پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,249
وێنە 105,705
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,577
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
جلی نوێ!
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جلی نوێ!

جلی نوێ!
جلی نوێ!
نووسین: حوسێن شێربەگی
وەرگێڕان: #سەرگوڵ بێتوشی#

حەمەد دەیووت: کاتێک کە لە دووکانی پێڵاوفرۆشییەکە هاتینە دەرێ، دڵم ڕێک بە قەدەر دەریایەک گەورە ببوو، زۆر دڵخۆش بووم، زۆر زۆر. من و مەحمی ئێستا ئیدی بە پێچەوانەی هەموو کاتێک نوێ ببووینەوە. هەر یەکەمان کراسێکی نوێمان لە بەر دابوو و جوتێکیش پێڵاوی نوێ نوێمان لە پێ بوو.
ئای چەند خۆش بوو! ساڵەهای ساڵ بوو خەونمان بە وەها سات و ڕۆژ و سەعاتێکەوە دەدی و ئێستا ئیدی خەونەکانمان وەدی هاتبوو. دەزانم مەحمیش هەر وەکو من بوو. ڕوخسارمان گەشابۆوە، سەرگۆنا و لێوەکانمان وەکو گوڵەباخێک پشکوتبوون و لە خۆشیان لە کەوڵی خۆماندا نەدەگونجاین. لە دڵمدا شاییەک دەگەڕا کە هەر باسی مەکە، ئەی خوایە، هەر باسی مەکە! تەنیا شتێک کە ئازاری دەدام خێسەی خەڵک و گومانی ئەوان بوو.
خەڵک کە دەگەیشتنە حەمەد و مەحمی ڕادەوەستان و بە چاوی گومانەوە بیرازیان دەکردن، هەموو کەس بە پێچەوانەی هەموو کاتێک پێیان سەیر بوو کە ئه و دوانەیان ئاوا پاک و خاوێن و ڕێک و پێک دەبینی و لە دڵی خۆیاندا دەیانوت: منداڵە سواڵکەر و ئه و هەموو ئەدا و ئەتوارە!
مەحمی دەیووت: حەمەد، تۆ گیانی خۆت بە وردی تەماشای ئه و خەڵکە بکە، باش تەماشایان بکە. کەسێک نییە پێیان بڵێت ئەی بێ دینینە گورگتان بینیوە؟ چیتان بینیوە کە ئاوا تەماشای دەکەن؟ یانی ئێمەی هەژار و نەدار بۆمان نییە بۆ یەک جاریش لە ژیانماندا جلی جوان لە بەر بکەین و خۆمان بڕازێنینەوە؟ ئەرێ هەر بە ڕاستی لە گەڵ بەستەنییەک چۆنی؟
حەمەد دەیووت: چوینە ناو شیرینی مەنییەکەوە، وەک بەگزادەکان لە پشت مێزەکەوە دانیشتین! بەڵام ئەوەی ئێمە بینیمان کەس نەیبینێ، هێشتا بی بسم اللە مان نەوتبوو و داوای بەستەنیمان نەکردبوو کە کڵاو سەوزێک، ئەرێ برادەر کڵاو سەوزێکی ڕاستەقینە، بەڵام وەکو ئەجەل گەیشتە سەرمان و بێ پێشەکی هاواری کرد:
بەرێزان ببوورن، سەرپێیەک تا وەکو بنکەی پۆلیس وەرن تکایە!
رەنگ بە ڕوویانەوە نەما، بنکەی پۆلیس؟! چاوێکیان لە یەکتری کرد، بڕیاری پۆلیس بوو و دەبوایە جێبەجێ بکرێ. بە ترس و لەرزەوە لە گەڵ پاسەوانەکە ڕۆیشتن. کاتێک ترسەکەیان زیاتر بوو کە مەحمی لە پاسەوانەکەی پرسی:
چی بوە بەڕێز؟ بۆچی دەمانبەنە بنکەی پۆلیس؟
پاسەوانەکە بە سارد و سڕی وەڵامی دانەوە و وتی: شتێکی گرینگ نییە لە بنکەی پۆلیس ڕوون دەبێتەوە!
کە چوونە ناو بنکەی پۆلیس، کەشەکە لێڵتر خۆی دەنواند، دیوارێکی زەرد، داڵانێکی دوور و درێژ، شوێنێکی زۆر بێدەنگ و لە کۆتاییشدا ژووری بەرپرسەکە. بە تایبەتی سرتە سرتی ئه و پاسەوانەی کە ئەوانی هێنابوو لە گەڵ بەرپرسەکە و نێوچاوانی گرژ و مۆنی بەرپرسەکە بە جارێک تۆقاندنی.
حەمەد دەیووت: به و چپە چپە و سرتە سرتەش ڕانەوەستان و هەر ئەوەندە کە پاسەوانەکە هەنگاوێک لە بەرپرسەکە دوور کەوتەوە، بەرپرسەکە زۆر بە تووڕەییەوە هاواری کرد: ئەحمەدی گیرفانەکانیان بپشکنە!
زۆر سەیر بوو! چونکە لە بەر دەرگا گیرفانەکانمان پشکێندرابوون و جگە لە بڕێکی کەم پارەی دڕاو هیچمان پێ نەبوو. هەر ئەوەندە کە پاسەوانەکە بڕە پارەکەی لە گیرفانمان دەرکێشا، بەرپرسەکە هەمدیسان هاواری کرد!
ئەحمەدی پارەکەیان بخەرە سەر مێزەکە!
مەحمی دەیووت: پارەکەیان خستە سەر مێزەکە، هێشتا چاوێکمان هەر لە پارەکە بوو کە بەرپرسەکە هاواری کرد:
بەڕێزان بە چ پارەیەک جل و پێڵاوی نوێتان کڕیوە؟
بە پارەی خۆمان! ئەوە وەڵامێک بوو کە هاوکات لە دەمی هەردووکمان هاتە دەرێ.
یانی وتتان بە پارەی خۆتان!! خۆتان پارەتان لە کوێ بوو؟ ئەوەش وەڵامی بەرپرسەکە بوو کە بە ئێمەی دایەوە و بە دوای قسەکانیدا بە بێ ڕاوەستان هاواری کرد:

دایک ڕاستییەکەی بڵێین، دەنا دەڵێم دارتان تێبڕن، پێتان وایە بەرەڵڵاخانەیە هەر گویەک کە بتانهەوێ بیخۆن و هەر غەڵەتێکیش کە بتانهەوێ بیکەن؟ پێتان وایە دەتوانن دەست و گیرفان ببڕن و جانتای خەڵک بدزن؟ نا گیانە، خراپ لێی تێگەیشتوون، دەڵێم دارتان تێبڕن.
بۆچی جنێو ئەدەی؟ بۆ ئێمە چیمان کردوە؟
ئەوە قسەیەک بوو کە لە ناکاو لە دەمم دەرپەڕی. بەڵام هێشتا وشەی کۆتاییم نەوتبوو کە بە زللە یەکی بەرپرسەکە بناگوێم ئاگری تێبەر بوو، هەر دوو چاوم خەریک بوو دەرپەڕێ و تا هاتم بزانم چی بوە لە لایەن پاسەوانەکە و بەرپرسەکەوە وەبەر مست و پێلەقە کەوتین.
بە هەر حاڵ، کوێت دێشێ، ئه و بێ ویژدانانە هەتا توانیان جنێویان دا و لێیان داین. سەر و گوێلاک و دەم و ددانیان تێک شکاندین، کراسەکانمان تەواو خوێناوی ببون و جا دوای هەمووی ئەوانەش هەموو شتێک سەر لە نوێ دەستی پێکردەوە.
دەنگی بەرپرسەکە: دایک قەح هەتا نەتانکوژم ئازادتان ناکەم، ڕاستییەکەی بڵێن بە چ پارەیەک پێڵاو و جلی نوێتان کڕیوە؟ ئێوەی کە دایک و باوکتان نییە، ئێوەی کە کار ناکەن، کەواتە پارەتان لە کوێ هێناوە و پێڵاو و جلی نوێتان پێ کڕیوە؟
حەمەد دەیووت: وتم گەورەم، بە خوا، بە پێغەمبەر، بە شێخ و مەشایخ، دایکم سێ ڕۆژ لەمەوبەر مرد، بەڵام پێش مردنی، نازانم چەندە لە مەوبەر بڕە پارەیەکی بە ئەمانەت سپاردبوە دەستی سۆفی کا نەبی گۆزە فرۆشی جیرانمان. ئەمڕۆ بەیانی سۆفی کا نەبی هاتە ماڵمان و بە ئامادەبوونی جیرانەکانمان ئه و بڕە پارەیەی دامەوە. دوای ڕۆیشتنی سۆفی من و مەحمی به و پارەیە ئه و پێڵاو و کراسانەمان کڕی، ئەوەش باقی پارەکەیە کە لە سەر مێزەکەیە، دەڵێی نا، بڵێ با سۆفی و جیرانەکان بێن بۆ ئێرە، لەوان بپرسە، ئەگەر درۆ بوو بمانکوژە وەڵڵا ئەگەر درۆ بوو لە سێدارەمان بدە.

مەحمی دەیوت: وەڵڵا بڵێم چی، بۆچی سەرتان بێشێنم، لێکۆڵینەوەیان کرد، چوون لە جیرانەکانیان پرسی، سۆفی کا نەبیان کێشایە بنکەی پۆلیس و کەوتنە پرسیار لێکردنی تازە دوای هەموو ئەوانە جا ئێمەیان ئازاد کرد. کاتێک بانگیان کردین کە له و ژوورەی کە تێیدا دەست بە سەر بووین بێینە دەرەوە و گۆڕی خۆمان ون کەین، بەرپرسەکە پێی وتین: زۆڵی حەرامزادانە ئه و جارە سۆفی زۆری تکا بۆ کردوون تاوەکو بتانبوورین، قەیناکە بەرتان دەدەین، بەڵام بزانن لە ژێر چاوەدێریدان، وای بە حاڵتان ئەگەر پێ خوار دابنێن، جارێکی دیکە لێرە بتان بینمەوە بە خوا پێستتان دادەماڵم، لە گۆڕەپانی شار هەڵتان دەواسم تاوەکو ببنە پەند و عیبرەت بۆ خەڵکی تر.
حەمەد دەیوت: لە بنکەی پۆلیس هاتینە دەرێ، خەمبار، ناڕەحەت و تووڕە بووین. بە بێدەنگی شۆستەکانمان دەپێوا. دوایی چووینە پارکی شار، بە دوور لە چاوی خەڵک، لە سوچێکی چۆڵ لە سەر کورسییەک دانیشتین و بە کوڵ گریاین!
ئاخر بۆچی؟ چیمان کردبوو؟ لە سەر چی ئه و هەموو لێدان و کوتانەمان خوارد؟ ئەی خوایە لە سەر چی؟ ئێستا چیمان لە دەست دێ؟
حەمەد دەیووت: بە (مەحمی)م دەوت: مەحمی خۆزگە چەکێکم هەبوایە، خۆزگە چەکێک، دەمانچەیەک، ئاخ چی بڵێم؟
مەحمی دەیووت: حەمەد حەمەد ئەزانی چییە؟ ورە با بچین دوو چەقۆی زامندار بکڕین، لە سەر سوێی کۆڵانی ماڵەکەیان دەبینە کێشک. کە دیار کەوتن بڕۆنە ماڵەوە، یان کە لە ماڵ هاتنە دەرەوە، بە چەقۆ زامندارەکە دەکەوینە گیانیان.
حەمەد لە وەڵامدا وتی: براکەم، تۆ گیانی من لە سەرە خۆ، پێتوایە چەقۆی زامندار دەرەقەتی دەمانچە دێ؟
حەمەد دەستی کرد بە گیرفانەکانیدا، گیرفانەکانی گەڕا، هەر گیرفانەی دووسێ جار گەڕا، بەڵام گیرفانەکانی بەتاڵ بوون.
هەموو دارونەدارەکەیان هەر ئه و پارەیە بوو کە لە بنکەی پۆلیس لێیان وەرگرتبوون و نەیاندابوونەوە.
حەمەد وتی: مەحمی، کەواتە پارەکەمان لە بنکەی پۆلیس مایەوە... بچین وەری بگرینەوە؟
مەحمی لە وەڵامدا: ماشاڵڵا زۆر بە غیرەتی، ڕەمەزانمان جوان گرت نۆرەی شەشڵانە! براکەم کوێت دەخورێ؟ بگەڕێینەوە بۆ بنکەی پۆلیس بۆ ئەوەی پێستمان داماڵن؟
حەمەد دەیووت: مەحمی گیان، مەحمی دەڵێم ئێستا کە ناتوانین چەقۆی زامندار بکڕین، وەرە با بچین بۆ بێشەڵانی تەنیشت چۆمەکە، دوو داردەست پەیدا بکەین و ئه و کات بە داردەستەکان.
مەحمی دەیووت: لە سەرەخۆ گیانە، لە سەرەخۆ، داردەست دەرەقەتی باتوم و دەمانچە و بنکەی پۆلیس نایەت با بچین کار بکەین، کار بکەین و پارە کۆ بکەینەوە ئه و کات کاتێک کە دەوڵەمەند بووین، ئەرێ کاتێک کە دەوڵەمەند بووین دەکڕین.
حەمەد دەیووت: ئا، ئا ڕۆژێک کە دەوڵەمەند بووین؟ نا، نا مەحمی، ئه و ڕۆژە قەت وەدی نایەت، قەت.
مەحمی دەیووت: کوڕە بێ هیوا مەبە، مادام زیندووین، هیوایەک هەیە! ئەرێ مادام زیندووین.
دواتر هەستان، دەمه و ئێوارە بوو، چوونە قاوەخانەی عەباس ئاغا و لە سوچێکەوە هەڵکورمان ئەرێ لە سوچێک هەڵکورمان![1]
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,249
وێنە 105,705
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,577
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
فۆڵدەرەکان
کلتوور - مەتەڵ - شار و شارۆچکەکان - سۆران کلتوور - مەتەڵ - شار و شارۆچکەکان - هەولێر کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - مەهاباد شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شەهیدان - پارت / لایەن - حزبی دێموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات) وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!