جۆری وشە: ناو
واتا: بەفرەژیلکە
بەفرەژیلکە: بەفرەلۆکە؛ بەفری زۆر دەنک ورد [1]
بەفرەلووکە: لە فەرهەنگی خاڵ دا
بەفرێکی دەنک وردە لە تەرزە وردترە
بەفر: لە فەرهەنگی شێخانی دا
وەفر • ڤەور • وەروە • ڤەرڤە • وەرب • وەرڤە • بەرف • وەرو • تەڕک
کلووی شەشپەڕی سووکە، بەدیمەن وەک لۆکە وایە، زستان کاتێک پلەی گەرما دادەبەزێتە خوار 0 هەڵمی ئاو کە لە ئاسمان وەستاوە دەبێتە ئاو و دێتە خوار و لە سەرمای نزیک زەویدا دەیبەستێ
بەفر هەموو شتێکی داپۆشیبوو... [گەدا، ل22]
خەتێکی ڕەشی لەسەر لاپەڕەی بەفری سەرزەوییەکە دەکێشا... [گەدا، ل722]
بەفر بە مەجاز واتە زۆرسپی (سەری دەلێ بەفرە)، هەروەها شتی زۆر ساردبێ.
بەفر لە جۆری بارین و کاتی بارین و کەم بارین و زۆر بارین ناوی تایبەتی خۆی هەیە، وەک ئەمانە:
– نوابەفر: یەکجار بەفربارین
– ڕنوو: بەفری کەلەکە کردوو کە با و شتی وا هێنابی (تاریک و ڕوون، ل223)
– ڕەشانگە: شوێنی بەفری لێ نەباریبی، یا چوبێتەوە
– باسریشک: بەفر و باران بەباوە
– کڕێوە: ئەگەر بەفر زۆر ببارێ و خێرابن
– باپزوە: لە شوێنکی بەرزەوە کە با بەفر ئەبا بۆ شوێنێکی قوڵتر و پڕ ئەکاتەوە
– بەفرەلوکە: بەفرێکی خاوە کلوەکانی بەتەواوی نەیبەستووە، زوو ئەتوێتەوە
– بەفرخۆرکە: بەفرێکی نەرم و وردە لە کۆتایی بەهاردا بەسەر بەفری زستاندا ئەبارێ و ئەیتوێنێتەوە.
– پڕووشە، کەڕەسیسە، پەلەتاتە: ووردە بەفرێکی ڕۆژی زۆر سارد دەبارێ
مژە و زوقمە و کەڕەسیسە و پرووشدا (تاریک و ڕوون، ل220)
– هەرەسی بەفر: هاتنە خوارەوە و ڕمانی بەفری کەلەکەکردووی سەر شاخ و بەرزایی بۆ خوارەوە
کڵێڵە هەرەسیان هێناوە... (شەرەف، ل712)
– پرزوو: ڕەنووبەفری بچووک
پزروو، کانی، زنە، ڕنوو، پرزوو، مێرگ، نواڵە، دەریا، ڕووبارە. (تاریک و ڕوون، ل223)
– شیخال: بەفرێک ئەم دیوە و دیوەی ڕەش بێ
– بەفرباری: ئاوازی گۆرانییەکی کوردییە: بەفرباری بەفرباری
– بەفر ڕەش بوونەوە: بەفرچوونەوە
– کەستەک، سند: تۆپی بەفر کە لە بەرزایی شاخەوە غل ئەبێتەوە بەرەو خوار تادێ زلتر ئەبێ
– جۆگەت، ڕچە: ڕێگای نێوەبەفر
– بنگرە: جۆرە بەفرێکە
– بەفرانبار: دەیەم مانگی کوردی
– ڕوو: بەفری زۆر بەستوو
– سیڕە: دەنگی پێ کە بەسەر بەفردا بڕوا
– بەفری ئەستوور: بەفرێکی زۆر باری بێ
– کرمی بەفری: جۆرە کرمێکە لە بەفر پەیدا دەبێ، بۆ ئاو ساردکردن بەکاردێ
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!