ناو: مەهدی
نازناو: مەهدی کاکەیی
ناوی باوک: ساڵح محەمەد کاکەیی
ڕۆژی لەدایکبوون: 1951
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
$ژیاننامە$
ساڵی 1951ز، لە گوندی مێخاس شاری خانەقین باشووری کوردستان لەدايکبووە.
نووسەر و شارەزا لە زمانەکانی کوردی، عارەبی، ئينگليزي و سويدی.
زانستگەر Scientific researcher لە بواری ژيوار Environment، مامۆستای زانکۆ، مێژووناس، نووسەر.. خوێندنی سەرەتايی و ناوەنديی، شاری خانەقین.
بڕوانامەی (B.Sc)، بواری زانستی کشتوکاڵ، زانکۆی بەغدا، ساڵی 1972ز.
بڕوانامەی (M.Sc.)، لە بواری ژيوارزانی دارستانForest Ecology، زانکۆی کشتوکاڵ ئوپسالا - سويد، ساڵی 1989ز.
دوو کۆرس، ژيوار پیسبوون Environmental Pollution،
زانکۆی ئەبەردین Aberdeen سکۆتلاند، 1991-1992ز.
بڕوانامەی دکتۆرا (PhD) لە بواری ژیوارزانيی، زانکۆی شاهابانوی بەلفاست The Queen University of Belfast/Northern Ireland/ بەريتانيا، ساڵی1995ز
$کارەکانی$
زانستگەريار: ناوەندی ژيۆزانسگەريی Biological research Centre، بەغدا، عێراق، 1974-1982ز.
زانستگەريار: بەشی ژيوارزانيیEnvironmental science، زانکۆی کشتوکاڵ- ئوپسالا، سويد، 1986 – 1990ز.
پرۆفیسۆريارAssistant professor : بەشی زانستە سرووشتییەکان، زانکۆی ئۆرەبروÖrebro/ ئۆرەبرو - سويد، 1996 – 2016ز.
مامۆستا: زانکۆی #کەرکووک# باشووری کوردستان 2016-2019ز.
شارەزا لە گەرماندنی زەويیGlobal warmin بەهۆی بەرزبوونی ئاستی گازەکان لە هەوادا، بەتایبەتيی گازی کاربۆن دوانۆکسايد.
ناوەندی وەرگێڕان، شاری ئۆرەبرو - سويد 2007-2020ز.
ناوەندی يێرڤا بۆ وەرگێڕان، ستۆکهۆڵم - سويد 2010-2015ز.
ناوەندی یارۆسلاڤ بۆ وەرگێڕان، ئوپسالا - سويد 2011-2013ز.
$بەرهەم و چالاکييەکانی$
دەیان بابەت لە گۆڤاری زانستی جۆراوجۆری جیهان لەبارەی ژینگە، ژینگەی دارستان و پاراستنی دارودرەخت.
سەدان بابەت لە گۆڤار و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی مێژووی دێرينی کورد، دینە کۆنەکانی کورد، پرسی کورد. ناونیشانی هەندێک لەم گوتارە بڵاوکراوانه، ئەمانەی خوارەوەن:
(DNA) دەسەلمێنێ دامەزرێنەرانی ئاسەواريی (ستونهينج Stonehenge) لە باشوری ئینگلستان، خەڵکانی کوردستانن.
پیتی هۆريی(خۆريی) سەرچاوەی پیتی هیندۆ - ئەوروپایی و ئاراميی و عیبريی و عەرەبیيە
سۆمێرییەکان باوانی کوردن 2016ز.
با پێکەوە چێژ وەربگرین لە گوێگرتن لە مۆزيکی هۆریيەکان، بەری 3400 ساڵ پ.ز، 2016ز.
ڕەچەڵەکی ئارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، 2019ز.
یەکەم داهێنانی پیتی نووسین لە مێژووی مرۆڤایەتيیدا، باوانی کورد - هۆریيەکانن، بە(4 ئەڵقە)، 2020ز.
کوردستان سەرچاوەی زوانە هیندۆ- ئەوروپاییەکانە 2020ز.
ساڵيادی چەژنی نەورۆز - مێژوو و داستان (9 ئەڵقە). بەزوانی عارەبيی و وەرگێڕانی بە کورديی لەلايەن (م. ئەسعەد قەرەداخی)، 2021ز.
پلەوپایەی ژن لە ئایینە کوردییەکاندا (24 ئەڵقە)2020ز.
دينی يارسان، باوەڕ و فەلسەفە (14 ئەڵقە)2021.
هەندێک وشەی عەرەبيی کە لە زمانی کورديی وەرگیراون (14 ئەڵقە)2021ز.
لەبارەی ژيوار (64 ئەڵقە) لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان(Face Book) 2021ز.
[1]