هونەرمەند و شاعیر خاتوو شیرین محەمەد عەلی ناسراو بە (شیرین کۆکار)ساڵانێکە لە بە هونەری شێوەکاری و لە بواری شیعر نووسین سەرقاڵە خاوەنی چەندین پیشانگەی هاوبەش و تایبەتییە هەردەم سروشتی جوانی کوردستان بۆتە سەرچاوەی تابلۆکانی، حەزێکی زۆری بۆ هونەر هەیە.. بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کاروچالاکییەکانی بەچەند پرسیارێک بەسەرمان کردوە.
پێمان باش بووسەرەتا لەرێگەی سیڤی هونەری زیاترخۆتان بەخوێنەرانمان ئاشنا بکەیت.
-من ناوم (شیرین محەمەد عەلی)یە نازناوم شیرین کۆکارە لەساڵی 1970 لە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایک بووم، پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانم تەواو کردوە بەشی هونەر، وەکو کاری هاوبەش ساڵانە لەچالاکی قوتابخانەکان، بەپۆستەر و بڵاوکراوە بەشداری پیشەنگەی هاوبەشم کردوە لە هەموو چالاکییەکان ئامادەبوونم هەبووە، جیاوازی من لە گەڵ هونەرمەندانی شێوەکار، من تێکستی شیعری لەسەر تابلۆکانم دەنووسم.
هاوکاری وپاڵپشتی، بۆ هەمووکەسێک لە هەر بوارێک بێت پێویستە، ئەو کەس ولایانە کێن هاوکاری و پاڵپشتی بەرێزتان بوون؟
-بەداخەوە هیچ کەس و لایەنێک هاوکارم نەبووە لە ئەنجمادانی سەرجەم چالاکییەکانم، هەمووی لەسەر ئەرکی خۆم بووە، چونکە حەزووخولیایەکی زۆرم بۆهونەری هەیە.
تائێستا خاوەنی چەند پیشانگەی تایبەتی و هاوبەشی؟
- سەبارەت بە پیشانگەی هاوبەش، لە گەڵ هونەرمەندان بەشداری (10) پیشانگەی هاوبەشم کردوە، بەڵام لەسەر ئاستی چالاکی هونەری تاکەکەسی لە ساڵی 2014 دەستم بە کاری نیگارکردنی تابلۆکردن کردوە بەمەبەستی کردنەوەی پیشانگەی تایبەتی خۆم، هەر بۆ ئەم مەبەستت لە ڕێکەوتی 7-7-2018 کە ڕۆژی لەدایک بوونمە یەکەمین پیشانگەی تایبەتی خۆم کردەوە، وە 27-9-2019 دووەمین پیشانگەی تایبەتی خۆم کردەوە، وە لە18-8-2018 لە شاری پێنجوێن بە 22تابلۆ لە فیستیڤاڵی زانستی مفتی پێنجوێنی کرد، پێشانگایەکەم کردوە.
لەپیشانگای تایبەتی دووەمم لە ژێر ناوی (شیعرو نیگار لە ئامێزی شیرین دابوو) لەسەر هەموو تابلۆکانم تێکستییان لەسەر بوو، سەرنجی زۆی لەبینەرانی بۆخۆی ڕاکێشابوو، چونکە زۆربەی تابلۆکان و تێکستەکان لەگەڵ یەکتری دەگونجان.
بەرێزتان لەپاڵ هونەری نیگار کردن، شیعریش دەنووسن ئەگەری باسی ئەو بوارەش بکەیت؟
- ئەوەی ڕاستی بێت پێش ئەوەی دەست بە کاری هونەری بکەم، سەرەتای دەسپێکردنی نووسینم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2010 وە زۆربەی تێستەکانم عاشقانەیە گوزارشت لەو ڕوداو و دابڕانانە دەکات کەبەسەر عاشقەکان داروودەدات، هەر لەسەر ئەو بابەتەش زۆر کەس پرسیاری ئەوم لێدەکەن کە من عاشقم؟ لەوەڵاما دەڵێم، نەخێر عاشق نیم بەڵاکو من عاشقی ڕەنگەکانم عاشقی وشەکانم بەڵام من بۆعاشقەکان دەنووسم بۆ ئەو کەسانەی ناگەن بەیەک.
زیاتر لەکام قوتابخانەی شێوەکاری کار دەکەیت؟
-من زیاتر لەسەر قوتابخانەکانی سروشتی و تەعبیری تابلۆکانم دەکەم.
بەکام لە هونەرمەندانی کوردستان سەرسامی، یاخود کاریگەریان لەسەر تۆ هەیە؟
- من حەزێکی زۆرم بۆ هونەر هەیە، هەموو هونەرەکانم خۆش دەوێت، بەشانۆ و موزیک و سینەما و شێوەکاری، خۆشبەختانە من خۆم لە شێوەکار دۆزییەوە لەهەمان کاتدا سەرسامیشم بە کاری هەموو هونەرمەندێک.
بابەتی تابلۆیەکانت لە چییەوە سەرچاوە دەگرن؟
سەرچاوەی تابلۆکانم زۆرن، وەکو سروشت هەندێک جاریش تێکستی شیعرێکم کردوە بە تابلۆ جاریش وایە بیرکردنەوەی خۆتە یان ڕوداوێک دەبێتە سەرچاوەی تابلۆکانم.
ئاستی هونەری شێوەکار بەگشتی و ئاستی شێوەکارانی ئافرەت چۆن دەبینی؟
- ئاستی هونەری شێوەکاری لەئاستێکی بەرزدایە، بەشانازیەوە ساڵانە چەندەها پیشانگەی تایبەتی و هاوبەشی دەکرێتەوە بۆ هونەرمەندان وە ئافرەتی هونەرمەندی بەتوانامان هەیە، ئاستییان زۆر بەشە کارەکانیان ماییەی ڕێزن.
پێتان وایە هونەرمەندی بەهرەمەند پێویستی بە خوێندنی ئەکادیمی هەبێت؟
-هونەر سنووری نیە ئاکادیمی بێت، یان ئەکادیمی نەبێت چەندەها هونەرمەندمان لەبواری موزیک، شانۆ، شێوەکاری هەیەخاوەن ئاستێکی بەرزن لە هونەر وەکو قوتابخانەی هونەری وان، بێ ئەوەی دەرچووی ئەکادیمایا یان پەیمانگەی هونەری بن.
پرۆژەی نوێتان هەیە؟
- لە ئێستادا خۆم ئامادەکەم بۆکردنەوەی پیشانگەی تایبەتی.
PUKmedia هەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس.[1]