جۆری وشە: ناو
واتا: سیسرەی ناوماڵ وەک قاڵۆچە دەچێ
سیسرە:
جانەوەرێکە لە تیرەی کلۆ ڕەشە هەمیشە لە مەزرایە زیڕەی دێ
فارسی: چرخ ڕیسک، نوعی جیرجیرک [1]
واتای (جیرجیرک) لە فەرهەنگی کاوە دا
بەرزەچڕ؛ جیڕجیڕەک؛ چرچرک؛ چرچرۆ؛ چیچرک؛ چیرچیرۆک؛ زیڕزیڕە؛ زیڕزیڕەک؛ زیکزیکە؛ سریلە؛ سفرەبڕ؛ سفرەبڕە؛ سۆرسۆر؛ سوڕسوڕە؛ سیرسیرە؛ سیسرک؛ سیسۆک؛ سیسۆکە؛ سیسەرگ؛ شیڕسێڕە؛ قولمە (ڕەش)؛ گازڕ؛ مەشکەدڕە؛ مەشکەدۆڕە؛ مەلزێڕنەک.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!