باخچەی گەورە، گوندێکە سەربە شارەدێی (کەسنەزان)ی شارۆچکەی (دەشتی هەولێر-بنەسڵاوە)ی پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ئاقاری گوندی مام چۆغان درووستبووە.[1]
گوندی باخچەی گەورە، لە شارەدێی کەسنەزانە سەر بە دەشی هەولێر سەر بە پارێزگای هەولێر 14 کیلۆ مەتر لە شارەدێو 30 کیلۆ مەتر لە پارێزگاوە دوورە، سنوورەکەی بەم شێوەیە گوندی باخچەی گەورە، لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ باخچەی کچکە، لە باکووری ڕۆژەەلات هاوسنوورە لەگەڵ گوندی پەلکە ڕەش، لە باشوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی هەمزە بەگ، لە ڕۆژهەڵات هاوسنوورە گوندی حاجی وسوو، لە باشووری ڕۆژاوا هاوسنوورە لەگەڵ گوندی بیۆکەی گەورە، لە ڕۆژئاو هاوسنوورە لەگەڵ گوندی بیۆکەی بچووک، وە هێڵی درێژی 44.2571 وەێڵی پانی 36.1851 وە، سەبارەت بە گیانەوەرەکانی شیر دەر و خشۆک و قرتێنەر و باڵندە، وە لە ڕووی ڕووپێویش 9648 دۆنم، دانیشتووانی 135 کەس لە ساڵی 2009دا ( ).
سەبارەت بە مێژووی درووستبوونی هیچ زانیاری ئەوتۆمان لە دەست دا نییە، تا باس لە درووست بوونی گوندی باخچەی گورە بکات، بەڵام ئەو زانیاریانەی لە بەر دەستە ساڵی 1965 بەتەواوی ئاوەدان کراوەتەوە لەلایەن ( سابیر آحمەد پیربال، سڵێمان شێخە پیربال، مەحمود سڵێمان مەحمود، سابیر شێخە).
چاوپێکەوتن لەگەڵ کەریم باپیر ئەحمەد، گوندی باخچە، 12/11/2023. کەریم باپیر ئەحمەد: لە ساڵی 1954 لە گوندی باخچە لە دایک بووە پیشەی جوتیار و بەژداربووی جەنگی ئێراق و ئێرانی کردووە.-ڕەنجدەر کامەران ڕحمان، گەشەپێدانی لادێی شارۆچکەی داشتی هەولێر نامەی ماستەر کۆلێژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، 2016، ل29.-ڕەنجدەر کامەران ڕحمان، سەرچاوەی پێشوو، ل32_33.
نێرەر: حەکیم سەلیم سابیر [2]