ناو: زەنون
نازناو: پیریادیی
ساڵی لەدایکبوون: 1933
$ژیاننامە$
ساڵی 1933ز لە گوندێکی بچووک/ئەلی مەنسوور/#چەمچەماڵ# - #کەرکووک#/باشووری کوردستان لەدايکبووە. هەر لە سەرەتای چوونی بۆ خوێندنگە، پەرە بەخوێندنی دەدات.
لە قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتايی و دواناوەنديی پلەی يەکەم وەدەستدەهێنێت و لەلايەن سەرۆک وەزيرانی ئێراقەوە خەڵات دەکرێت.
1955ز بڕوانامەی B. Sc. لە بواری کيميا بە پلەی شەرەف وەردەگرێت.
دوای وەرگرتنی بڕوانامەکەی زانکۆ، دەبێتە مامۆستای دواناوەنديی.
پاش ماوەيەک بە موعيد Demonstrator لە بەشی کيميا/زانکۆی بەغدا دادەمەزدێت.
ساڵی 1967ز، ماجستێرنامە M.Sc لە کيميای ئەنداميی (ئۆرگانيک)، ژيۆکيميا Biochemistry و کيميای پۆليمەر لە زانکۆی ئۆکڵاهاما Oklahoma وەردەگيرێت.
ساڵی1970ز، دکتۆرا فەلسەفە Ph.D. لە زانکۆی ئاکڕۆنAkron University پێدەبەخشرێت. ڕاهێنان وانەوتنەوەکانی ئەزمونێکی وای بۆ دەهێنێتە پێشەوە کە پەرە بەهرەکانی و توانا زانيارييەکانی بدات و بەنرخ بن لە کارەچالاکيیەکانيدا ببێتە نووسەر، مامۆستا و زانستمەند.
پاش وەرگرتنی دکتۆرانامەکەی، بێجگە لەو کورتە پەڕەنامانەی Brief leaves کە بەئەنجامیدان و کارکردن وەک زانستمەندێکی سەردان لە زانکۆی ئەرەزۆنا لەگەڵ پڕۆفيسۆر هاڵ H.K.Hall، زانکۆی ميشيگان لەگەڵ پرۆفيسۆر ئۆڤەربورگەر C.G. Overburger، پرۆفيسۆر پيريادی لە ساڵانی (1975-2004) درێژەی بەکارەکانی دەدات لە زانکۆی بەغدا،
لە ساڵانی(1972-1975ز) لە زانکۆی سلێمانی تاکو ئەو دەمەی هەڕەشەی تيرۆرکردن زۆری بۆ دەهێنێت، ناچاردەبیت لەساڵی 2004عێراق بەجێ دەهێڵێت و ڕووبکاتە وڵاتی ئەمريکا، مافی پەنابەرێتيی وەربگرێترێت و لە ويلايەتی ماساشوستس MASSACHUSETTS نيشتەجێ ببێت.
پرۆفيسۆر پيريادی، چەندين کۆمەکی پێشکەش بە کيميا و ڕەفتاری پۆليمەرێنی ئيميدە Imides و ئايزۆئيميدە Isoimides نادێربووکان کردووە. کۆمەکی ئێمەی کردووە لە تێگەيشتنی کيميای بەرهەمە سروشتييەکانی وەک زەيتی گوێزە پيکان (ناسراو بە گوێزی ئەمريکايی) Pecan oil، زەيتە خواردووبارەکان (Eatable oils) Edible Oils و بەرهەمە چەورييەکان Fats.
لەو زانستگەريی، پاداشت و ڕێزلێنانەی کە ساڵانێکی بێوچان وەک زانا و نووسەر بەئەنجامئ گەياندوون:
سەرپەرشتکاريی 40 تێزی ماستەر و دکتۆرا.
وەشاندنی پتر لە 70 مژارTopic و زانستنامە لە گۆڤارە جيهانييەکان بە زوانی ئينگليزی و پتر لە 900 زانستنامە و وتاری کۆمەڵايەتيی بەزوانی کوردیی و عارەبيی لە گۆڤارەکانی عێراق.
ناولێنانی بەيەکەم هەڵگری پلەی پرۆفيسۆری عێراق بۆ ساڵی 1997-1999ز.
بەپێی قانوونی ساڵی 1999ز، ناونيشانکرا بە زانای يەکەمی پلە- أ-، لەنێو ليستی زانايانی عێراقدا.
يەکێکە لە زانيارانی ناودێرکارو لە ئينسايکلۆپيديای زانيارانی عێراق لە سەتەی بيستەم، سێ بەرگ، 1995ز لەلايەن پەيگەر و ئينسايکلۆپيديانووس حميد المطبعي.
لەڕۆژی 25-11-1991 تا ساڵی 2003. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی زانستیی بوە بە 300 ئەڵقە، بەناونيشانی ئاسۆی زانست و تەکنۆلۆژيا، لە ڕاديۆ بەغدا/پەخشی کورديی.
لەساڵی 1984ز، دەبێتە ئەندام ليژنەی زاراوە زانستييەکان لە کۆڕئ زانياريی عێراقيی/ دەستەی کورديی.
نووسينی نۆ وتاری فرەلايەن و وانينەوەی وەشێنراو لە گۆڤاری زانياری عێراقیی/دەستەی کورديی بە کۆی 310 لاپەڕە.
لە زانکۆی سلێمانی، نێوان ساڵانی 1972 1975، دەستبەکاربوە، بەردی بناخە و بينای ئەزمونگەی ناوەندی زانستگەريی بۆ بەشی کيميای دامەزراند کە بەدوايدا، سەرکەوتوانە چەندين وانينەوەی باڵا و پلەی ماجستێر و دکتۆرای تێيدا ئەنجامدرا.
بەخشينی ناسناوەی نووسەر لەلايەن وەزارەی ڕۆشنبيريی، ساڵی2000ز.
ڕێزلێنراو، لەلايەن دەزگای گەلاوێژ/ی کەرکووک ساڵی2012 ز.
لەهەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنان وەک مامۆستای دێرين، لەلايەن مامۆستايانی کوردستان/کەرکووک پێبدەەخشرێت.
خەڵاتی ڕێزلێنان لەلايەن يەکێتی سەنديکای کيميا و فيزيای کوردستان/کەرکووک، 2006 ز.
$ئەو فرەبەرهەمە نووسراوانەی کە بەچاپی گەياندوون:-$
.1 ئەنداميی(ئۆرگانيک) بەزوانی کورديی و عارەبيی. زانستی پۆليمەر، ئەدەبياتی کيميا.
.2 دەرمانزانيی Pharmacology، کيميای ماددە کەتيرە و ڕووکەشەکان 2006ز.
.3بەرنامەڕێژيی وانەوتنەوە و وانينەوە بۆ ڕشتەی کيميای پۆليمەزانیی لە زانکۆ ئێراقييەکان و وێژەوانی کيميا بۆ وتنەوەی لە بەشەجياوانەکانی زانستی کيميا، پەڕاوێکی ديمانەيی و کردەيی بۆ ئەو مەبەستە داناوە.
.4هاکاريی لە دانانی ئيسايکلۆپيديای زانستيی لە زانستەکانی پۆليمەر بەناونيشانی
Polymeric Material Encyclopedia CRC press,1996 لە دوا بەرگەکانی 13–8، بەسەرپەرشتی د. جۆزيف س. سالامۆن Joseph C. Salamone.
.5وەشاندنی نزيکەی 19 وانينەوە بەکۆی 285 لاپەڕە، لە گۆڤاری ڕۆشنبيری نوێ/ کورديی و عارەبيی.
.6لەسەر خواستی خانەی وەشاندی ئەمريکايی Noyes Publications Inc ڕادەسپێردرێت بە دانانی پەڕاوێک (بە ئينگليزيی) لەبواری زانستی پۆليمەر بۆ چاپکردن و بڵاوکردنەوەی بە وڵاتەيەکگرتووەکانی ئەمريکا و جيهان.
.7دانان و چاپکردنی پانزە پەڕاو، سێيانيان وەرگێڕاو، کە کۆی هەموويان دەگەنە 5466لاپەڕە.
.8 وەشاندنەی چەند وانينەوە لە گۆڤاری کۆڕی زانياری عێراقی/دەستەی کورديی، بەکۆی 285 لاپەڕە.
.9 بنەماکانی پۆليمەرزانيی و کارپێکردنەکانی، Principles of polymer science and their applications، 2013ز، 450لاپەڕە، بەپێکەوە لەگەڵ نووسەر و ئاکاديمگەر ئەسعەد قەرەداخی.
.10 چوار توخمە دێرينەکانی سروشت The four classical elements of nature، دوو بەرگ، نزيکەی 1000لاپەڕە، بەپێکەوە لەگەڵ ئاکاديمياگەر ئەسعەد قەرەداخی2021 ز.[1]