ناو: ڕێبەر
ناوی باوک: عومەر
رۆژی لەدایکبوون: #30-11-1999#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
من ڕێبەر عومەر باهۆمەر، لە 30-11-1999 لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووم.
قۆناغەکانی خوێندنی قوتابخانەم هەر لە قەڵادزێ تەواو کردووە. پاشان بۆ خوێندنی ئەندازیاری کیمیایی چوومەتە زانکۆی کۆیە و چوار ساڵ لەوێ خوێندوومە (2017 - 2021).
ئەزموونی کارکردن:
1. ئێستا وەک ئەندازیاری کیمیایی لە بواری پیشەسازی نەوت کاردەکەم.
2. ئەزموونی یەک ساڵ کارکردنم هەیە لەبواری پەروەردە، وەکو مامۆستای زانست لە قوتابخانەی ئیشقی کوڕان/ دهۆک (2021 - 2022)
بەرهەمی وەرگێڕان:
کات ڕێکخە ژیان ڕێکخە، لە نووسینی برایان ترەیسی نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی.
ئارەزوو:
وەرگێڕانی بابەتی بەسوود و باش یەکێکە لە ئارەزووەکانم.
هەرشتێکی بەسوود کە بەزمانێکی بیانی بیخوێنمەوە، ئارەزووی وەرگێڕانی دەکەم بۆئەوەی کەسانی تریش سوودی لێوەربگرن لەڕێگەی خوێندنەوەیان بە زمانی دایک.[1]