ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: 1923
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-05-1990#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا فەرەج عەبدول ڕەحمان لە ساڵی 1923 لە گەڕەکی کانێسکان لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە، پاشان چۆتە #بەغدا# لەوێ کۆلێجی یاسا لە ساڵی 1952 تەواودەکات، کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و ئەدەب دۆست و دڵسۆز و کوردپەروەر و سادە و هێمن و ڕێک پۆش و بە هەڵویست بووە، ماوەیەک پارێزەر بووە دوایی بۆ ماوەی 20 ساڵ بووەتە بەڕێوبەری ئیش و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر داوای خۆی خۆی خانەنشین کردووە، وە لە 05-05-1990 بە جەڵدەەی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.[1]