دەروێشێ عەبدی پاڵەوانێکی نەتەوەیی کوردە
ئەوانەی حەز بە لاوک دەکەن زۆربەیان گوێیان لە لاوکی دەروێشی عەبدی بووە، ئەو خەلکی گوندەکی ناوچەی وێرانشاری سەر بە ئورفە (روحا) بووە، لە ئایین ئێزدی بووە، کەسێکی جوامێر و ئازا بووە کوڕی سەرۆک عەشیرەتی شەرقی ناو ئێزدییاتی بووە، دڵی دەچێتە کچی تەمەر پاشای کەسەرۆکی عەشیرەتی مللێ بووە، لەبەر خۆشەویستی عەدلەخان دێ دەبێتە قاوەچی دیوەخانی ماڵی تەمەر پاشا.
ڕۆژێک هێزی عوسمانی داوای باجی ساڵەکی لە تەمەر پاشا دەکەن، تەمەرپاشا کوڕ و ئامۆزاو جوامێری عەشیرەتی خۆی کۆکردەوە ڕاوێژی پێکردن ئایا باج بدەین یان شەڕ بکەین، باجەکەش زۆر بوو، هەموویان قبووڵیان بوو باج بدەن، بەڵام دەروێشی عەبدی کە پێنج خزمی خۆشی لەگەڵ بوو گوتیە تەمەر پاشای من دەڵێم باج نادەین و شەڕ دەکەین و منیش سەرکردایەتی شەڕەکەت بۆ دەکەم، ئیدی هێزی عوسمانی هۆزە عەرەب و تورکمانەکانی لای شاری مەنبەجی هێنانە سەری، شەڕ دەستی پێکرد و دەروێشی عەبدی توانی هێزەی دوژمن بشکێنی و خۆیان سەربکەون.
لەدیوەخان لەکاتی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی شەڕەکە عەدلەخانی کیژی تەمەرپاشا چاوی بە دەروێشی عەبدی دەکەوێ و عاشقی دەبێت، ئەو پەیوەندیە سۆزدارییە بەهێز دەبێ و براو ئامۆزاکانی عەدلە خان هەست پێ دەکەن و دەچنە لای تەمەرپاشا و پێی دەڵێن دەروێشی عەبدی دەربکە چونکە بەدوای ناموست دەگەڕێ و حەز لە عەدلەخانی کیژت دەکا و ئەویش دەری دەکات و دەروێشی عەبدی لەگەڵ براو مام و ئامۆزاکانی دێتەوە لای بابی لە شەنگال.
پاش ماوەکی دتیکە دیسان هۆزە عەرەبەکان هەڕيشي لە تەمەرپاشا دەکەن، تەمەر پاشا گەنجانی عەشیرەتەکەی کۆدەکاتەوە و پێیان دەڵێ ئەوەی بتوانێت سەرکردایەتی شەڕی ءەرەبەکانی سەرە بە عوسمانیم بۆ بکات عەدلەخانی کیژمی دەدەمێ، بەڵام کەسییان بوێری ناکەن، بۆیە تەمەر پاشآ لەبەر گوشآری هۆزە عەرەب و تورکمانەکانی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی وەڵام بۆ دەروێشی عەبدی دەنێرێ، دەڵێت وەرەوە عەدلەخانت دەدەمێ بە مەرجێ شەڕی دوژمنانم بۆ بکەیت، ئەویش ڕازی دەبێ، هەرچەندە بابی پێی دەڵێ مەچوو ئەوانە دەیانەوێ تۆ شەڕییان بۆ بکەیت و دواییش بەخۆیان بەفێڵ دەتکوژن عەدلەخانت نادەنێ، بەڵام دەروێشی عەبدی دەڵێ من هەر بۆ خاتری خۆشەویستەکەم ناچم بەڵکوو دەچم داکۆکی لە خاک و نەتەوەکەم دەکەم، دەروێشی عەبدی کلەگەڵ پێنج سوارەی خۆیان دەچێت و لەوێش شەش سوارەی ئازای ماڵی تەمەر پاشا بەگەڵی دەکەون دەبنە دوازدە سوارە، وەک دوازدە سوارەی مەریوان ئازایانە شەڕ دەکەن تا لەسەر گردی عەتشانە تەمەر پاشا دەکوژرێت و لەشکری تەمەر پاشا شکست دێنن.
ئەو ڕووداوە قارەمانیە لەدەوروبەری ساڵی 1780 و هەندێکیش دەڵێن لە ساڵی 1791 ڕوویداوە.
لە ناوچەی دەشتی هەولێر زۆر کەس ئەو سەربردەیان بە لاوک گۆتیتەوە، بەڵام وەک تۆمار لاوک بێژ مەحموود حەمەد ڕەسول شێخانی کەخەڵکی گوەندی ئیلینجاغی گەورەی دەشتی کۆیەیە لەساڵی 1974 بەکاسێت تۆماری کردووە.
(دەروێشێ عەڤدی)دگۆت،
من نەڤێ مالەکێ تێری تژی، من دڤێ ئەوەل دین و ئیمان، ژنەکە جوان، ماهینەکە ب لەز، تا ژییەکی بکوژ، کونەکی ڕەش حەلەبی، میکوتەکی ل داری داربناڤی، ئەزێ ڕابم بەرێ کونی بدەمە چیایێ (قەرەچ داغ) ێ پشتا کونی بدەمە تیرێژا تاڤێ.
(عەدلێ) دگوت،
ئەزێ ڕابم سینگێ خۆ بکەمە سێنی، ڕابم خوە ب گولاڤێ برەشینم میسالا گولان و گولبەندان، بچم پێش کوڕە دەروێشێ عەڤدی هاتەڤە لگەل سەلەفەکی عەگید و مێرخاسان، ئەزێ ڕابم جەلەبا ماهینا کورە دەروێشێ خۆ بگرم.
(عەدلێ) دگوت،
لێ من دڤێ قومەکە ئاڤێ ژ ئاڤا فەریتو، ئەزێ ڕابم هنگێ دەستێ خۆ ژ دەروێشێ عەڤدی هەلگرم، حەتا وێ ڕۆژێ یا (زۆر تەمەر پاشایێ مللی) دادنێ دارەکی ل دارێ دجەلیتو….
(عەدلێ) دگوت،
ئەز نە بمالم نەب مێرم، بەلێ خودانا حەفت برا و دوازدە پسمامێن وەکو شێرم، ئەز ڕۆژێ سێ جاران کورە دەروێشێ خۆ نەبینم ل گەرێ دیلانێ، ل حاویا گوڤەندێ، ل حوویا شاهییێ مەیتێ هەر حەفت برا و دوازدە پسمامان ل زیارەتێ بەری مالێ ب دەستێ خۆ ڤەشێرم.
دەقی لاوکەکە: لە فەیسبووکی Art news وەرگیراوە.[1]