جۆری وشە: ناو
واتا: بێچووی ماین [1]
جانوو: لە فەرهەنگی شێخانی دا
جوانو • جوانی • جانوک • جوانیک • جەعنی • جوانوو • جەعنوو • جانیک • جوانووڵە • بێچووی ماین
بچووکی ماینی، لە ڕۆژی بووینەوە تا تەمەنی ئەبێتە شەش مانگ
جوانولەم چو بەزینەوە [تحفە 2، ل123]
خۆلا فرسەتی جوانۆی فەرخی داوە [تحفە 2، ل123] [2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #کە جوانووەئەسپ بوو سواری دایکی، مایەی نەگبەتی بۆ خاوەن و خەڵکی#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بەفر ئەڵێ..
حیکایەتی سپیی ئەڵێ..
تۆ جوانوو بوویت.. یاڵت تازە گڕی ئەگرت
تازە بەتازە وەک ماسیی حەوزی مزگەوتی (حاجی حان)
لە ئاوێکی بەرهەتاوی ڕوون و قوڵدا مەلەت ئەکرد.
#شێرکۆ بێکەس#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!