ئەحمەد ناتقی، ئه و وێنەگرە ئێرانییە کە وێنەی عومەری خاوەری لە هەڵەبجە تۆمار کرد
ئەحمەد ناتقی ساڵی 1959 لەشاری تاران لەدایکبووە، وێنەگرێکی بەناوبانگە کە بە هۆی وێنەکانی تایبەت بە شەڕ ی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێران ناوبانگی دەرکردووە. ئه و لەگەڵ کەسێک بە ناوی ساسان مۆئەیدی لە ڕ یزی یەکەم وێنەگرەکاندا بوو کە وێنەکانی تاوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەیان تۆمار کرد.
ناتقی دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تارانە، ئه و دەرهێنەری سینەمایە. نزیکەی پێنج دەیە دەبێت کە لە بواری وێنەگرتندا چالاکی دەکات. تەنانەت لە سەردەمی شۆڕ شی گەلی ئێران لە دژی ڕ ژێمی شا ڕ ووماڵی خۆپێشاندان و چالاکییەکانی خەڵکی دەکرد.
لە ساڵی 1984 وەک بەرپرسی بەشی وێنەیی لە ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی، بە شێوازی پسپۆڕ انە درێژەی بە چالاکییەکانیدا و لە ماوەی ساڵانی شەڕ ی عێراق لە دژی ئێران وەک یەکێک لە وێنەگرە بەناوبانگەکان بەرهەمی زۆری تۆمار کرد بەڵام وێنەکانی تایبەت بە کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە لە لایەن ڕ ژێمی سەدامەوە، ناوبانگێکی دیکەی به و بەخشی، ئه و پەیکەرەی عومەری خاوەر کە وەک سبمولی قوربانیدانی خەڵکی هەڵەبجە دەناسرێت، لە سەر وێنەیەکی ئەحمەد ناتقی درووست کراوە.
سەبارەت بە کاتی گرتنی ئه و وێنەش ڕ ایگەیاندووە کە لە پەنای دیوارێکدا پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە حاڵێکدا کە ڕ وخساری خۆیی بە جامانە داپۆشیبوو، منداڵێکی بچووکی لە ئامێز گرتبوو، دیار بوو کە ماوەیەکی زۆر بە سەر شەهیدبوونی ئەوان تێپەڕ نەبوو، ڕ وخساری منداڵەکە هێندە جوان و بێگەرد بوو کە وەک بڵێی لە خەوێکی شیریندا بێت، وەک منداڵێک لە پاش خواردنی شیری دایکی خەوی لێکەوتبێت. وێنەگرانی وڵاتانی دیکە دوو ڕ ۆژ پاش شەهیدبوونی ئەوان وێنەیان گرتبوو، بە هۆی تێپەڕ بوونی کاتیش تەرمەکان وەک خۆیان نەبوون و وێنەکانیان کاریگەری نەبوو.
ئەحمەد ناتقی بەشداریی لە چەندین پێشانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کردووە و خەڵاتی زۆریشی وەرگرتووە.
ساڵی 2009 هەر لە شوێنی کارەساتەکەی هەڵەبجە پێشانگای وێنەکانی ئەحمەد ناتقی بەڕ ێوەچوو و لە لایەن خەڵک و بەرپرسانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا.
ئەحمەد ناتقی پاش بەڕ ێوەچوونی پێشانگاکە بۆ ماوەی دوو ساڵ بە شوێن ئه و کەسانەدا دەگەڕ ا کە وێنەی لێ گرتبوون و هێشتا لە ژیاندا مابوون. ئه و دوو کەسی لە بەناوبانگترین وێنەکانی خۆی دۆزییەوە.
ناوبراو کۆمەڵە وێنەیەکی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی لە کتێبێکدا بە ناوی دەنگی بێدەنگی بە سێ زمانی فارسی، کوردی و ئینلیزی بڵاو کردووەتەوە.
ناتقی پێی وایە کە وێنەگرتن لە ڕ ووداوە جیاجیاکان وەک بەڵگەیەک دەتوانێت گۆڕ انکاری گەورەی کۆمەڵایەتی بە دوای خۆیدا بێنێت.
PUKmedia / جام کوردی.[1]