جۆری وشە: ناو
واتا: ڕەمڵ و زیخێ کە لەبەر تاو بریقە دەداو لە ئاو دەکا
ڕەوڕەوک:
تراویلکە، شوێنێ کە لە دوورەوە لات وایە ئاوە و ئاو نییە [1]
نموونەی هۆنراوە:
پەریزادم! ئەز بۆ ئەوە زاوم قەبرم لە گوێ سەرم بلەرزێ!
(چ سەرێکی نەفرەتییە سەری من)
ئەز بۆ ئەوە زاوم هەر ڕاکەم و هەر ڕاکەم و نەیشگەمێ
(تراویلکەی کام قاقڕ و خۆڵستانە ئاواتم؟)
پەریزادم!
#شێرکۆ بێکەس#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!