پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,753
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,553
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
فرمێسکەکان
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فرمێسکەکان

فرمێسکەکان
فرمێسکەکان
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

فرمێسک ئەو هاورێ و خەمخوارەیە کە بۆ هەمیشەی تەمەن لەگەڵتا دەمێنێ. ئەنیا ئەوە دەزانێت کەی تۆ تەنیایت. ئەوە دەزانێت دڵت چی تێدایە. ئەگەر بڵێم لە خۆت نزیکترە بە دەرونت، درۆم نەکردووە. تۆ قەت ناتوانیت خۆت لەو بشاریتەوە. لەگەڵتایە چ تۆ بتەوێت یان نەتەوێت. زۆر بە ئەمەگە، قەت لێت دوور ناکەوێتەوە. لەگەڵ هەر جۆرە خەم و پەژارەیێکت هەر ئەوە کە دەبێتە میوانی چاوەکانت و وەک گۆمێکی شڵەژاویان لێدەکات و کوڵی دڵیش هەر بەو گۆمە شڵەژاوە دادەمرکێت. ئەو ئەوەندە بەوەفایە کە ئەگەر تۆ بە درێژایی تەمەنیشت ئیشت پینەبێت ئەو ناروات و یەک چرکەش جێت ناهێڵێت. ناڵێت لێگەڕێ خۆ ئەو هەر لە بەزم و خۆشیدایە و قەت بڕوای بە من نەماوە. ئەو تەنانەت بۆ نیشاندانی ئەمەگ و هاودڵی خۆی جاروبار لە خۆشحاڵییە گەورەکانیشدا خۆی ئەزێنێتە چاوە شاد و گەشەکانت و شادییەکەت چەند ئەوەندە جوان و ناسکتر دەکات. دێت، بە بێ ئیزن و پێوتن و داوالێکردن. جوانییەکەی فرمێسک لەوەدایە کە کەس ناتوانێت بە درۆ و دەخەڵە و فێڵ بەکاری بێنێت. کاتی وەها خۆی دەنوێنێت و هاوار دەکات کە پەلکێش کراوم. جوانی و نەرمی و گەرمی سروشتییەکەی لەگەڵ خۆی ناهێنێت و کەسانی هەستیار کە هەستناسن و لەگەڵ هەستە دەروونییەکان پێوەندییان هەیە زۆر بە ئاسانی تێدەگەن کە ئەم فرمێسکە هاتنی ئاسایی نەبووە، بەڵکو زۆریان لێکردووم.

کاتێ ڕوخساری سورهەڵگەڕاو و چاوانی گۆمئاسایم بینی، هەرخێرا هەستم کرد فرمێسکەکان هاتوون و خۆیان هاتوون. هاتوون تا دڵە بە کوڵەکەی یارمەتی بدەن و بە دڵۆپە ڕوونەکانیان تۆزکاڵێک لەو ئاگرەی کە بەربووەتە جەستە ئیشک و دارینەکەی و سەررێژبوونە دامرکێنن. دێن بە کۆمەڵ و بە خورم دێن. کە دەرژێن بەسەر ڕوومەتی ئیشک و مات و ڕوخساری بە پەژارە داپۆشراویدا و دەگەنە سەر لێوە داخراو و بێدەنگەکانی، هاوارێکی بێدەنگی سوتێنەر بە بێ وشە دەچڕن و بە گوێی گیان دەبیسترێت و تینی سوتانەکەی هەموو خاوەن دڵێک دادەچڵەکێنێت. بە بێ ئەوەی بتەوێت لەشت پڕ لە گڕی سۆز دەبێت، ئیتر گوێت پێویست نییە بۆ بیستن، لێرە چاو کاری گوێ دەکات.
لێوە لەرزۆکەکانی کە چما سەرما لە گۆی بردوون، بە ئاستەم لەیەک دەترازن و دەنگێکی خەمگین و تازییە بار وەک دووکەڵ و بۆکزی سوتانی کۆکراوەی نێو ژوورێکی داخراو کە لە درزێک دەگەڕان خۆیان دەربازکەن، لە درزی لێوەکانیەوە خۆ دەگەیێننە نێو فەزای ژوورەکە. دەڵێت من وەک قۆچی قوربانی هەر لە مناڵییەوە کردمیانە قوربانی بۆ باقی خێزانەکە. من فرۆشرام بۆ ئەوەی بابم پارەی پێویست بوو. من وەک کالا ببوومە ملکی کەسیی کابرا... هەنیسک و فرمێسک...

درێژەی بەسەرهاتەکەی فرمێسکەکان دەیانگێڕاوە. گلۆردەبوونەوە و دەدوان. ئەوان بە گشتیان لە خۆپیشاندانێکدا گوزارشتیان لە کسپەی دەروونی ئینسانێک دەکرد کە ئیتر چیتر سوتانیش نەیدەتوانی هاواری بەرزکاتەوە. فرمێسکێک دەیگوت ئەو تەنانەت خەریکە ئێمەیشی لە کیس دەچێت. ئێمەش دووا گروپی جێماوی ئەسرینین. هەموو هەڤاڵانمان لە تەنیاییەکانی ژوورە تاریکەکاندا بە بێدەنگی ڕژان. ڕژان و ڕژاین و دەڕژین بۆ ئەوەی گڕی دەرون دامرکێت. ئێمە ڕژاین بۆ ئەوەی ئەو لێک نەپژێ. فرمێسکێک دەیگوت ئەگەر ئینسان فرمێسکی نەبوایێت ئێستا هەموو کۆڵانەکان و تەنانەت ئاسمانیش پڕ دەبوو لە بۆنی سوتان. دەیگوت چاکی ئێمە ئەوەیە کە هەم دەنگین و هەم لە بێ ڕەنگی خۆماندا ڕەنگیشین. ئەوەندە ڕەنگین کە هەر بە بینینمان بینەر دەزانێت خاوەن فرمێسک بە شادی دەگری یان خەمبارە. دەڵێت ئێمە وەک گوڵ واین لە هەموو بۆنەیێکدا بەکار دەبرێین. هەم بۆ خۆشی و هەم بۆ خەم و ناخۆشی. فرمێسکێکیتر هەر بەدوای ئەوەی پێشتردا بە پلاکاردێکەوە وەک ئیسکیباز لە سەر گۆنای لوس و خز و سەرەوخواری خۆی بەردەداتەوە و دەڵێ من بخوێنەوە. نوسرابوو من فرمێسکی دایکم. دایک کانگای ئازارە و لە ئاسمان و زەوی و دەرون و دڵەوە ئازارو دەرد و ئێشی بەسەردا دەبارێت. تەنانەت خوداش هەموو چەکەکانی ئازاردەری دروستکراوی خۆی لە جەستەی دایکدا تاقی دەکاتەوە.

فرمێسکێکم بینی کە ملوانکێکی ڕەنگاورەنگی لە ملدا بوو. دەیگوت ئەم ملوانکەم بە خەڵات لە ڕێکخراوی فرمێسکە سوتێنەرەکانەوە پێگەیشتووە، لەبەر ئەوەی من تا ئێستا چەندین جار پاش گلۆر بوونەوە خۆم خزاندوەتە نێو زاری و لەو ڕێگاوە هەم تەراییم بەخشیوەتە لێوە ئیشکەکانی و هەمیش گەڕاومەتەوە بۆ خزمەتی دوبارە. هەر ڕەنگێک نیشانەی بۆنەیێکی بەشداریمە. ڕەنگی سور بۆ کاتی کوژران و مردنی مناڵەکانیەتی، شین هی خەمباری کاتی فرۆشتن و خەیانەتێکە کە لە لایەن نزیکەکان و کەس و کارییەوە لێیکراوە. زەرد نیشانەی گریان بۆ بێوەفایی و خەمساردی ئەولادەکان و کەسانی بەرپرسی پرس هەڵنەگرە. ئێستا ئیتر لەوانەیە دوا گلۆر بوونەوەم بێت. ئیتر نازانم دەگەمە لێو یان خاک.
فرمێسک دەڵێت: ئێمەی فرمێسک هەموومان لەیەک ڕەگەزین، لای ئێمە یەکسانی تەواو هەیە. ئێمە نێر و مێ و فرمێسکی پیاو و فرمێسکی ژنمان نییە. فرمێسک فرمێسکە. هەر کاتێک چاوێک گلۆر بوونەوەی ئێمە بە ڕووخسارێکەوە دەبینێت، هەر خێرا فرمێسکەکانی ئەو چاوە ئامادەن بۆ پیشاندانی هاوپشتی. ئەوە ڕاستە کە فرمێسک کانگاکەی لە چاودایە، بەڵام فەرمانەکەی بە دەس دڵە. بۆیە سەرەڕای ئامادەبوونی ئێمە بۆ پیشاندانی هاوپشتی و هاو خەمی یان هاورێی، دەبینن کە هەموو ئینسانەکان بە بینینی فرمێسکی ڕژاو ئەسرینبار نابن. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دڵی ئینسانەکە. ئینسانی ذڵ ڕەق و بێبەزەیی تەنانەت ڕوحمی بۆ خۆیشی نییە. زۆر جار فرمێسکەکانی ئەو دڵرەقانە چیتر لە لای ئەو کەسە نامێنن. ئێمە دەمانەوێ زیندوو بین و ئازاد. قەتیسی و بێ کەڵکی ئیشکمان دەکات. ئێمە نازانین کە لە چاوی ژنەوە دەڕژێین یان پیاو. ناشمانەوێت بزانین. لای ئێمە هەموویان ئینسانن. ئێمە هەموومان یەک ڕەنگین و ڕەنگی چاو و پێست و ڕەگەز بۆ ئێمە مانای نییە و کارمان تێناکات. ئێمە ئەرکی خۆمان بە بێ هەڵاواردن جێبەجێ دەکەین. بەس گرینگ ئەوەیە کە کەسەکە، هەر کەس بێت، خاوەن دڵ بێت. کە ئینسانەکە دڵی ڕەقە یان بێ دڵ و هەستە و هیچ شتێک دایناچڵەکێنێت گوناهی ئێمە نییە. ئەگەر دڵەکان ئیزنی ڕژانمان پێ بدەن، یەک ڕەنگ و یەک دەنگ گوزارشتی دەروون دەکەین. ئێمە لای هەمووان یەک سۆز دەنوێنین. وەک نۆتی موسیقاین. سنور زبان و ڕەگەز و کلتور ناتوانێت ڕامانگرێت. هەر چاوێک بمانژەنێت هەموو چاوەکانیتر لێمان تێدەگەن و دڵەکان دێنینە لەرزین. بەس گرینگ ئەوەیە لە دڵەوە فەرمانمان بۆ هاتبێت و بە کەرەسەی دەسکردی هاندەر بۆ خاوێنکردنەوەی چاو نەهاتبێتین.

فرمێسکێک لە دوورەوە گلۆردەبێتەوە و خۆی دەگەیێنێتە ئەم و پاڵێکی پێوەدەنێت و ئەو بەرەو لێژایی گۆنا بەڕێ دەکات و خۆی لە شوێنەکەیدا دەوەستێت و دەست دەکات بە قسە و دەڵێت تۆ بڵێی کس ببێت ئێمە نەناسێت و لە ڕەمز و ڕازمان تێنەگات. تۆ بڵێی کەسێک ببێت بە دیدارمان سەرنجی وەک مەگناتیس نەنوسێت بە ڕووناکی و بێگەردی دڵی ئێمەدا. ئێمە تەنانەت وێنەشمان دەتوانێت کاری سەد لاپەڕە نوسراوە و سەد بەسەرهات گێڕاننەو بکات. ئێمە لە دڵەوە دین و لە دڵ دەنوسین. دەڵێت ئێمە و دڵپاکی هاوزاین، بۆیە کە منداڵ لەدایک دەبێت یەکەم تاقیکردنەوی زیندو بوونی گریانە و فرمێسک. مناڵی ساوا پاکترین ئینسانی سەرزەوییە بۆیە وشەکانی هەر فرمێسکن. ئەو بە فرمێسک لەگەڵ دەوروبەری پێوەندی دەگرێت و هەر بە فرمێسکیش دەدوێت. هەتا زۆرتر فێر دەبێت و ئاڵۆزتر دەبێت، کەمتر ئێمەی بیردەکەوێتەوە. لەبەر ئەوەی ئینسانی گەورە و فرەزان و ئاڵۆز پتر عەقڵ و هزری بەکار دێنێت و کەمتر دڵ و دەرون. ئێمە بە دڵ دەبزوین و هەر بە فەرمانی ئەویش گلۆر دەبینەوە. بەداخەوە ئەمڕۆ مرۆڤ تەنیا بە عەقڵ دەژی، عەقڵیش تەنیا بەرژەوەندی دەناسێت بەڵام دڵ هاوسۆزی و هاوخەمی و مرۆڤایەتی دەیکێشێت. مرۆڤی هاوچەرخ ئەوەندە بیر لە قازانج و پلە و پایە دەکاتەوە یەک لە سەدی چاوی دڵی بە کار ناهێنێت و گوێ لە دەنگی دڵ ناگرێت، بۆیە زۆر جار ئێمەش دەبینە کەرەسە و بۆ قازانج بەکارمان دێنن. مرۆڤی سەردەم مرۆڤی بێ هەستە. بە هیچ شتێک ناچێتەوە سەر دڵ و هەستی. نە گریانی مناڵی برسی، نە فرمێسکی باوک کوژراو، نە جەستەی خۆڵاوی و خوێناوی مناڵی ژێر ماڵی بۆمباران کراوی تەیارەی بازرگانان و چەک فرۆشان دەیهەژێنێت، نە فرمێسکی بە لافاوی دایکانی ڕۆالە کوژراو بە دەس ستەمکاران، ئەگینا نەدەبوو یەک چرکەش پێکەنین لەسەر لێوی کەس چرۆ بکات.

چاوەکانی بە گوشارەوە لێکنا، کۆمەڵێک ئەسرینی تر لە سەررێژی گۆمی چاوەکانی بە هەردوو لارومەتیا بەربوونەوە. فرمێسکە نوێکان لە لێدوانێکدا باسی ئەوەیان دەکرد کە ئەم کەسە بەسەرهاتێکی سوتێنەری هەیە. دایک و بابی گیرۆدەی نەداری بوون و منداڵیان زۆر. بابی نەخۆش کەوت و لەو دڵۆپە داهاتەی کاری کرێکاری ڕۆژانەش کەوتن و پارەی دەواودەرمانیشیان پێویست بوو. کابرایێکی حاجی هات و بە شەرعی ئیسلام مارەی کرد. وەک شیربایی پارەیێکی بۆ بابی دانا. بە بێ زەماوندو شایی گوێستیانەوە بۆ ماڵی حاجی. حاجی ژنێکیتری بوو. ئەم لەوە منداڵتر بوو بە هەوێ بژمێردرێت. ژنە کۆنەکەی حاجی زگی پێدەسوتا. ئەمیش لە ژیانی هاوسەری و هاوخەوی هیچی نەدەزانی. ژنە یارمەتی دا و فێری کرد. ئەم بۆی نەبوو بە بێ ئیزنی حاجی لەماڵ بچێتە دەرەوە، یان کەس ببینێت.
ژنە دێتە ناو وتوێژەکەمان و دەڵێت: هەموو جارێک کە ئەو حاجیە دەهاتەلام بە دەسدرێژیم دەزانی، بەڵام ئەو وەک حەڵالی خۆی و مافی خودایی و موڵکی کەسی خۆی سەیری منی دەکرد. هەمیشە لەو کاتانەدا حەزم بە مردنی خۆم دەکرد. دەسدرێژیت بکرێتە سەر و بێدەسەڵات و بێکەس بیت، ئازارێکی زۆر قووڵ و قورسی هەیە و لە دڵدا وەک خەنجەر ڕۆدەچێت. من مناڵ بووم، ئەویش پیر، ئەم تێکەڵاوییە بۆ من قیزەون و بۆ ئەو کەیفخۆشی بوو. من ئازارم دەچێشت و ئەویش تام و چێژ، بەمەش دەگوترا هاوسەری. پاش هەموو دەسدرێژیێک من تا بەیان دەگریام و ئەویش دەچووە خەوێکی قووڵ. ئیتر توانام لێبڕا بوو، بڕێارم دا بەر بەو دەسدرێژییە بگرم. وتم نامەوێت دەستم بۆ بەریت. من ئازار دەچێژم.ئەمە وەک ئەشکەنجەیە بۆ من. من نامەوێت لەگەڵت بخەوم. دەڕۆم لای تۆ دەڕۆم.

بەڵام ئەو توڕە بوو و وتی تۆ موڵکی منی من تۆم کڕێوە و پارەم بۆ داویت. بۆت نییە بە هیچ لەونێک لە ئیرادەی من دەرچیت. وتم نایکەم دەڕۆم. وتی بۆ کوێ دەڕۆیت؟ بابت ڕێگەت ناکات، کەسیتریش بۆی نییە ڕێگات بدات. وتم دەڕۆم لەو کۆڵانانە دەژیم بەڵام نامەوێت لای تۆ بژیم. هەستام جلم لەبەر کرد و ویستم کەل و پەلە شەخسییەکام هەڵگرم. هاتە سەرم و نەڕاندی و وتی تۆ حەقت نییە هیچ لەم ماڵە بەریتە دەرەوە. هەمووی هی منە، من کڕیومە و پارەی منی پێدراوە. وتم بۆ ئەو ماوە کە تۆ کەڵکت لێوەرگرتووم ئەوەندەم دەکەوێت. وتی من بە شەرع ژنم هێناوە و پارەی ئەو چێژ و کەڵکانەشم داوە بە باوکت. بەڵام من جوابیم نەداوە و خەریکی کۆکردنەوەیان بووم و دەمخنینە نێو جانتاکە. بە پەلە چوو بۆ مەتبەخ و لەو سەرەوە بە چەقۆیێکەوە گەڕاوە وتی ئەگەر ئەوانە دانەنیت و دەس لەو بڕێارەت هەڵنەگریت هەر ئێستا دەتکوژم. منیش هەستامە سەر پێ و بە تووڕەیی وتم ها دەی بمکوژە. منەتت بە هیچ. من ئەوکاتە کوژرام وا درام بە تۆ، بۆیە لە مردن ناترسم من هەر دەڕۆم، دەڕۆم و سەری خۆم هەڵدەگرم. ویستم جانتاکەم هەڵگرم پەلاماری دام و شەپێک و شەپلاخەیێکی لێدام. منیش لە توڕەیدا پالێکم تێوەنا و قیژانم خەریکبوو بکەوێت بەڵام خۆیگرتەوە و بە پەلامار هاتەوە و بە دەستی چەقۆکەی پەلاماری دام. خۆم کێشا دواوە بەڵام هەر گرتمی. دوو جاری لێدام. ئازارێک بە تیژی و خێرای کارەبا هەموو گیانمی داگرت. هەستم بە سوتانێکی قوول لە سکمدا دەکرد. قیژاندم.

قیژاندی و بورایەوە...
پاش کورتەیێک چاو دەکاتەوە و قومێک ئاو لە پەرداخەکەی دەست لێپرسەکە دەخواتەوە و بەردەوام دەبێت.
کاتێ چاوم کردەوە، ئازار تەواوی جەستەمی داگرتبوو. حاجی و ژنەکەی لەلام بوون. ژنەکەی خەریکی ششتنی برینەکەم بوو. دەیگوت چەقۆکە زۆر ڕۆنەچوەتە ناو سکت. حاجی وتی ئێستا دێمەوە. ئەو ڕۆشت هەوێکەم وتی کچم ئاگات لە خۆت بێت حاجی وەک شێت وایە تەواوی جەستەی من پڕە لە جێی برین و تەنانەت شکاندنی ئێسک بە دەست ئەم کابرا شێتەوە. پارەی هەیە، بیشت کوژێ گونیشی ناگرن. دەتوانێت سەرت تیابەرێت و کەسیش نەزانێت. تەنانەت بیشزانن بە پارە خۆی دەپەڕێنێتەوە.
پاش سەعاتێک حاجی هاتەوە. ژنێکی لەگەڵ بوو کە جانتایێکی پێ بوو. جانتا دەستییەکەی کردەوە. بڕێک دەوا و دەرمان و باندی برین پێچی لێدەرهێنا. برینەکەمی شۆردەوە و پێچای. بە قسەکانیدا وا دیار بوو کە حاجی درۆی بۆ کردوە. دەیگوت ئاگات لەخۆت بێت باش بووە خراپتر نەکوتوی بەسەر چەقۆکەدا. خوا ڕوحمی پێکردووی. منیش بێدەنگ بووم هیچم نەوت. بڕێک حەبی ئازارشکێنی پێدام و وتی بیانخۆ با ئازارت نەبێت. دێمەوە بۆ لات.

فرمێسکەکان بە کۆمەڵ بۆ سەڵماندنی قسەکانی ڕژانە چاوەکانی و گۆم ئاسا بە پێلوی چاو شڵەژان و بە گۆنادا بەربوونەوە. باسی ئازارێکی قووڵیان پێ بوو کە ڕەگی لە تەمەنێکی ژاناویدا ڕۆچووە و بە وشە نایەنە گێڕاننەوە و وەسف کردن. تەنیا دڵۆپە ئەسرینە ئەو هەموو ڕێگە کورت دەکاتەوە و لە یەک نگادا کتێبێک باس دەکات.
دەڵێت لەو ڕۆژەوە من فێر بووم کە هەم تووڕەییەکانم بشارمەوە و هەمیش فرمێسکەکانم. ئیتر چیتر توڕەییەکانم دەرنەدەبڕی هەر وەها بۆ ئەوەی بە دڵتەنگییەکانم کەس شاد نەبێت هەوڵم دەدا تەنیا لە تەنیایی خۆمدا بگریم. دەڵێت دوای ئەو ڕووداوە ئەمە یەکەم جارە فرمێسکەکانم ئیزنی ڕژانیان بێت لە بەر دید و نگای چاوی بێگانەدا. هەموو کەسێک لای من بێگانە بوو. باوکم، باوەژنم و حاجی و تەنانەت هەوێکەیشم. تەنیا هاورازم فرمێسکەکانم بوون و هەن. خۆشیانم دەوێت. هەر هەموویان، دڵۆپ دڵۆپیان. ئەوان زبانی بێژەری منن، لە زۆر شوێن ئەوان لە جێگەی من قسە دەکەن...

فرمێسکەکان دەدوێن، پێکەوە و لەگەڵ ئێمە و بۆ ئێمە دەپەیڤن. زبانی خەم و دڵتەنگین. کە بوونە دەربڕی شادی، هەستی شادی لە بینەردا دەبزوێنن. لە کاتی پەژارەدا سۆزمان دەبزوێنن. لە چاوی منداڵدا هەستی بەزەیی و مرۆڤایەتیمان دەجوڵێنێت، ئەگەر پێمان مابێت. ئەگەر فرمێسکێک هیچ هەستێکی لە تۆدا نەبزواند ئەوا دەبێ گومانت لە تەندروستی دەرونی خۆت بێت. بزانە بوویتەتە پەیکەرێکی بێ دڵ، ماشینێک کە دەتوانێ ببێتە کەرەسەی دەست ئەوانەی وا لەتۆ بەهێزترن. دەتفرۆشن و دەتکڕن. دەبیتە پارە و خەرجت دەکەن. ئاخر ئینسان بە هەستەکانییەوە ئینسانە. ئینسانی بێ هەستمان نییە.

فرمێسکەکان دەڕۆن، دەگەڕن. دەتوانن بێنە کۆڵان و شەقام. دەتوانن وەک لافاو لە دەماری کۆڵان و شەقام و جادەکاندا بگەڕێن و هاوار بکەن. ئەوان دەتوانن وەک ئاگر سوتێنەر بن و هەموو دونیا بسوتێنن. بێن و هەموو تاج و تەختێک بروخێنن. هیچ هێزێک خۆی لەبەر خرۆش و لافاوی فرمێسکەکاندا ناگرێت. فرمێسک نەرمە بەڵام کاریگەرە. ئەگەربەردەوام بیهەژێنیت وەک دڵۆپە ئاوی بەردەوام دەتوانێت بەردیش کون بکات. دڵۆپە فرمێسک کە کۆ بووەوە دبێتە ڕووبار و چۆم. لافاویان زۆر بە قووەتە و هیچ بینا و مەترێزێک خۆ لەبەریاندا ناگرێت. هەرچی لە سەررێگایاندا لەمپەر بێت ڕایدەماڵن. فرمێسک تا کاتێک فرمێسکە لەچاو دەترازێت، پاشان دەبێتە ژار، توڕەیی و ڕک و ئیتر بە ئاسانی ناسڕیتەوە.

من ئێستاش نامەوێت کەس فرمێسکەکانم ببینێت، نامەوێت کەس گریان و دڵتەنگیم ببینێت. دەیانشارمەوە. فێر بووم بیانشارمەوە، دڵتەنگی و فرمێسک و خەم بشارمەوە بۆئەوەی نەیارەکانم خۆشحاڵ نەکەم. ئەوکاتە ئەوان هەوڵیان دەدا زۆرتر ئەو شتەی بکەن کە من پێی پەست دەبووم و دەگریام، بۆیە منیش فێربووم خەم و دڵگرانییەکانم دەرنەبڕم با ئەوان کەمتر بەرانبەرم ئەنجامی بدەن. لەو ڕۆژانەوە ئیتر فرمێسکەکانم تەنیا خۆم دەیانبینم و بەس. ئەوەندە ڕک و بوغز و توڕەییان لە مندا چاند تا هەموو دەشتی دڵ و جەستەم و دەرونم بوو بە جاڕە دڕک. ئیتر بە دەگمەن گوڵم تێدا دەروێت. ئێستا دڕکەجاڕم، هەر کەس توخونم کەوێت هەموو گیانی جندر جندر دەکەم. لەو ڕۆژەوە کە جانتاکەم بۆ دووا جار هەڵگرت و بەسەر جەستەی جەڵدە لێدراوی زبان شکاوی حاجیدا، کە لە سەر فەرشەکەی ژووری دانیشتنەکەدا کەوتبوو، هەنگاوم هەڵئێنا و لە ژوورەکەدا بە تەنیا جێم هێشت. ئەو بە کەفی لالێویەوە تا ون بوونم بە چاوە پڕ لە نیگەرانییەکانی بەڕێی کردم و هیوادار بوو کە ئەمجارەش گەڕاننەوەی بەدواوە بێت. لەو ڕۆژەوە ئیتر چڵە نەرگسی بەزەیی قەت لە بناری سەرمدا نەڕواوە و ڕێگەم نەداوە کەس لەسێبەری ساکاریمدا بحەوێتەوە و خەیمەی خەیاڵی خاو لێبدات. ئێستا ئیتر من گورگێکم کە لەم گورگستانەدا ڕاوی مرۆڤەکان دەکەم.[1]
ئەم بابەتە 159 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 27-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 159 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
ژیاننامە
کاروان مێراوی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
ژیاننامە
سۆران شەمسی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,753
وێنە 105,225
پەرتووک PDF 19,553
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
ژیاننامە
کاروان مێراوی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
ژیاننامە
سۆران شەمسی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.593 چرکە!