سەمانەی موحەمەدی لە ساڵی 1996 لە شاری ئابادانی ڕۆژئاوای ئێران لەدایک بووە، دەرچووی بەشی ئەندازیاریی زانکۆی مەشهەدە، لە منداڵییەوە ئارەزو و خولیای بەلای هونەری شێوەکاریی و دوونیای ئەدەب و ڕۆماندا دەچێت و تاکوئێستاش بەردەوامه و خاوەنی سەدان تابلۆو ڕۆمانێکە بەناوی (پروانە از اسمانی من) (پەپولە لەئاسمانی من)
لەم دیدارەی PUKmedia دا باس لە ئەزموونی کارەکانی دەکات:
چۆن دەستت بەکاری شێوەکاری و نوسینی ڕ ۆمان کرد؟
و: من هەر لە منداڵییەوە حەزێکی زۆرم بۆ هونەری شێوەکاری هەبووە ئەویش لە قۆناغی سەرەتایی و دواتریش لە ڕێگەی پورمەوە کە ئەویش شێوەکارە دەستم پێکرد و تاکو ئێستاش بەردەوامم.
بە نیسبەت ڕ ۆمانیشەوە زۆرێک لە ڕۆمانەکانم دەخوێندەوه و ئاواتم ئەوەبوو بەو خەون و ئیحساسە جوانانەی بۆ ئەدەب و ڕۆمان دروست بووە لام، منیش ڕ ۆژێک بتوانم شاکارێکی جوانی ئەدەبی دروست بکەم و ڕ ۆمان بنوسم و ئێستاش سوپاس بۆ خوا خاوەنی ڕۆمانێکم وب ەنیازی نووسینی ڕۆمانێکی تریشم.
٭لە نێوان ڕۆمان و تابلۆکانتدا کامیان هەڵدەبژێریت؟
و: بێگومان هەردووکیان چونکە لەگەڵ تابلۆوکانم و ڕۆمانەکەشم زەحمەت و ماندووبونێکی زۆرم کێشاوه و شەونخونی زۆرم دیووە تابتوانم کارێکی جوان و ناوازە بکەم کە وێنای جوانیان هەبێت، وە دەتوانم بڵێم تابلۆکانم و ڕ ۆمانەکەشم دوونیایەکی پڕ وزه و ڕۆحییان بۆ دروست کردووم.
٭تابلۆکانت گوزارشت لە چی دەکەن ؟
و: بەگشتی تابلۆکانم گوزارشتە لە دونیای پاکێتی خانمان و میهرەبانی و سۆزی دایکەکان و باوەشی میهرەبانیان کە هەمیشە ژنان بەشێکی زۆری مەینەتیەکانی ژیانیان لە ئەستۆدایە دەمەوێ بڵێم ئێمەی ئافرەت پڕین لە میهرەبانی و وێڕای بەربەرست و توندوتیژییەکان پڕ وزەین و بەردەوامین ئەوە گوزارشتی تابلۆکانی منە.
تاکو ئێستا بەشداری چەند پێشانگای شێوەکاریت کردووە؟
و: جگە لە شاری ئابادان کە 8پێشانگام ساز کردووە لە شارەکانی تاران و کرماشان و مەشهەد و ئەردەبیلیش پێشانگام کردووەتەوە کە تێکڕ ا ڕەنگە بگاتە 55پێشانگام کردووەتەوە.
٭دواین پرۆژەت چییە؟
و: دواپرۆژەم نووسینی ڕ ۆمانێکی تره و پشت بە خوا لە ساڵی ئایندەدا لەدایک دەبێت و تەواو دەبێت کە زۆری نەماوە تەواوی بکەم، وە بەنیازی پێشانگایەکی ترم
کە بەم نزیکانە لە شاری قەزوین سازی دەکەم و سوپاسم بۆ ئێوەش کە توانیتان لە کوردستانی عێراقەوە ئەم دەرفەتە بۆ من بڕەخسێنن.
PUKmedia دیداری: ڕ ێباز حەسەن کەڵهوڕ یی. [1]