ژن کانیاوێکی پەنگخواردوی فەرهەنگی ژیانە
لەمیانی ئومێد و دڵنیایی،
دەبا ئەویش کەمێک ئەم
مەوتەنی گریانە جێبێڵێت
و ئاشنایی لەگەڵ تریفەی
بزە و تریفەی پێکەنین پەیدا بکات،
ململانێکانی نێو هەناوی نمایش بکات،
ئاوێتە نما و دونیا بینی و
تلبونەوەی کڵۆ بەفری شکستی
لە شوێنێکدا ڕابگرێت،
لەبەر ئەوەی ژیانی
بایەخ پێدان و هەستپێکردنە،
لەشێوە نەرمە باران و نەغمەی
مۆسیقایەکی هێمن،
ئەبارێتە سەر ڕۆحەکان،
ژیانیش بێ ژن وەک لاشەیەکی بێ ڕۆحە،
ژن نیشانەیەکی درەوشاوەی
بیرتیژیی و بیر ڕوناکبیریە
نیگاکانی ژن و ژیانی
لەنێوان فەنتازیا و چیرۆک
و زبری واقیعدا ڕاوەستاوە و،
نە ڕەوتی ژیانی پێ دەگورێ و نەزامەکانی
پێ هەتوان دەکرێ،
دواتریش خەمەکانی وەک تەمێک لەسەر زەوی جێدێڵێت،
هەر چەندە لەشکری خەم
بەتاو هێرشی بۆ دێنێت،
خۆشیەکان گەرچی کەمیش
بن ئاوێزانی ژیانی خۆی دەکات
هەردەم بەهیواوە دەژی،
بەهیوای بەدیهاتنی
زۆرێک لە ئاواتەکانی
کەرۆژێ دێت خەونەکانی
وەک مینی خۆشبەختی
بەرویدا بتەقێتەوە،
ئەو کات دەزانێ دوو چاو چەن
کەمە بۆ بینینی جوانیەکانی دونیا.[1]
#گوڵزار حەمە فەرەج#