ناونیشانی بابەت: هۆکاری بوونی ئازار لەپێیەکاندا
ناوی ئامادەکار: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
پێویستە بزانین کە مەرج نیە بوونی ئازار لە پێیەکاندا هۆکارەکەی پەیوەندی هەبێت بە بوونی ناتەواوی لە پەنجەکانی پێدا یاخود بەهۆی بوونی پێکانەوە بێت لە پێیەکاندا، هەندێ جار بوونی ناتەواوی لە بڕبڕەکانی پشتدا وەکو داخزانی دیسکەکان ئەبێتە هۆکاری سەرەکی ئەم ئازارە ئەویش بەهۆی بوونی فشار لەسەر ئەو دەمارەی دێت بۆ ماسولکەو بەستەرەکانی پێ ل.
زۆربەی جار لەم حاڵەتەدا جگە لە ئازاری پێ یەکان ئازاری قاچیشیان دەبێت نەخۆشەکان.
$هۆکارەکانی ئازاری پێیەکان بە گشتی:-$
1- هەوکردنی بەستەری پشتەوەی قاچ.
2- پچڕانی بەستەری ئەخیلیس.
3- پێکانی ڤاچ و شکاندن لە ئێسکەکەکانی پێ و پەنجەکاندا.
4- بوونی ئێسکی زیادە لە پێدا و هەوکردنی بەستەری بنی پێ.
5- هەوکردنی کیسی نێوان جومگەکانی پێ.
6- بوونی مێخەکەو کلس لەبەستەرەکانی پاژنەی پێدا.
7- نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی ئازاری دەماری قاچ.
8- فلات فووت (پێی تەخت).
9- دەردە شاهانە.
10- داخوران لە جومگەکانی قاچ دا، هەوکردن لەئێسکی قاچ دا.
11- نەخۆشی ڕایناودس (Raynaud phenomenon): کەئەمیش بریتیە لە تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێنی قاچ.
12- تارسال تونیل (tarsal tunnel syndrom).
13- بەکارهێنانی بەردەوامی قونەرەی ناتەندروست وپاژنە بەرز.
14- نەخۆشی ڕۆماتیزمەکان.
15- خزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت.
16- تەسک بوونەوەی کەناڵی دڕکە پەتک.
17- بوونی داخوران لە جومگەکانی نێوان بڕبڕەکانی پشتدا کە دەبێتە هۆی فشار لەسەر دەمارەکان.
18- بوونی ئیسکی زیادەی دەرپەڕیو لە پەنجە گەورەی پێ دا.
19-نەخۆشی بورگر (burger disseas): کەئەمیش بریتییە لە هەوکردنی مولولەکانی خوێن لە قاچ دا ئەبێتە هۆی گیرانی مولولەکان.
20- هەندێ جار کەمی هەندێک ڤیتامین و کانزاکان لەوانە ڤیتامین بی و دی لەوانەیە ئازار و سڕی دروست کەن لە پێی و قاچەکاندا.
$نیشانەکانی:$
نیشانەکان دەگۆڕێن بە گوێرەی نەخۆشیەکە، بەڵام ئەو کەسانەی ئەم جۆرە ئازارانەیان هەبیت، ئەوە زیاتر ئازاری پێیەکان پەیوەندیان هەیە بە کێشەیەک لە بڕبڕەکانی پشتدا:
1- نەمانی توانای بەرزکردنەوەی قاچ بۆ سەرەوە، و لەوانەشە سڕی هەبێت لە ناوەڕاستی بەشی خوارەوەی قاچ و پێ یەکاندا هەبێت.
2- بوونی کەوتنی قاچ (foot drop): کاتێک فشار لەسەر ئەو دەمارانە دروست ئەبێت کە لەبڕبڕەکانی پشتەوە دێن لەوانەیە ئەمە دروست بێت.کەنەخۆشەکە هەست بە قورسیەک دەکات کە بەهۆییەوە ناتوانێت پێیەکانی بنوشتێنێتەوە بۆ سەرەوە وەزیاتر لەکاتی فشار لەسەر دەماری L5دا ڕووئەدات، هەروەها ئازاریش دروست ئەکات لە ماسولکەکانی بەشی پشتەوەی قاچ دا و پەنجە گەورەی پێ و بەشی پێشەوەی پێیەکان.
3- بوونی ئازار لەپاژنەی پێدا لەگەڵ سوتانەوەو سڕی کە ئەوە دەگەیەنێت فشار هەیە لەسەر دەماری S1، کە ئازار و بێهێزی دروست دەکات لە ماسولکەکانی پشتەوەی قاچ دا و نەخۆشەکە ناتوانێت لەسەر بەشی پێشەوەی قاچی دا بڕوات، یاخود ناتوانێت بەباشی سەیارە لێبخوڕێت یاخود بەپێ بڕوات.
$هەندێ خاڵی گرنگ لە دەستنیشانکردنی ئازاری قاچ دا:$
نەخۆش دەبێت زانیاری تەواو بدات لەسەر شێوەی ئازارەکە، هەروەها هەندێ جار پێویست بە هەندێ پشکنینی خوێن و تاقیگە دەکات بۆ زانینی هۆکاری ئازارەکە، پشکنین بە ئامێری سۆنەر بۆ زانینی هەوکردنی بەستەرەکان، هەروەها ئەشعەی ڕەش وسپی
(Xray)، ئەشعەی تەنووری پشت هەندێ جار پێویستە
$چارەسەرکردن:$
بەپێی جۆری نەخۆشیەکە جیاوازە.[1]