پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئارا حەمەئەمین ئەحمەد
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاران لوقمان حەمەغەریب
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕێبین محەمەدی حاجی مەحمود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەعید عەلی عەبۆ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
توانا عەبدولکەریم پێنجوێنی
19-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 524,627
وێنە 106,207
پەرتووک PDF 19,762
فایلی پەیوەندیدار 99,338
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
حەمەد بەگی مەخمووری
ژیاننامە
عەونی شاعیر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پشکی لەق لەقەکان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پشکی لەق لەقەکان

پشکی لەق لەقەکان
پشکی لەقلەقەکان
#ڕزگار لوتفی#

موبایلەکەم ئەناڵێنێت، بێ پسانەوە.
دڵم لە بابەتی گۆڤارەکەی بەردەمم هەڵناکەندرێ، ناپچڕێت. ڕاز لە خۆڕا نەبووەتە ئێتیکێتێکی پڕ بە بەژنی ئەم گۆڤارە سەردەمییە. هەرچییەکە وەک بزمار نیگاکانمی بە ڕووپەڕی لاپەڕەیەکدا کوتاندوە و، جووڵە و بزاوتمی داگیر کردووە. زەنگە بەردەوامەکان لێم ناگەڕێن؛ ختوورەیەک ئەخەنە دڵم. دوودڵی وەک لاسقی گیا لە دەروونما باڵا ئەکا. وەی لە خوێندنەوەی بابەتە سەرنجڕاکێشەکە و، وەی لە وەڵامدانەوەی موبایلەکە. زۆرانبازییەکە دەوامە دەکێشێت. گۆڤارەکە، ڕازی کەشەوە و ڕاکێشانی پارەم بۆ ئەدرکێنێ و زەنگی موبایلەکەش لەوانەیە سەودایەکی چەور و پڕبەهرەی بە ملەوە بێت. لەو سەودایانەی دەکرێ قەرەبووی سێ مانگ بێکاری و بێ دەرامەتی نووسینگەکەم بکاتەوە. بێ ئێختیار باسکم ڕووە و موبایلەکە ڕادەهێڵڕێت. ئەلۆ... کاکەگیان... دایکت بە قوربانت بێ... ئەوە بۆ گوشییەکە هەڵناگری؟
دەنگی دایکم سەتڵێ ئاوی ساردە بە جەستەی گڕگرتوومدا دەکرێ و یەکەوجێ فێنکم دەکاتەوە. کاکەگیان.. تۆ بڵێی بتوانی کارێکی بچووکم بۆ بکەی باوکەکەم؟ لەبەر چاومە هەمێستا چ حاڵەتێکی گرتووە و چلۆن دانیشتووە؛ سووچێکی دامێنی کراسە گوڵدرشتە کوردییەکەی هەڵداوەتەوە و ئاخنیوێتیە ناو پشتوێنە گوڵشینە هاوریشمەکەی. سەرقۆلی کراسەکەی تا بن هەنیشکی هەڵکردووە و لەسەر لێواری پەنجەرەی داڵانەکەیان دانیشتووە. بە قامکێکی لە ڕوومەتیا دەگەڕێ بۆ هەرشتێکی زبری وەک زیبکە و بە دەستەکەی تریشی گوشییەکەی ڕاگرتووە. ڕەنگە چێشتی ژەمی نیوەڕۆژی سەرخستبێ و لەوانەشە کاتەکەی هێشتا بەڕێوە بێت. کاکە گیان، باوکەکەم، تۆ بڵێی ڕێت بکەوێتە سەرپرد و بە بەری دووخانیاتا بڕۆیتەوە؟
ئەگەر واوە چووی زەحمەت نەبێ تماشایەکی دارتووەکانی ئەو ناوەم بۆ بکە بزانە حاجی لەق لەقەکان گەڕاونەتەوە؟ چۆڕاوگەیەک لە بوغز و غەریبی ئەڕژێتە گەرووی و دەنگەکەی نەویتر دەکاتەوە و دەڵێ: دوێشەو، دوێشەو تا دەمەوبەیان خەونم بە گەڕانەوەیان بینیوە دوای بەڵێنیدان و ماڵئاوایی کردن چەند جار ناوی حاجی لەقلەق بە زمانمدا دەگەڕێ. کۆد و ئادرێسەکە ئەدەم بە زەینم. ناگەم گۆڤارەکەی بەردەمم ببەستم پەلکێشم ئەکا بۆ سەردەمی زوو. بۆ ژوورە کۆنە تەریکەکان. بۆ ئەو ساتانەی لە گەڵ هاوڕێکانم دەچووینە سەیری دیمانەی حاجی لەق لەق و بە سەعات لە ئەتوار و کردەوەکانیان ڕادەماین. ئەتوار و کردەوەی ئەو دەندووک سوورە لاقدرێژانەی بەسەر دارتووە کۆنەساڵەکانەوە هێلانەیان کردبوو و پێدەچوو مێژوویان بەندبووبێ بە تەمەنی هەمان دارگەلەوە. مێژووێک کە پڕبوو لە چیرۆکی خۆش و ناخۆش، لە بەهار و زستان، لە گەرمێن و کوێستان، لە سووتان، بوردومان، کۆڕەوە و گەلێک ڕووداوی شیرین و تاڵی دیکەش. باوەگەورەم ئەیووت بانە دووجار سووتاوە، دواجار لە پاییزی ساڵی هەزارو سێ سەدو بیست و سێی هەتاویدا بۆ ئەوەی شار نەکەوێتە دەست لەشکری ڕەزاخان، حەمەڕەشیدخان سووتاندی. بەڵام بەبیرم نایات پێی وتبێتم چ گەڕەکگەلێکی سووتاندووە. دردۆنگیشم گەڕەکی ڕووبەڕووی دوخانیات، کە بە گەڕەکی جوولەکەکان مەنشوور بوو و زۆربەیان یەهوودی بوون سووتێندرابێت. ئەگەریش سوتێندرابێ ئەوا دارتووەکانی ئەو ناوچەیە لەو هەڵمەتە گیانپڕووکێنە قوتاریان بووە و گیانیان بە سڵامەت دەربردووە. ئەوان بەر ئاگری کاولکەر و داپڵۆخێنەری ئەو سووتانانە نەکەوتوون و لەسەر پێ ماونەوە بۆ ئەوەی جارێکیتر، وەرزێکیتر، کە حاجی لەقلەقەکان گەڕانەوە هێلانەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و، درێژە وەدەن بە ژیانیان. لێ ئەم درێژەکێشانە ڕەنگە زۆری نەخایاندبێ و دووبارە کەوتبێتنە بەر لێشاوی شەپۆلی ڕووداوێکی نەخوازراوی دیکە و بۆ ماوەیەکی نادیار تۆرابێتنەوە. ئەو ماوەیەی کە درێژی و کورتییەکەی، سەنگی ڕووداوەکەی دیاری کردبێ و گەڕانەوەشیان پەیوەندی بە ڕاوەستاوەیی و مانەوەی دارتووکان و هێلانەکانیانەوە بووبێت. بۆ وێنە پازدەی جۆزەردانی ساڵی شەست و سێی هەتاوی، کاتێک فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق ورگیان بە سەر کۆمەڵێ خەڵکی گردەوەبووی ناو پارکە گشتییەکەی شار کە بە فرمانی بەرپرسانی وەخت کۆ کرابوونەوە بەتاڵ کردەوە و دۆزەخێکی کەموێنەیان خوڵقاند شەپۆلە سەرسووڕهێنەرەکانی ئەو بۆمبابارانە دۆزەخییە گەڕەکی جوولەکەکانیشی گرتەوە و بووە هۆی تۆران و تاراندنی چەندین جارەی حاجی لەقلەقەکان. تۆران و پەرتەوازەبوونێک کە چەند ساڵی درێژ و تاقەتپڕووکێنی خایاند و سیمایەکی لاواز و غەمگینی بەخشییە شار بە گشتی و، گەڕەکی جوولەکەکان بە تایبەتی. باوکم ئەیگووت چەندخولەکێک بەر لە ڕووداوەکە کاتێک پارکی شارم جێ هێشت و پردی شارم تێپەڕاند و حاجی لەق لەقەکانم بینی کە بەتاک و جووت هێلانەکانیان جێ دێڵا و بەرەو شوێنێکی نادیار دەفڕین؛ یەکەوجێ بە دڵما هات ئەم کۆڕەوە دەبێ کارەساتێکی مەزنی پێوەبێ و لەوانەشە بەمزووانە بقەومێت. هێشتا دواهەنگاوەکانم کۆتایی پردەکەیان نەپێوابوو شریخەی سەوتی فڕۆکە جەنگییەکان زەمینگیریان کردم و بە پردەکەدا نووساندیانم. بۆ یەک ئان هەستمکرد کەوچکی لۆدێرێک ئاسنەواڵە و بلۆکی چیمەنتۆی بە سەرمدا بەتاڵ کردەوە. ئیتر باوکم لەوێدا لە کاتی گەییشتن بەو شوێنە لە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکەیدا بە ئەستەم تفێکی قووت دەدا و ڕەنگیشی سپی هەڵدەگەڕا. هەڵبەت بۆ منێک کە دوو کاتژمێر دوای ئەو کارەساتەی چەند سەد کوشتە و چەند هەزار برینداری لێکەوتبۆوە بە مەبەستی جێ هێشتنی شار و ئاوارەبوونێکی دیکە بەو گوزەرەدا تێپەڕیبووم و دیمانەی قەسابخانەیەکی ڕاستەقینەی مرۆڤم بینیبوو ئەو ڕەنگ و ڕوو بارکردنەی باوکم سیمایەکی غەریب و نامۆ نەبوو. ئەو جۆرە سیمایەی کە بووبووە تایبەتمەندییەکی نەگۆڕی گێڕانەوەی زۆربەی بیرەوەرییەکانی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەشمان کەم تا زۆر پێی ئاشنا بووین. سەیر ئەوە بووە باوکم لەو تەمتۆمانی گڕ و خوێنەدا بۆ دەرمان پڕینچکێکی ناقابلیشی پێ هەڵنەپەڕیبوو و تەنها شتێک کە لە دەستی دابوو جامانەکەی بوو؛ ئەویش نەیفەوتاندبوو بەڵکوو بە بریندارێکی چارەڕەشی بەخشیبوو کە بە شەلەشەل لە پەنایەوە تێدەپەڕێ و لەو گەرماوگەرمەدا نەیزانیبوو کە پارچەی بۆمبێک لەتە سمتێکی بردووە و لەگەڵ تاشینەکەیڕا هەڵیشی کزاندووە. پاشان وڕوکاس لەناو ئەو قرمە و هەڵڵایەدا سەرەداوی ڕێگای ماڵەوەمان دەگرێتە دەست و بە وردی هەڵی دەکاتەوە. کاتێکیش دەگاتەوە ماڵ، جوانچاکیە مەنشوورەکەی هیچ کە وەک ڕۆحێکی تۆراو جەستەی نەخشینی جێ هێشتبوو دەتگووت هەر ئێستا دەرگای دۆزەخیان بۆ کردۆتەوە و فڕێیانداوەتە دەرەوە.
رەنگە دواتر لێی ورد نەبووبێتمەوە کە حاجی لەق لەقەکان کەی و لە چ سەردەمێکدا گەڕابوونەوە و لە سەرهێلانەکانیان، ژیانیانیان دەست پێکردبۆوە بەڵام ئەمەم باش لە بیرە چەندساڵ دواتر، ئەو کاتانەی بۆ خواردنی تووەسپی لە گەڵ هاوڕێکانم حەسارە و حەسارمان دەکرد و دەمەتەقەی حاجی لەق لەقەکان گوێچکەمانی مڵەمڕ ئەدا، هانیان ئەداین بە سەعات لێیان ڕابمێنین و لە سەما و باڵلێدان و ئەتوارە جۆربەجۆرەکانیان بڕوانین. بەتایبەت ئەو ساتانەی کە بۆ جووتەکانیان دەکەوتنە فیزڕشتن و خۆفش کردن و نزاکردنی ڕوو بە ئاسمان و، دەربڕینی ئەدا سەیر و سەمەرەکانیان. لەو جۆرە کاتانەدا بوو کە بۆ دەیان جاریش ئاواتم هەڵخواستبوو بۆ تەنها کەڕەتێک لە مانگەشەوێکی کامڵدا ببمە میوانی ماڵە ساکارەکەیان و لە سەر پەلی تەنیشت هێلانەیەکەیان دابنیشم و لاقم بەردەمەوە و لە گەڵ جووچکە بزۆزەکانیان یاری بکەم. پاشان بە نیشانەی میوانداری بمنیشێننە سەر پشتی خۆیان و لەو بەرزاییانەوە لە شەوی پڕجریوەی گڵۆپە زەردەکان و خانووە گڵەبانەکانی شارەکەم بڕوانم. لە بان و شەولەبانی ئەو خانووانەی هێشتا خاوەنەکانیان ملیان نەدابووە دابی نوێ و وەک ئێستا بینا نوێباوەکانیان بە ناخی ئاسماندا ڕۆ نەچووبوون. بەڵام دواتر، گەلێک دواتر بۆمدەرکەوت ئەو شتانەی لە سەردەمی منداڵیمان گڕوویان بۆ دەگرین و بەردەوام خەونیان پێوە دەبینین گەلێک ئەستەمە وەدی بێن و لە گوێزگەلێکی پووچ و ڕزیو دەکەن کە تا دەستمان دەیانگاتێ دەقرپێن و قرچەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە گوێماندا بە میوانی دەمێننەوە. ئەو قرچانەی لەوێوە، لە سەرزەمینی پەرییەکانەوە هاتوون و تا ئێستاش وەک مۆڵگەیەکی دایمی لە شوێنێک نەگیرساونەوە و تا ئێرە، تا ئەم چل ساڵیەم گەییشتوون و لەوانەشە بەمزووانە لە جووڵە نەکەون. ئێستا نازانم ئایا گەڕانەوەی حاجی لەق لەقەکانیش لە هەمان جەغزی گوێزە پووچەکاندا دەسووڕێ و پەیوەندی بە خەونەکانمانەوە هەیە یا خود ئەمەیان خەونێکی جیاوازە و بۆ دیتنی دەبێ لانیکەم تەمەنت چوون تەمەنی دایکم لە شەست پشت کەوێ و پێ بنێیتە قۆناغی خۆزگە و بریاکان؟ بۆ ئەوەی سەر لەم پرسیارە دەربێنم و بە وڵامێکی شیاو و دەرحەق بگەم لە ئێستا زووتر نییە وەپێچم و تا فەرامۆشم نەکردووە بەدەم داخوازییەکەی دایکمەوە بچم. ئەو داخوازییەی کە هەر با خۆم بیزانم چ هەستێکی شیرین و لەزاوی بە دەروونمدا دەگێڕێ و میزانەکەی بە هیچ خۆشییەکیتری لەو چەشنە مەزندە ناکرێ و ناپێورێت. خۆشییەک کە چێژەکەی گەلێک لە خوێندنەوەی گۆڤاری ڕاز و سەیرکردنی لاپەڕە ڕەنگینەکانی بە هێزترە و، لە پشت مێزی کارەکەم هەڵمدەستێنێ و ڕووە و گەڕەکی جوولەکەکان ئاراستەم دەکات.

بە ئەستەم پانتۆڵە ئارەقاوییە چەسپاوەکەم لە چەرمی کورسییەکەی بنم دەپچڕێنم و بەر لەوەی بچمە سەر شەقام، ورشەورشی ئاشە ئاوییەکە دەبڕم؛ ئەو ئاشە ئاوییەی لای ئێمە بە نوێیی پێیدەڵێین کولێر ئاوی. کولێرێک کە بە ئاستەم بەرداشی ژیانی دەجووڵێ و لە ژێر بارگرانی ئەم گەرما گیانپڕووکێنەدا لاژەلاژ و خرتەخرت ئەسووڕێ و مەکینەکەی، مەیدی ئێن چینە. سەماوەرە کارەباییە هەردەم لە جۆشەکەی نووسینگەکەشم لە سەرزەمینە کۆنەکەی ڕێگای هاوریشمەوە گەییشتووە. قوفڵە زەردەکەی دەرگا سکۆریتەکەشم. تابلۆ نێئۆنەکەی دراوسێکەشم. لەوانەیە گەر باشتریش لە دەورووبەرم ورد ببمەوە لە سەر تاک تاکی داڵغە جۆربەجۆر و ڕەنگینەکانیشم مەیدی ئێن چینێکی گچکە بدۆزمەوە کە دەستێوەردان و سڕینەوەیان لە وزە و توانای ئەمن بەدەرە و، قۆنتەرانتکاریی حەزرەتی فیلە. سەیریش لەوەدایە تا ئێستا بیرم لە ناوێکی کوانجۆیانە بە ڕێنووسی چینی نەکردۆتەوە بۆ ڕیکڵامی نووسینگەکەم. ناوێک کە پڕ بە پێستی بەژن و قەوارە و دیزانی دەروژووری دەفتەرەکەم بێت. دڵنیام پارچە جۆربەجۆرەکانی ئۆتۆمبیلەکەشم دەستکاری ئەو چاوچکۆلە زەردپێستانەی خۆرهەڵاتی دووری ئاسیایە.
دەنگی زلی هۆڕنی ئۆتۆمبیلێک ئاگادارم دەکات جارێ لە پارکینگەکەی بەردەمی نووسینگەکەم نەکشێمەوە. فەرمانەکەی ناو دەستم پۆڵووێکی ڕووتە و هەر شتێکە گوێم لە هەڵچسکانی بەرەدەستەکانم نییە و بەس. لە ناو ئەم خێوەتە ئاسنینەدا هێشتا ڕێنەکەوتووم ئارەقەی لەشم ڕێژنە دەبەستێت و گرێ بە گرێی مۆرەکانی ناو شیوەڵەی پشتم داگیر دەکا و بەرە و هەرێمی ڕاستەقینەی خۆی لە پێشڕەویدایە. کاتێک دێمە سەر ڕاستەی بلوارەکە هەست ئەکەم ئیسفاڵتەکەی هێندە نەرم و شڵوێە ئێستەنا ئێستە وەک پانتایی لیتاوێک تێی دەچەقین و قیر، چوون دایکێکی تاسەکێش تایەرە جیڕەکانی ئۆتۆمبیلەکەم لە باوەش دەگرێت. ڕایدەمووسێنێ و بە خۆیەوە دەیگووشێت.
بیری مەسیح دەکەومەوە؛ ئایا بۆ دەربازبوون لەم شوێنکاتە مودێڕنەش دووعایەکی سەردەمیانەی هۆنیوەتەوە
تا بەرە و ناوەندی شار دەچم سەروگوێلاکی بینا بەرزە تیجارییەکان پتر خۆیان پێشکەش دەکەن. دەڵێی سەحرای گیانپڕووکێنی میسرە ئەهرام خێوەتیان هەڵداوە و وەک گۆپکەی مێخێکی زەبەلاح پاشماوەی چەقینێکی مێژوویین. فریا ناکەوم بگەمە بازاڕەکە و بە ناوەندیدا تێپەڕ بم بیناکان دەبنە دوو قۆڵی سۆزناک و مێهرەبان و، باوەش بە ڕوومدا دەکەنەوە. لە گەڵ کرانەوەی باسکەکان، مەتاعی سەر سنگیشیان پێشکەش دەکەن. زەرد و خڕۆڵە و لووس. درزێکی تاریک ئاهەنگی دوو قەوسی سفت و سۆڵ نەرم دەکاتەوە و دەبێتە کانگای مەتەڵە کۆنەکان. ئەو مەتەڵانەی سنگاوسنگ گەییون و تا کانگاکەیان دەوامەی هەبێ مەترسی فەوتانیان لە حەددی سیفرە.
ئەو کاتانەی بە ناو باوەشی بینا تیجارییەکاندا ڕێ دەکەم هەتاویش نەرمەڕێژترە. دەستوبرد ئەکا تینەکەی هەڵمژێتەوە و ڕێ بۆ شەماڵ دەکاتەوە بچڕێت. چڕینی ئاوازێک سەمفۆنیایێکە ئۆرکێسترێک ئەیژەنێ گشتگیر بە قەد بەرینایی شار، بەریناییەک تا دوورترین خاڵی پەڕاوێزەکان کشابێت. بە هەر لەونێک بێ خۆم لە نیگای هەوەس ئەنگێزی پاساژەکان ئەدزمەوە و بەرە و پارکە گشتییەکە و پەڕینەوە لە پردە کەوانگیرەکەی شار دەجووڵێم. خوداخودامە هەواڵێکی خۆش بۆ دایکم بەرمەوە. دڵەتەپێمە زەنگ بۆ دایکم بدەم و بڵێم مزگێنیم دەرێ خەوەکەت بە ڕاست دەرچوو و حاجی لەق لەقەکان گەڕاونەوە، یا پێی بڵێم شوکور بۆ خودا هێشتا دارتووەکان بە پێوەن و لەق لەقەکان هێلانەیان نەشێواوە، یان کەمێ دەنگم هەڵبڕم و تامەزرۆیانە هاوار بکەم سپاس بۆ خودا هیچ بینایەکی تیجاری، لە جێی هیچ دارتووێکدا چێ نەکراوە و سەری لە ئاسمان نەسووە
وردە وردە دەگەمە سەر پردەکەی شار. گەڕەکی جوولەکەکان ئاسۆیەکی نوێم بە ڕوودا دەکاتەوە. ملەقوتێکانم دەست پێدەکەن. سەر ئەگێڕم بە ئەم لا و، بە ئەو لادا. لە مابەینی بینا بەرزەکانەوە لە قەوارەی لاواز و بە ساڵاچووی دارتووێک ئەگەڕێم بە شان هێلانەیەکی گەورەی هەڵگرتبێ و جووتێک لەق لەقی دەندووک سووری شاباڵ ڕەشی لە ئامێز گرتبێ و، هەردووکیان پێکەوە، ببنە مایەی دڵخۆشبوونی دایکێکی فرە دڵتەنگ و هەرە لانەواز. دایکێک کە ڕەنگە لە سێبەری دارتووکانی گەڕەکی جوولەکەکاندا بە پەرۆشەوە لە منداڵی خۆی بگەڕێت و چینەی بیرەوەرییەکانی بکاتەوە.[1]
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان لە ساڵی 1962
ژیاننامە
ڕاستی ڕۆژگار کامەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
ڕاپرسی هەڵبژاردن
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئەژی دارا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
پەرتووکخانە
ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی کەش و هەوا لە عیراق
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەمەد بەگی مەخمووری
19-08-2011
هاوڕێ باخەوان
حەمەد بەگی مەخمووری
ژیاننامە
عەونی شاعیر
08-12-2018
زریان سەرچناری
عەونی شاعیر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
19-07-2024
سروشت بەکر
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
لیڤا شاخەوان عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئارا حەمەئەمین ئەحمەد
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاران لوقمان حەمەغەریب
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕێبین محەمەدی حاجی مەحمود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەعید عەلی عەبۆ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
توانا عەبدولکەریم پێنجوێنی
19-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 524,627
وێنە 106,207
پەرتووک PDF 19,762
فایلی پەیوەندیدار 99,338
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان لە ساڵی 1962
ژیاننامە
ڕاستی ڕۆژگار کامەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
ڕاپرسی هەڵبژاردن
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئەژی دارا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
پەرتووکخانە
ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی کەش و هەوا لە عیراق
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وشە - هاوەڵناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - ئایین و ئایینزاکان - ئێزیدی ژیاننامە - جۆری کەس - بێسەروشوێن ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - شنگال ژیاننامە - شوێنی نیشتەنی - کوردستان ژیاننامە - فۆڵدەرەکان - جینۆسایدی کوردە ئێزیدییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!