ناونیشانی پەڕتووک: چرۆکانی درەختی ژیانم
ناوی نووسەر: پڕۆفیسۆر د. #وریا عومەر ئەمین#
شوێنی چاپ: ئێران
چاپخانە: جەنگەڵ
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
(چرۆکانی درەختی ژیانم) ناونیشانی کتێبێکمە، پێشکەش بە نەوەکانمم کردووە. ئەو چیرۆک و سروود و شیعرانەی گرتۆتەخۆ کە لە کاتی خۆیدا بۆ مناڵەکانی خومم نووسیون. لە پێشەکی و سێ بەش پێکهاتووە:
بەشی یەکەم چیرۆک و سروودەکانن.
بەشی دووەم هەندێ لەو وتار و لێکۆڵینەوانەی لەبارەیانەوە بڵاوکراونەتەوە.
بەشی سێیەم ئەلبۆمی کەسایەتییەکانی ناو چیرۆک و شیعرەکانە. [1]