پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,750
وێنە 105,218
پەرتووک PDF 19,552
فایلی پەیوەندیدار 97,891
ڤیدیۆ 1,414
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا محێدین
ژیاننامە
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
ژیاننامە
دەروێش سمایل
ژیاننامە
ئەبوبەکر ئەفەندی
ڕامین جیهانبەگلو: دروشمی چاوت دەردێنم لە تۆڵەی چاودەرهێنانم، بە هانای کوردانەوە نایەت
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

رامین جیهانبەگلو

رامین جیهانبەگلو
مامۆستای زانکۆو تیۆرزان ڕامین جیهانبەگلۆ لەساڵی 1960 لەشاری تاران لەدایکبووە، ماجستێری لەلقەکانی فەلسەفەو مێژوو زانستە سیاسییەکان لەزانکۆی سۆربۆن بەدەستهێناوە، دواتر لەساڵی 1998 لەهەمان زانکۆدا دکتۆرا بەدەست دەهێنێ و بە پۆست دکتۆراوە لەلقی ڕۆژهەڵاتناسی خەریک دەبێت، ئێستاش لەزانکۆی تۆرنتۆ مامۆستای فەلسەفەی سیاسییەو هەروەها سەرپەرشتیاری گرووپی بیری هاوچەرخە لەبەشی لێکۆڵینەوە فەرهەنگییەکان..
لەساڵی 2009 خەڵاتی ئاشتی لەنەتەوە یەکگرتووەکان پێ بەخشرا، لەکاتی خەڵاتکردنیدا لە (ماڵی ئاسیای) بەرشەلۆن، ئەمەی بە خەڵاتی خەڵکی ئێران زانی و وتی: (من لێرە دەنگی خەڵکەکەم کەلە ئێران بەبێ دەنگی خۆپیشاندان دەکەن..).
ڕامین جیهانبەگلۆ خاوەنی دەیان کتێبە لەبوارەکانی فەلسەفەو فکرو وەرگێڕان و وتووێژدا، کە ئەمە ناوی بەشێکە لەکتێبەکانی: شەپۆلی چوارەم – جیاوازی و پێگەوە ژیان - مۆدێرنەکان – ڕۆشنبیری لەئێراندا – بیری دژە توندو تیژی – ڕەگەکانی فەلسەفەی دژە توندوتیژی – ڕەخنە لەعەقڵی مۆدێرنە – گەڕان بەدوای ئازادیدا – لەئاوێنەی ڕۆژهەڵاتتدا...تاد
لەم سێ گۆڤارەدا کەبەئینگلیزی دەردەچن دەکات لەوانە (ئیسپری (Esprit) و ئیتۆد (Etudes)و پرۆژە (projets)) بە وتارو هەڵسەنگاندن و ڕەخنە هاوکاریانە.
دیمانە: هیدایەت جان

ئەگەر مێژووی مرۆڤایەتی ئەم ناوچەیە لەسەر بنەمای مێژووی دوو بەرەی ستەمکار و ستەملێکراو بنووسرێتەوە، ئەوە مێژووی نەتەوەی کورد لە بەرەی مێژووی ستەملێکراوەکاندا خۆی دەبینێتەوە، بەو مانایە لانیکەم کورد لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی ماددەوە هەم بە مانا نەریتییەکە و هەم بە مانا مودێرنەکەی نەیتوانیوە نەحکومی خۆی و نە حکومی ئەوانیتر بکات، ئەوەش چەند مەدلولێکی ڕوونی هەیە، یەکەم: هەمیشە ستەملێکراو بووە، دووەم: بەبەراورد لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکەدا ستەمی پێکهاتەیی لە نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە، سێیەم: لانیکەم لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە بە ئاگاییەوە بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی خەباتی کردووە. ئەوەی لێرەوە مەبەستی ئەم دۆسێیە بێت، ئەوەیە کە نەتەوەی کورد بۆچی تا ئێستا نەیتوانیوە لانیکەمی مافەکانی خۆی دەستەبەر بکات، ئایا هۆکارەکان ناوخۆیین یا دەرەکین، ئایا ئەو شێوازەی بۆ گەیشتن بە مافەکانمان بە کارمان هێناوە تا چەند لەو بوارەوە کاریگەری هەبووە؟ لێرەدا پێمانوایە لەسەر بنەمای بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەت بارودۆخی ئێستای کوردستان پێویستە هەڵوەستەیەکی جدی لە بارەی شێوازەکانی خەبات بکەین، بە جۆرێک کە دەبێت بە شێوەیەکی پێکهاتەیی ئەو مێژووە لێکبدەینەوە کە لەو بوارەوە تۆمارمان کردووە، بە گشتی ئەم دۆسێیە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەڕێت، ئەو شێوازانەی تا ئێستا ئیشیان پێدەکەین تا چەند خزمەتی ئامانجەکانی ئێمەیان کردووە و دەکەن؟ هەروەها ئەو شێوازەش کە دەتوانێت لە هەموو شێوازەکانی دیکە کاریگەرتر بێت و بە خەسارێکی کەمتری مۆراڵی و مرۆیی و ماددی بە ئامانجە ڕەواکانمان بگەیەنێت کامە شێوازە؟ ئایا چۆن خەباتی کوردان هەڵدەسەنگێننظ پرسیارێکی وامان ئاڕاستەی (د. ڕامین جیهانبەگلو)کرد ئەمەی خوارەوە پوختەی وەڵامەکەیەتی :
(کوردەکان بەردەوام سەرقاڵی دوو بابەتی سەرەکی بوونە: لە لایەک ڕێوشوێنە هۆزگەرییەکان کە یەکەمین هۆکاری ناکۆکی و پێکهەڵچوونی ناوخۆییان بووە بە تایبەتی لە نێو کوردان خۆیان و حزبە کوردییەکاندا و لەلایەکی تریشەوە کێبرکێ و ناکۆکی و تەنانەت هەندێکجار دۆستایەتی و لێکنزیکبوونەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووەتە هۆی لەدەستدانی بەرژەوەندی کوردان و گوێ نەدان بە بایەخە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانیان. لێرەدا دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە تەنیا ئۆباڵی بەشێک لە کێشەکانی کورد بۆ وەدەست نەهێنانی مافە فەرهەنگی کۆمەڵایەتییەکانیان دەکەوێتە ئەستۆی هەڵکشان و داکشانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشی هەرە گەورەی پەیوەستە بە هزری سیاسی ئامادە لەناو کوردستان و ڕۆڵی ئایدیۆلۆژییە سیاسییەکان لە دروستبوونی ناکۆکییە حزبی و گرووپگەرییەکاندا. پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە کێ کێشەکەی خوڵقاندووە بەڵکو کوردان لەناو سنوورەکانی ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا و ئەوانەی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکادا دەژین تاچەند خۆیان لەگەڵ گوتاری دیموکراسی گونجاندووە بۆ بنەبڕکردن و دابەزاندنی ئاستی ئەو ناکۆکیانەی کە توندوتیژیان لێ دەکەوێتەوە. ئەگەر کوردان لەناو سنوورەکانی ئێران، عێراق، سوریا و تورکیادا بەدوای ئاشتی و ئارامییەکی بەدوور لە توندوتیژیدا دەگەڕێن، کەواتە دەستەبەرکردنی ئەم ئامانجە لەڕێگەی خەباتی چەکدارییەوە نییە.



پڕۆسەی خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازی کورد لەناو کوردستاندا تایبەتمەندی خەباتێکی تەندروست و عەقڵانی (لۆژیکی) لەخۆی دەگرێت؟
بەبڕوای من جەوهەری شەڕ توندوتیژییە بەڵام جەوهەری خەباتێکی تەندروست و عەقڵانی ناتوندوتیژییە. توندوتیژی حەشارگەی ئەو مرۆڤانەیە کە تا هەنوکە لە بچوکی خۆیان دەرنەچوونە و توانای دیالۆگ و بەیەکەوە هەڵکردن و ڕاگۆڕینەوەیان لەگەڵ ئەوانی تردا نییە. ئەگەر کوردان بەشوێن بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دوور لە توندوتیژیدا دەگەڕێن، کەواتە کێشەی ئەوان جێگۆڕکێی دەسەڵات نییە. کۆمەڵگەی ناتوندوتیژ بەبێ سەبر و دانبەخۆدانان و بەخشندەیی نایەتە دی، لە پرۆسەی خەباتی ناتوندوتیژیدا شتێک بەناوی (دۆست) و (دوژمن) بوونی نییە. هەموو شۆڕشەکان ئەوەیان بۆ ئێمە سەلماندووە کە ئەگەر پێکهاتەیەکی سیاسی دادپەروەری و عەشق و لێبوردەیی تێدا ئامادە نەبێت، لە داهاتوودا دەسەڵاتێکی نوێی ترسناکی لێ دەکەوێتەوە. ئەگەر دادپەروەری کوردان تەنیا لە ئاستی دروشمێکی بێ ناوەڕۆک بێت و تەنیا بۆ هاندان و بزواندنی هەستی خەڵک لە کوردستانی عێراق و ئێران و.. بێت، دەبێ چاوەڕوانی ئەوەش بکەین کە تا ساڵانێکی دوور بیری دیموکراسی و مومارەسەی (ئەزموونکراوی) دیموکراسی لە ناو کورداندا زەمینەی بۆ ناخوڵقێت. ئەو ئایدیۆلۆژیەتانەی تا ئێستا لەناو کورداندا دروشمی چاوت دەردێنم لە تۆڵەی چاودەرهێنانمان بەرز کردوەتەوە، تەنیا بوونەتە هۆی نابیناکردنی ژمارەیەکی زۆرتری کوردان.

ئایدیۆلۆژیاکانی وەک مارکسیزم، لینینیزم، ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسی تاچەند لە بەرژەوەندی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد دا بوونە؟
سەرجەمی ئەو ئایدیۆلۆژیانەی باست لێکردون لە ئامانجی بە کۆیلە کردنی مرۆڤی سەردەمدا بوونە، ئەگەرچی دروشمی هەموو ئەوانە ئازادی و دادپەروەری بووە بەڵام نوێنەرانی ئەم ئایدیۆلۆژیاتانە لە دەسەڵاتدا دیکتاتۆرێکی بێ بەزەیی و خوێنمژ بوونە.
لێرەدا دەبێ لەنێوان ناسیۆنالیزم و وڵات پەرستیدا جیاوازی بکەین. ناسیۆنالیزم جۆرێکە لە فاناتیزم و کورت ڕوانینی سیاسی کە بەردەوام فەرق و جیایی و توندوتیژی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. هەروەک ئالبێرت ئەنیشتاین دەڵێ (ناسیۆنالیزم شتێک نییە جگە لە عەقڵانی کردنی ئایدیالیستی سەربازیگەری). ناسیۆنالیزم یەکێک لە نەخۆشییە کوشندەکانی سیاسەتی مۆدێرنەیە کە دەبێ شەڕی فکری لەگەڵ بکرێت. بەڵام ئەوە پێوەندی بە وڵات پەرستییەوە نییە، وڵاتپەرستی کاتێک دێت کە تۆ ئاڵای مرۆڤایەتیت لە تەنیشت ئاڵاکەی خۆت هەڵکردبێت و هەمیشە تیلەیەکی چاوت لە بەدبەختی و مەینەتی و تراژیدیای نەتەوەکانی تر بێت.
بەڵام سەبارەت بە مارکسیزم-لینینیزم پێموایە بە جورئەتەوە دەتوانین بڵێین کە نە تەنیا ئازادی بە کوردان نەبەخشی بەڵکو بووەتە هۆی دروستبوونی حەزێکی دەسەڵاتخوازانە لەناو حزبە کوردییەکان و تەنانەت توانایی وروژاندنی پرسیارێکی دروستی نەبووە سەبارەت بە داهاتووی کوردستان. مارکسیسم-لینینیزم خۆی بووە بە تلیاکی سیاسییە کوردەکان و وای کردووە لە خوێندنەوەی ڕاست و دروست بۆ مارکس و فەیلەسووفەکانی تردا کڵۆڵ بن.

بۆچی کورد شێوازی چەکداری بەکار دەهێنێت و ئەم شێوازە تا چەند لە خزمەت ئامانجە سیاسی و ئینسانییەکانیدایە؟
بە بڕوای من خەباتی چەکداری باشترین و کاریگەرترین شێوازی خەبات و هەڵسوکەوتی سیاسی نییە بۆ گەیشتن بە هزری دیموکراسی و گەڵاڵە کردنی ئەو هزرە. ڕەنگە لە ڕابردودا بە دەگمەن ڕێکخراوێکی سیاسی هەبووبێت کە بۆ وەڵامدانەوەی کێشە سیاسییەکان لە کوردستان دەستی بۆ چەک نەبردبێت بەڵام ئەمڕۆکە دەبێ ئاگامان لەوە ببێت کە هەر چەشنە خەبات و ململانێیەکی چەکداری، کوردان لە فەزای دیموکراتیک و پلۆرالیستی دوور دەکاتەوە. بە ئاوڕدانەوەیەک لە خەباتی چەکداری کوردان لە نیو سەدەی ڕابردوودا بۆمان دەردەکەوێت کە توندوتیژی چەکداری دەرفەتی نەهێشتووەتەوە بۆ ڕەخنەکردنی توندوتیژی.

لە چاپی ژمارە یەکی گۆڤاری نیشتمان کە زمانحاڵی کۆمەڵەی ژ-ک بوو، سەروتارەکە (ئامانجی ئێمە) ئاماژەی بەوە کردووە کە کوردان گەر بیانەوێ لە ڕێگەی چەکەوە بە مافەکانیان بگەن، ئەوا لە هەڵەدان لەبەر ئەوەی ئەو چەکانەی لە دەستی کورداندان لەچاو تۆپ و تانک و گولە پژێنەکانی دوژمن وەک تۆقتۆقەیەک وایە و تاکە ڕێگایەک کە کوردان بەرەو مێرگی سەربەستی و ئازادی دەبات، خەباتی شارستانییە. سەرەڕای ئەمە بۆچی کوردان لەم شێوازە لە خەبات کەڵکیان وەرنەگرتووە؟
خەباتی ناتوندوتیژی تەنیا شێوازێک لە بەرگری مەدەنی و ململانێی سیاسی نییە بەڵکو جۆرێک لە کولتووری هاوڵاتیبوونیشە. تا ئەوکاتەی کۆمەڵگەی کوردی لەسەر بنەمای دوو جەمسەری (دۆست) و (دوژمن) بمێنێتەوە و حەق و حیسابی سیاسی زیاتر لەسەر لێهاتوویی تاکە کەسی و هاووڵاتی بێت، فەرهەنگی نا توندوتیژی پەرە ناسێنێت. لێرەوە دەبێ ئاماژە بە چەند خاڵێک بکرێت، یەکەم ئەوەی کە ناتوندوتیژی پرۆسەی بە ئەخلاقیکردنی سیاسەتە. دووەم، بۆ گەیشتن بە خەباتی ناتوندوتیژی پێویستە کۆتایی بە فەرهەنگی ڕق و قین و نەفرین کردن بهێنین. سێیەم، ڕێزگرتن لە ژیان و سەرلەنوێ ناساندنەوەی (ئەویتر) گرنگییەکی بەرچاوی هەیە. لە ئەنجامدا ناکرێت خۆ لە توندوتیژی بپارێزی و بە دوای حەقیقەتدا عەوداڵ نەبی و بەرەنگاری درۆ نەبیتەوە. خەباتی ناتوندوتیژی، پەروەردەکردنی هاووڵاتییە، واتە مەدەنیەت دەبێ بەشێوەی کردەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لێبێت.

زۆربەی حزبە سیاسییەکانی کوردستان لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکاندا باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ ئەوەدا حزبێکی چەکدارن، بڕوایان بە خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژیش هەیە، ئایا دەکرێت هاوکات بە یەکەوە لە هەردوو شێوەکە کەڵک وەربگریت؟ کەڵک وەرگرتن لەو دوو شێوازە لە ڕوانگەی مۆراڵیەوە دروستە؟
خەباتی مەدەنی بە مانای دروستکردنی تۆڕەکانی هاووڵاتییە کە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ نەشونما کردن و بەرەو پێشبردنی هزری پلۆرالیزم و فرە خوازی لە کۆمەڵگەدا. ئەوە بەو مانایە دێت کە ئامانجی ژیانی سیاسی دروستکردنی فەزایەکی هاوبەشە کە من و ئەویتر بەیەکەوە تیایدا جێگەمان ببێتەوە. کەواتە ئێمە هیچکات تەنیا بۆ ئازادی خۆمان خەبات ناکەین بەڵکو بۆ ئازادی (ئەویتر)یش هەوڵ دەدەین. مانەوە و بەردەوامبوونی فەزای هاوبەش و فرە بۆچوون، پێویستی بە هاوسەنگی مۆراڵی نێوان (من و ئەویتر) هەیە. ئەو هاوسەنگییە لە هەموو شێوەکانی خەباتی مەدەنیدا پێویستە و توندوتیژی و دەست بردن بۆ چەک ئەو هاوسەنگییە تێک دەدات، لەبەر ئەوەی دەست بردن بۆ چەک و توندوتیژی بە مانای تواندنەوە و لەناوبردنی (ئەویتر)ە. لەبیرمان نەچێت کە (جیاوازی) لەناو بزووتنەوەیەکی مەدەنیدا نابێتە هۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی و تەنانەت بەرگری لە هەر چەشنە توندوتیژییەک دەکات. لە ڕاستیدا دیموکراسی گەیشتنە ئەنجامی بنەڕەتییە لەنێوان جیاوازییەکاندا.

لە کوردستاندا کە باس لە شێوازی خەباتی ناتوندوتیژی دەکرێت وەڵامی ئەوەمان دەدەنەوە کە خەباتی ناتوندوتیژی بۆ ماوەیەکی زەمەنی لە مێژوودا گونجاو بوو و ئێستا و بۆ ئەو سەردەمە کە کورد لەژێر دەستی داگیرکەرانی وەک تورکیا و ئێران و سوریادایە شێوازێکی نەگونجاوە و وەڵام ناداتەوە، ئایا بە بڕوای ئێوە فەزای سیاسی ئێستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەم میتۆدە لە خەبات گونجاوە؟
مێژووی مرۆڤایەتی مێژوویەکی توندوتیژە. بڵام لەبیری نەکەین کە هەر کات و لە هەر شوێنێک توندوتیژی ڕووی دابێت، بۆ بەرگری لەو توندوتیژییە بیر لە شێوازێک کراوەتەوە. نا توندوتیژی هەمیشە لە قەیران و هەلومەرجی سەخت و دژواردا مانای ڕاستەقینەی خۆی وەرگرتووە. هەر کۆمەڵگەیەک لە هەر سەردەمێکی ژیانی خۆیدا پێویستی بە ئاشتی و ئارامی هەیە، کەواتە لە هەموو کاتێکدا دوور کەوتنەوە لە توندوتیژی کردەیەکی ئێستایی و سەردەمییە. ئێستاکە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ (درۆ) پەروەردەیەکی بنەڕەتیە کە کوردان خەریکن ئەنجامی دەدەن. ئەوان دەتوانن بە جیهانی بسەلمێنن کە سەرەڕای هەموو ناکۆکییە خێڵەکییەکان خاوەنی ئاستێکی بەرزی هاووڵاتیبوونن کە ئەمەش دەبێتە سەرمایەیەکی مۆراڵی و دیموکراسی بۆ داهاتوویان. باشترین ڕوخساری ئەو سەرمایە ئەخلاقییە لە ناتوندوتیژی هاووڵاتیانی کورددا خۆ دەبینێتەوە. بۆ نمونە کۆمەڵگەی ئێران کە کوردیش بەشێکن لەو کۆمەڵگەیە، وەک هەموو کۆمەڵگەیەکی تر تووشی کۆمەڵێک کێشەی تایبەت بەخۆیانن و تا ئەو کاتەی کە ئەم کێشانە چارەسەر نەکرێن ناتوانین بەرەوپێش چوون و پتەوبوونی بیری دیموکراسی تیایدا ببینین. لەوانەیە گرنگترین کێشەی ئێرانییەکان و ئەو نەتەوانەی لەناویدا دەژین، توندوتیژی سیاسی بێت. زۆرێک لە حزبە سیاسییە کوردەکان بە هەڵە بیر دەکەنەوە کە ئەو توندوتیژییە تەنیا کردەیەکی (ئەستوونییە) کە بە گۆڕانی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی کێشەکە کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەوەی لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستاندا بۆ ئێمە دەردەکەوێت ئەوەیە کە تێپەڕبوون لە توندوتیژی تەنیا کارێکی (ئەستوونی) نییە بەڵکو کردەیەکی ئاسۆییشە و ئەمەش پێویستی بە لێکدانەوە و پەرە پێدانی فەرهەنگی ناتوندوتیژییە لەناو خەڵکدا.

خەباتی مەدەنی لە چ ڕوویەکەوە لە خەباتی چەکداری بەهێزترە؟
بە بڕوای من خەباتی ناتوندوتیژی جۆرێک لە خەباتی مەدەنییە، لەبەر ئەوەی هۆکاری سەرهەڵدانی هەر بزووتنەوەیەکی مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی ویستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیەتی، بەڵام دەستەبەرکردنی ئەو ویستانە پێویستی بە مەشڕوعییەتی مۆراڵی هەیە. شێوازی ناتوندوتیژی هەوڵێکی مەدەنییانەیە لە پێناو دانوستاندنێکی ئاشتەواییانە بۆ دروستبوونی کێبڕکێی دادپەروەرانە لەنێوان هاووڵاتیاندا. شێوازی ناتوندوتیژی شێوازی ڕەفز کردنەوەیە و ئەوەی کە ڕەفزیش دەکرێتەوە یاسای نادادپەروەرانە و توندوتیژییە لەناو کۆمەڵگەدا. کەواتە ئەگەر بنەمای سەرەکی بزووتنەوەیەکی مەدەنی بەرگری کردن لە یاسا و پارێزگاری کردن لە مافی هاووڵاتی بێت، ئەوا مەرجی دەستەبەرکردنی ئەم ویستە گەیشتنە بە فەرهەنگی ناتوندوتیژی.

حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەڵێن بە ناچاری و بۆ پارێزگاری کردن لە خۆیان دەستیان بۆ چەک بردووە، ئاخۆ ڕێگەیەکی کاریگەرتر لە چەک هەیە بۆ بەرگری کردن لە خۆمان؟
زۆر کەس بە هەڵە ناتوندوتیژی لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا بە شێوەیەک لە ملکەچبوون و پاشەکشێ کردن لێک دەدەنەوە. هەندێکیش لایان وایە هەر جۆرە هەوڵێک لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی ناتوندوتیژانەدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ئەمڕۆی جیهان، جۆرێکە لە کڵۆڵی و بێ دەسەڵاتی لە هەمبەر چارەسەر کردنی قەیرانەکان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی ناتوندوتیژی بە ئێمەی دەڵێت، ئەوەیە کە ئێمە لە هەموو فەرهەنگەکان و نەریت و کۆمەڵگەکاندا ڕووبەڕووی جیاوازی بۆچوونەکان، بایەخەکان، ڕەهەندەکان دەبینەوە. ڕەنگە لەبەر ئەو هۆیە بێت کە ئەو جیاوازیانە لە بۆچوونەکاندا پێویستیان بە جیاوازی هەبێت لە ژیانیشدا. بەرگری ناتوندوتیژی، ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی بێ چەکە لەگەڵ هەر چەشنە ئەندێشە و کردەیەک کە بەرەنگاری جیاوازییەکانی ژیان دەبێتەوە. بە واتایەکی تر (نا) گوتن بە توندوتیژی بە مانای ڕێز گرتنە لە ئاست و کەرامەتی مرۆڤ و ڕاگرتنی ئەو حورمەتەش پێویستی بە ئاگایی ئەخلاقی هەیە. بەرگری کردن لە (خۆت) جۆرێکە لە ناسینی (ئەویترە) کە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی گەر هەر کەسێک لە دژی تاوان خەبات بکات، نابێت خۆی ببێتە تاوانبار.

ڕای ئێوە سەبارەت بە خەباتی مەدەنی و ڕێبەرایەتی ئەو خەباتە چییە؟ ئایا خەباتی مەدەنی پێویستی بە ڕێبەر هەیە؟
ڕێبەری ڕاستەقینەی هەر بزووتنەوەیەکی مەدەنی خۆی بزووتنەوەکەیە. هیچ ڕێبەرێک بە تەنیا ناتوانێ بزووتنەوەیەک کە هەڵقوڵاوی دواکەوتوویی و لۆمپەنیزمە، لەم دۆخە نەجات بدات. لەبیرمان نەچێت کە ناتوندوتیژی تەنیا شێوازێکی خەبات نییە بەڵکو شێوازی ژیانی هاوڵاتیبوونیشە. نا ئارامی و هەڵنەکردن بە یەکەوە تەنیا لە ڕێگەی پەروەردەی هاوڵاتی بوونەوە لەناو دەچێت. هێزی بزووتنەوەیەکی مەدەنی لە درووستکرنی تۆڕەکانی هاووڵاتییە لەسەر بنەمای مۆراڵی مەدەنی، نەک ڕێبەری بزووتنەوەکە. ڕێبەر گرنگ نییە بەڵکو گرنگ ئەوەیە لایەنی مۆراڵی بخەیتە ناو سیاسەتەوە، لەبەر ئەوەی ئامانج کەرەستە پاساو نادات بەڵکو کەرەستە ئاماژەیە بۆ ئەو ئامانجەی کە دەیگریتە بەر. ڕادەی ئەخلاقیبوونی بزووتنەوەیەکی مەدەنی بەندە بە ڕادەی ناتوندوتیژ بوونی بزوتنەوەکە لە پێناو بەرگری کردن لە دادپەروەری و حەقیقەت، نەوەک ڕێبەری بزووتنەوەکە. ئەوە خەڵکن کە ڕێبەر هەڵدەبژێرن و ئینتیمایان بۆی دەبێت. ئەگەر خەڵک بڕوایان بە ناتوندوتیژی هەبێت، ڕێبەریش وەشوێن بڕوای خەڵکەکە دەکەوێت. خزمەتکارانی هەر نەتەوەیەک پاڵەوانانی ڕاستەقینەی ئەو نەتەوەیەن لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی نەتەوەکەیان لە سەروو هەر جۆرە دەسەڵات و دەسەڵاتخوازییەک بینیوە.

ئایا بزووتنەوە ناتوندوتیژەکان وەک ستراتیژ پێویستیان بە ڕێکخراوی تایبەت هەیە؟
خەباتی ناتوندوتیژی خەباتێکی بێ ناوەڕۆک نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەزموونی سوقڕاتی وەستاوە کە بەردەوام هاووڵاتیان لە یەکتری فێر دەبن. ئاسۆی ستراتیژی بزووتنەوەی ناتوندوتیژ ئاسۆیەکی فرە لایەنە و چەند ڕەهەندییە. هەر بۆیەش ناتوندوتیژی گوتارێکی یەک لایەنە نییە. ستراتیژی ناتوندوتیژی خۆشەویستییە بۆ سەروەری یاسا و دۆزینەوەی حەقیقەت و دور کەوتنەوەیە لە ڕق و قین. ناتوندوتیژی مەدەنی هەستانەوەیە لەبەردەم شەڕ و نادادپەروەری. ناتوندوتیژی وەک ئاوازێکی دەروونی مرۆڤ وایە کە بەردەوام پێی دەڵێت (تۆ بکوژ نی).

کورد تا چەند پێویستی بە ڕێبەرێکی مۆراڵی هەیە، بوونی ڕێبەرێکی مۆراڵی چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر مۆراڵی بوونی شێوازی خەبات؟
زۆر کەس بە هەڵە وا بیر دەکەنەوە کە فەرهەنگ و کردەوەی ناتوندوتیژانە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی توندوتیژی وەک کوردستان ناگونجێت. مەگەر ماندێلا لە کۆمەڵگەی ئاپارتاید و عەبدول غەفار خان لەنێو پارتانەکان (لە سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستان) فەرهەنگی نا توندوتیژی و ئاشتیان دروست نەکرد؟ ئەی بۆچی دەبێ کوردان نەتوانن ببن بە خەباتکارانی ناتوندوتیژی؟ ئاخۆ کوردان تەنیا بەرهەمهێنی توندوتیژین؟ کەواتە بابەتەکە ئەوە نییە کە هەندێک خرۆکە و گەردیلەی ناتوندوتیژیان تێدایە و دەتوانن ببن بە خاوەن کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و هەندێکیش لێی بێبەشن. کێشەی سەرەکی، نەبوونی مۆراڵی مەدەنییە کە لە دوو بەشی شەفافیەت و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیدا کورت دەبێتەوە. ئەو شەفافیەت و هەستکردنە بە بەرپرسیارییەتییە وەڵامدانەوە لەگەڵ خۆی دەهێنێت. بە بڕوای من ئەگەر دەوڵەت یاخود کۆمەڵگەیەک بخەیتە دۆخێکەوە کە وەڵام دەرەوە بن ئەوا بەرەنگاری دووبارە بوونەوەی هەڵە مێژووییەکان بوویتەوە و ڕێگەت لە دووبارە بوونەوەیان لە داهاتووشدا گرتووە. ئێستا دەبێ بزانین کە چۆن لە ڕێگەی ئەندێشەیەکی لەم چەشنە میکانیزمێک بدۆزینەوە کە بەردەوامی بە ناتوندوتیژی بدات.
ئەگەر چی لە کوردستاندا کەسانێکی وەک گاندی و مارتین لۆتەر کینگ و ماندێلا بوونیان نییە، بەڵام بۆ گەیشتن بە گاندیسم لە شێوەی کوردی دەبێ لە دوو ئاستدا کار بکەین: لە لایەکەوە ئەندێشەی ناتوندوتیژی لەناو مێژووی فەرهەنگی کوردان هەڵێنجین و لەناو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەدا بیخەینە گەڕ و لە لایەکی ترەوە، زەوینە بۆ دروستبوونی بزوتنەوەی هاووڵاتیان و مۆراڵی مەدەنی و دژە دەسەڵات خوازی لەبار بکەین. لەبیری نەکەین کە پرسی ناتوندوتیژی تەنیا پرسێکی سیاسی نییە بەڵکو هەوڵێکی فەلسەفییە بۆ خستنە ڕووی بابەتی مۆراڵی سەربەخۆ و دەرچوون لە بچوکی مروڤ.[1]
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-08-2010 (14 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 03-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 04-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 03-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.129 KB 03-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
کاروان مێراوی
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا محێدین
30-06-2017
سەریاس ئەحمەد
عەبدوڵڵا محێدین
ژیاننامە
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
ژیاننامە
دەروێش سمایل
24-08-2022
ئاراس ئیلنجاغی
دەروێش سمایل
ژیاننامە
ئەبوبەکر ئەفەندی
15-03-2023
زریان عەلی
ئەبوبەکر ئەفەندی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پیرەمێرد و زەریا 3
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,750
وێنە 105,218
پەرتووک PDF 19,552
فایلی پەیوەندیدار 97,891
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی کۆمەڵێک گەنج بۆ سەراوی سوبحان ئاغا لە سەیدسادق ساڵی 1977
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
کاروان مێراوی
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - ڕۆژنامەنووس وشە و دەستەواژە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!