بوونی من
بە دڵخۆشیە
چکۆلەکانم جار و بار،
پێشبینی بەرامبەر دەگۆڕم،
هەر چۆن لەبێ دەنگی دا
هەزاران وشەی نەوتراو هەیە،
کاتێک ئازارێک
ئەکەوێتە گیان و بەدەنم، ،
لێ ئەگەڕێم کات خۆی چارەسەرە،
هەر چۆن
هەست یاسایەکی خۆی هەیە،
گەر بۆ ماوەیەک
فەرامۆشت کرد
ئیتر هێدی هێدی
خۆی دەست ئەخاتە
نێو برینەکە و،
بۆ بەردەوامی هەوڵی هەتوان دەدات،
دەست دەکات
بە گیرفانی ژیاندا و ئەو چارەسەرە
لە قوڵایی بوونی مرۆڤ
دێنێتە دەرەوە و
دووبارە درووستت دەکاتەوە،
لە تەنهایی و چاوەڕوانیدا و لە کونجی
سەربانەکاندا
نانی ڕۆ کراو دادەنێم،
ئاخر چۆلەکەکانیش بەشییان هەیە
لەو بوونەی مندا،
چونکە من لەم تەنهاییەی خۆمدا
زیاتر ئەوان هاوڕێم بوون،
گەر ڕۆژێ ماڵئاواییم
لە دونیا کرد با ئەوان بێن
دوای تەرمم بکەون چونکە
من ئاشنایەتیم هەر لەگەڵ
ئەوان زیاتر بووە،
ئەگەر ڕۆژێک هەنگاو بنێم،
وا پێ ئەچێ
عومریش هەر پێچی مێزەرێکی مابێ،
بڕوا ناکام لەم تابلۆی ژیانە
لەم ڕەنگانە جوانترم پێ بێت
تا بای
سەر شێتی تێڕوانینم
تیمار بکەم و کەپری
خەوم ئارامی نیە و بێ خەوە و هەر بێدارە،
منیش یادگارییەکان نێو چەوانیان
لۆچ کردوم و وشک بووم و بۆنی مێخەکم لێ دێ.[1]
#گوڵزار حەمە فەرەج#