ناونیشان: پەیوەندییەکانی تورکیا لەدوای کودەتاکەی 15ی تەمووزی 2016
ئامادەکار: نوچە نێت
$کودەتاکانی تورکيا$
لە چەند دەیەی ڕابردوو چەندین کودەتای سەربازی لە تورکیا بەسەر حکومەتەکان کراوە، یەکەم کودەتای سەربازی لە مێژووی تورکيا لە (1960) بەسەر عەدنان مەندەريس کرا، لە (1971) کودەتا بەسەر سلێمان ديمرێل کرا، لە (1981) کەنعان ئيڤرين کودەتايەکی سەبازی کرد، لە (1997) کودەتا بەسەر نەجمەدين ئەربەکانی سەرۆکوەزيرانی ئەوکاتەی تورکيا کرا، دوايين کودەتا لە مێژووی تورکيا هەوڵی کودەتای (15)ی تەمووزی (2016) بوو، پێچەوانەی کودەتاکانی پێشوو، ئەو کودەتايە شکستی خوارد، ئه و کودەتایە گۆڕانکاری زۆری بەسەر سیاسەتی ئه و وڵاتە هێنا، لە ئاستی ناوخۆیی، حکومەت هەزاران کەسی دوورخستەوە، لە ئاستی دەرەوەش تورکیا سیاسەتی خۆی بەرانبەر هەندێک وڵات گۆڕی.
$کودەتای (15)ی تەممووز$
نزيک کاتژمێر (11)ی شەوی (15) لەسەر (16)ی (2016)چەند ئەندامێکی سوپای تورکيا ڕێگەی ئاسيا بەرەو ئەوروپايان لە پردی بۆسفۆڕ داخست، بن عەلی يەدڵدرم ڕايگەياند، ئەوەی دەکرێت هەوڵی کودەتايە.
لەو کاتەوە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاويانکردەوە، کە هێليکۆپتەر لە ئاسمانی ئەنقەرە دەسووڕێتەوە و دەنگی تەقە دەبيسترێت، پاشان سەرۆکوەزيران هۆشداريدا، لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی (ئێن تی ڤی) گوتی، هەندێک کەس دەيانەوێت هەندێک کاری ناياسايی لە دەرەوەی سەرکردايەتی حکومەتی هەڵبژێردراو بکەن، کە تا ئێستا لە پێگەی دەسەڵاتە و لە لايەن گەلەوە هەڵبژێردراوە، ئەو حکومەتە ناڕوات، تا ئەو کاتەی گەل نەڵێت: بڕۆ.
$پەيوەندی ئەردۆغان و گولەن$
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سیاسییەکی براگماتی ناسراوە، هەمیشە هەوڵدەدات کەسەکان و دەوروبەری لەبەرژەوەندی پرۆژەکانی خۆی بەکار بهێنێت، بۆیە زۆر ئاساییە ئەردۆغان سوود لە کەسێکی وەک فەتحوڵا گولەن و دەوروبەرەکەی وەربگرێت، بەتایبەت گولەن خاوەن هەژموونێکی زۆر فراوان بوو له هەموو جیهان، بۆیە ئەردۆغان هیچ دەرفەتێک بازنادات، بەردەوام هەوڵیداوە لە بەرژەوەندی خۆی بیقۆزێتەوە، کاتێکیش ئەردۆغان دەبێتە ناوێکی دیاری سیاسی تورکیا پێویستی زۆری بە فەتحوڵا گولەن دەبێت، بۆ ئەوەی سەرنجی لایەنگرانی گولەنی پێڕاکێشێت، سەرەتاش بۆ ڕاکێشانی لایەنگرانی گولەن ئەوەندە لە گولەن نزیک دەبێتەوە، خۆی وەک قوتابیەکی نیشان دەدات، لێرەوە چاودێرانی سياسی دۆخی تورکيا، قۆناغی يەکەم نێوانیان بە قۆناغی مامۆستا و قوتابی وەسف دەکەن، ئەردۆغان بە يەکێک لە قوتابخانەی گولەن دادەنێن.
قۆناغی دووەم، قۆناغی پاڵپشتی ڕەهای ئەردۆغانە بۆ بزووتنەوەی (خزمەت) و فەتحوڵا گولەنی مامۆستای، لەگەڵ يەکەم بەشداری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی (1994) لە ئەنجامی نزيکی و لە مامۆستاکەيی و سوود وەرگرتن لە بنکەی جەماوەری، توانی چەند پۆستێکی گرنگ لە ئيستەمبۆڵ بباتەوە، لايەنداری ئەردۆغان بۆ مامۆستاکەی زۆر تۆخ بۆوە، کە پێشتر لە ژمارەيەک هەڵبژاردن شکستی هێنابوو.
$قۆناغی یەکەمی پەیوەندی نێوان فەتحوڵا گولەن و ئەردۆغان، بە قۆناغی مامۆستا و قوتابی وەسف دەکرێت$
لە (2002) پارتی دادوگەشەپێدان بەشداری هەڵبژاردنەکانی کرد، توانی (363) کورسی پەرلەمانی بباتەوە، ئەوەش زۆرينەيەکی بەرچاو بوو، پەيوەندی و سوود وەرگرتنی ئەردۆغان لە بزووتنەوەی خزمەت لە هەموو هەڵبژاردنەکان بەردەوام بوو.
$لە دۆستايەتیەوە بۆ دوژمنداری$
يەکەم ڕووبەڕووبەڕووبوونەوەيان، ئەوکاتە دەستی پێکرد، دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکی (ميت) لە لايەن هاکان فيدانەوە بوو لە (2010)، کە بزووتنەوەی خزمەت پێی وابوو ڕێگەيان بۆ خۆش دەبێت، بۆ ئەوەی زياتر بگەنە دەزگاکانی دەوڵەت، بەڵام کارەکە بە تەواوی پێچەوانە بۆوە.
کاتێک دانووستانی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکاران دەستيپێکرد، ئەوەيان کردە دەروازەی هێرشکردنە سەری و تۆمەتی پەيوەنديان لەگەڵ پەکەکە بۆ دروستکرد، ئەوەش دوای ئاشکراکردنی تۆمارە دەنگييە نهێنييەکانی دانيشتنی ئۆسڵۆ، لەگەڵ پەکەکە لە ژێر چاودێری هاکان فيدان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی تورکيا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکيا.
ساڵی (2012) دوای چەندين ساڵ هاوپەيوانی نێوانيان، خاڵی جيابوونەوەی پەيوەندی نێوان پارتی دادوگەشەپێدان و بزووتنەوەی خزمەت بوو، پەيوەندييەکانيان بەرەو پاشەکشە بوو، پاشان گۆڕا بۆ دوژمنايەتی.
ئەوەش بۆ ئەوەی داواکاری گشتی کۆماری لێکۆڵينەوە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و هەندێک لە ياريدەرەکانی بکات، کە ئەوە يەکەم جارە لە مێژووی کۆماری تورکيا ڕووداوی لەو جۆرە ڕووبدات، هاکان ڕەتی کردەوە لەبەردەم داواکاری گشتی ئامادە بێت، حکومەتی تورکيا ناچار بوو بڕيارێک دەربکات بۆ پارێزبەندی سەرۆکی دەزگای هەوڵگری بۆ لێکۆڵينەوە لەگەڵی، تەنيا بە ڕەزامەندی دەستنووسی سەرۆکوەزيران نەبێت.
رووبەڕووبوونەوەی دووەم لە ڕووداوی (جەزی پارک) ئەوەش دوای خۆپيشاندانەکانی گۆڕەپانی تەقسيم لە ناوەڕاستی شاری ئيستەمبۆڵ، ئەوەی ئەوەی خۆپيشاندەران زۆبەی گۆڕپانەکانيان داخست، هێرشيان کردە سەر دەزگا ڕاگەياندنەکانی سەر بە ئەردۆغان، ئيدانەی مامەڵەی حکومەتيان کرد لەگەڵ ئەو ڕووداوانە.
هەر لەو ماوەيە فەتحوڵا گولەن ڕەخنەی لە هێشتنەوەی سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپا ئیلکەر باشبۆغ، کە دادگای تورکيا بەتۆمەتی سەرۆکايەتيکردنی گروپی ئەرگەنەکۆن حکوم درا، گولەن گوتی، ئەگەر ئەو کارە بەدەست من بوايە ئازادم دەکرد.
دوای ئەوەش ئەردۆغانی تۆمەتبارکرد بە يەکلاکردنەوەی کێشە شەخسيەکان و هەوڵدان بۆ (کوشتنی دوو چۆلەکە بەبەردێک) بە کەسێکی دووڕووی وەسف کرد.
دوای ئەوە قۆناغی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکايەتی دەستی پێکرد، ئيحسان ئۆغلۆ لە لايەن پارتی گەلی کۆماری و بزووتنەوەی نەتەوەيی تورک وەک ڕکابەری ئەردۆغان پاڵپشتی دەکرا، قسە لەبارەی پاڵپشتی بزووتنەوەی خزمەتيش بۆ ئيحسان ئۆغلۆ هەبوو.
دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لەو هەڵبژاردنە، گولەن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گوتی، هەردوو پارتی گەلی کۆماری و نەتەوەيی زۆر هەوڵيان دا ئەردۆغان سەرنەکەوێت، بەڵام لەو هەوڵە سەرکەوتوو نەبوون.
بەڵام ئەوەی بەردەی لەسەر ئەو ململانێ زۆرەی ڕابردوو هەڵماڵی پرسی پەيمانگەکانی ئامادەسازی بوو بۆ تاقيکردنەوەکانی زانکۆ، حکومەتی تورکيا ڕايگەياند نيەتی گۆڕينی سيستەمی تاقيکردنەوەکانی زانکۆی هەيە، ئەو پەيمانگەيانە گۆڕان بۆ قوتابخانەی تايبەت لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی سيستەمی فێرکردن، بەهۆی ئەوەی ئەو گروپە دەستی بەسەر يەک لەسەر چواری ئەو پەيمانگەيانەيە داگرتووە، بەشێوەيەکی بەرچاو لەبواری دارايی لێی سوودمەند نەبووە، ئەوەش هێڵی سوورە بۆ ئەو کۆمەڵە، بۆيە بڕيارەکەيان ڕەتکردەوە، سەر لەنوێ ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە.
لە (2013) کاتێک لێکۆڵينەوە لەگەڵ هەندێک لە وەزيران و بەرپرسانی باڵای نزيک لە ئەردۆغانی شەرمەزار کرد، پەيوەندی نێوانیان گەيشتە کۆتايی و ڕ بە يەکتر بوونەوە، بەتایبەت ئاماژە بە هەندێک کەسی بنەماڵەی ئەردۆغان کرا، کە لەگەندەڵی تێوەگلاون، ئەنجامی ئه و لێکۆڵينەوانە سەرۆکی تورکیا تووڕەکرد، پاشان بزووتنەوەی خزمەتی تۆمەتبار کرد، کە لەپشت لێکۆڵينەوەکانە بەمەبەستی بەکارهێنانی ئه و دۆسیانە بۆ یەکلاکردنەوەی حيساباتی نێوانیان. دکتۆر محەمەد عادل بەرێوبەری پەيمانگی عەرەبی تورکی بۆ لێکۆڵينەوەی ستراتيژی لە ئەنقەرە، دەڵێت، وەک هەندێک پێيان وايە ئەو ململانێيەی پێش هەوڵی کودەتا، ململانێيەکی شەخسی بووە، بەڵکو بەپێچەوانەوە حکومەتی تورکيا وا سەيری ئەو ململانێيەی دەکرد، لە نێوان لایەنگرانی گولەن دەزگاکانی دەوڵەتی تورکيايە.
لە مانگی کانوونی يەکەمی (2013) پۆليسی تورکيا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستيان بە دەستگيرکردنی ئەو کەسانە کرد، کە لەسەر کوڕەکەی ئەردۆغان نزیک بوون، بيلالی کوڕی ئەردۆغانیش بە گەندەڵی تۆمەتبارکرا، دواتر پۆليسی تورکيا بارهەڵگرێکی هاوکاری نێودەوڵەتی بيلال ئەردۆغانيان لە سنووری سووریا ڕاگرت، بە تۆمەتی ناردنی چەک بۆ گروپە چەکدارەکانی سووريا، پێش هەڵبژاردنەکانی (2014) چەند تۆمارێکی دەنگيان بڵاوکردەوە، کە گوترا، ئەوە تۆماری دەنگی نێوان ئەردۆغان و کوڕەکەيەتی ئاماژە بە تێوەگلانيان دەکات لە دۆسيەی گەندەڵی. بەڵام ئەو تۆمەتانە کاريگەرييان لەسەر سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان نەبوو.
لە (2015) دەسەڵاتدارانی تورکيا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتەکەيان دەستيان بە دەستگيرکردنی ئەندامانی بزووتنەوەی خزمەت کرد.
$لە سەرەتای مانگی حوزەيرانی (2016) حکومەتی تورکيا بزووتنەوەی (خزمەت)ی خستە ليستی ڕێکخراوە تيرۆرستيەکان$
بەپاساوی دروستکردنی حکومەتی ناو دەوڵەتی تورکيا، کە ئەو ڕێکخراوە هەزاران کەسی خزاندۆتە ناو دەزگاکانی دەوڵەت، بەتايبەت دادگا و پۆليس، بەسودوەرگرتن لەو پەيوەندييە باشەيان لەگەڵ ئەردۆغان، ئه و کارەی حکومەت دەبێتە هاوکار بۆ ئەوەی تورکيا سەرچاوەی هاوکارييە ناوخۆيی و دەرەکييەکانيان وشک بکات.
$هەڵوێستی بزووتنەوەی خزمەت$
سەبارەت بە دۆسيەی گەندەڵی دارايی و بەرتيل، ئۆرهان ئەدەميلی پارێزەری ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەت ڕايگەياند، تێکەڵکردنی کۆمەڵەی گولەن بە دۆسيەی گەندەڵی و بەرتيل وەرگرتن تاوانێکی گەورە و ڕوونە، دوورونزيک فەتحوڵا گولەن هيچ پەيوەندی بەو دۆسيەوە نييە.
لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد، ئامانج لەو تۆمەتانە دروستکردنی کاريگەرييە لەسەر ڕێڕەوی لێکۆڵينەوەکان، تۆمەتبارکردنی خزمەت بەهێرشکردنە سەر حکومەت و دەستکردن بە چالاکی ئەمنی و پيلاندانان شتێکی قێزەونە، ئەوەش تەنيا بەرئەنجامی نييەتی خراپ و گومانە.
بەر لە قسەکانی پارێزەری گولەن بوڵنت ئارنج جێگيری سەرۆکوەزيرانی تورکيا و وتەبێژی حکومەتی تورکيا لە کۆنگريەکی ڕۆژنامەوانی ڕايگەياند، تۆمەتبارکردن و تێوەگلاندنی گولەن بە جوڵاندنی دۆسيەی گەندەڵی و بەرتيل، کارێکە وەک شەخسی خۆم ئازارم دەدات، چونکە ئەو کۆمەڵە بەپاک ناسراون، خزمەتی زۆريان بە گەلی تورک کردووە.
هەرچەند هيچ بەرپرسێکی حکومی پەنجەی تۆمەتی بەڕاستەوخۆ بۆ گروپی گولەن ڕانەکێشا بوو، بەڵام هەندێک نووسينی ئەندامانی ئەو کۆمەڵە لە هەندێک ڕۆژنامە و تۆڕی کۆمەڵايەتی بووە هۆی دروستکردنی گومان بەرانبەر ئەو کۆمەڵە، ئەو نووسەرانە ئاماژەيان بەوە کردبوو، کە گروپی خزمەت بەرانبەر ئەو فشارانەی حکومەت بۆ سەريان بێدەنگ نابێت.
$شەوی کودەتا$
کاتژمێر نۆی سەر لە ئێوارەی (15)ی تەمووزی (2016) دانيشتووانی ئيستەمبۆڵ لە ناکاو جووڵەيەکی نامۆيان لە شەقامەکان بينی، دەيان تانک و زرێپۆشی سەربازی لەشوێنەکانی ئيشکگرتن بڵاوبوونەوە.
دوای چەند دەقیقەيەک چوار سەربازی تورک لە کەناڵی (TRT) فەرمی حکومەتی تورکيا هەوڵەکانیيان خوێندەوە، تيجان کاراشی بێژەريان ناچارکرد بەياننامەی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات و ڕاگەياندنی باری تەنگەتاوی بخوێنێتەوە.
دوای ئەوە سوپا پردی ئيستەمبۆڵ و بارەگای پەرلەمانی لە ئەنقەرە دەورەدا، پۆليس و سوپا لە شەقامەکانی ناوچەی فاتيح ڕووبەڕووی يەکتر بوونەوە، باڵەخانەی پەرلەمان و بارەگای هێزە تايبەتەکانی سەربەپۆليس بۆروودمان کرا.
لەگەرمەی کودەتاکە، کە ئەردۆغان لە ڕێگەی (فەيستايم)ەمەوە، پەيوەندی بە کەناڵی (سی ئێن ئێن تورک)ەوە کردە، داوای لە لايەنگرانی کرد دابەزنە شەقامەکان بۆ ڕێگەکردن لەئەنجامدانی کودەتا لە ئيستەمبۆڵ، بۆ ئەوەی ڕێگە لە ئەنجامدانی ئەو کودەتايە بگرن.
گەلی تورکيا تا ئەو کاتە سێ کودەتايان بينی بوو، بەڵام گوێيان لە بانگەواز نەببوو بۆ ڕووبەڕوونەوەی کودەچييەکان، سەرۆکەکانی پێشوو لە کاتی کودەتا دەسەڵاتيان ڕادەستی کودەتاچييەکان دەکرد و کورسی دەسەڵاتيان جێ دەهێشت.
داواکەی ئەردۆغان کاريگەری گەورەی هەبوو، فرۆکە جەنگيەکان لە ئاسمان دەسووڕانەوە خەڵک دابەزييە سەر شەقامەکان لەبەردەم کودەتا چييەکان وەستايەوە، لەو شەوەدا چەندين هاونشتيمانی ئافرەت و پياو گيانی خۆيان بەخت کرد.
کاتێک ئەردۆغان لە مەڕمەڕەوە بەفڕۆکەی تايبەت بەرەو ئيستەمبۆڵ بەڕێکەوت، دەرونێکی جەنجاڵی هەبوو، متمانەی بە هيچ کەس نەبوو، دەگوترێت ناو فرۆکە بە فرۆکەوانە و هاوکارەکانی گوت، ڕاستم پێ بڵێن، لەگەڵ کام لايەن ڕێککەوتوون.
کاتێک فڕۆکەکەی نيشتەوە دوو بژاردەی لەپێشبوو، يا دەبوو خۆی ڕادەستی کودەتاچييەکان بکات، يا دەبوو ڕووبەڕووی کودەتاچييەکان بێتەوە، بژاردەی دووەمی هەڵبژارد، کاتێک لە نيوەی شەو گەيشتە فڕۆکەخانەی ئيستەمبۆڵ گوتی، ئەو کودەتايە دياری خوايی بوو، کاتی ئەوە هاتووە سوپاکەمان پاک بکەينەوە، دوای سێ کاتژمێر وشەی (پاککردنەوە) ئەو وشەيە بوو لەدەمی سەرۆک دەرچوو، دواتر ئەردۆغان دەستی بە پاکردنەوەی سوپاکرد، نەک هەر لە شوێنکەوتووانی فەتحوڵا گولەن، بەڵکو هەموو ئەوانەی گرتەوە نەياری ئەردۆغان بوو.
$دەرهاوێشتەکانی کودەتای (15)ی تەممووز$
رۆژی (16)ی تەمووز بن عەلی يەڵدرم سەرۆکوەزيرانی تورکيا، ئاماری قوربانييەکان و ژمارەی سەربازە دەستگيرکراوەکانی ڕاگەياند، کە (265) کەس کوژراو، هەزار و (440) کەيسيش برينداربوون.
دوای ئەوەش هەڵمەتی دەستگيرکردن و دوورخستنەوەی تۆمەتبارانی بەشدار لە کودەتا بەردەوام بوو، بەگوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی دادی تورکيا بڵاويکردەوە، دەسەڵاتی دادوەری ئەو وڵاتە ڕێکاری ياسايی لە دژی (169) هەزار و (13) گومانلێکراو گرتۆتەبەر، لە چوارچێوەی لێکۆڵينەوە لە گروپی گولەن، هەروەها لە ئامارەکەی وەزارەت ئاماژە بەوە کراوە، (50) هەزار و (510) کەس دوای ئەو ڕووداوە زيندانیکراون، لەو گيراوانە (169) ژەنەڕاڵ حەوت هەزار و (98) ئەفسەر، دوو هەزار و (431) فەرمانبەری داداگا و (24) پارێزگاری تێدايە.
عومەر عيسايف بەرێوبەری ناوەندی لێکۆڵينەوە سان پترسبۆگ دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە پۆستەکانيان خانەنيشنکراون و دوورخرايينەوە دەگاتە يەک مليۆن فەرمانبەر.
$ئەمريکا$
شەوی کودەتا ئەمريکا تاکە وڵات بوو، باسی لە کودەتا نەکرد، بۆيە زۆربەی نووسەر و چاودێرانی سياسی دوای ئەو شەوە لە ڕاپۆڕتەکانيان باسیان لە ڕۆڵی ئەمريکا دەکرد، لەپشت زۆربەی کودەتاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمريکای باشوور و ناوچەکانی تر بووە.
سلێمان سۆيڵۆ وەزيری ناوخۆی تورکيا ڕايگەياند، ئەمريکا پشت کودەتا شکسخواردووەکەی تورکيا بوو، لە ڕێگەی تۆڕێکی فەتحوڵا گولەن هەوڵەکانی ئەو کودەتايەی بەڕێوەبردووە.
دوای ئەو لێدوانە، ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا لەسەر ئاستی باڵا وەڵامی ئەو تۆمەتەيان دايەوە، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمريکا، لە کۆنگرەيەکی ڕۆژنامەوانی ڕايگەياند، ئێمە هيچ زانيارييەکی پێشوەختەمان سەبارەت بەهەوڵەکانی ئەو کودەتايە نەبوو، ئێمە پاڵپشتی تەواوی ديموکراسيەتی تورکيا دەکەين، ئەو تۆمەتانە هەڕەشەن بۆ سەر هاوپەيمانی و هاوبەشی تورکيا و ئەمريکا، هەموو هەڕەشەيەکیش بۆ سەر ديموکراسی ڕەت دەکەينەوە.
$ئيسرائيل$
ئيسرائيل لە ڕيزی ئەو وڵاتانە بوو، لە کۆتايی هەوڵەکان پاڵپشتی خۆی بۆ ديموکراسی تورکيا دەربڕی، ئەو دواکەوتنەی ئيسرائيل بووە جێگەی سەرنجی کەسايەتييەکانی ئيسرائيل، کە پێيان وابوو، ئیسرائیل چاوەڕوانی سەرکەوتنی کودەتا بوو، بۆ لە دایکبوونی سیسیەکی نوێ لە تورکیا.
عوزی برعام وەزيری پێشتری ناوخۆی ئيسرائيلی لە ديدارێکی ڕاديۆی تەلئەبيب گوتی، کارێکی ڕێککەوت نييە ئيسرائيل کۆتا دەوڵەتە پاڵپشتی خۆی بۆ ديموکراسی تورکيا دەردەبڕێت، سەرکردايەتی ئيسرائيلی هيواخوازبوون ئەو کودەتايە سەرکەوێت، چونکە لەو بڕوايە دابوون، خزمەتی بەرژەوەندييەکانيان دەکات.
لە بەشێکی تری قسەکانی بەرعام ئاماژەی بەوەکرد، ئيسرائيل سوودی لە کودەتای ميسڕی بەسەرکردايەتی ژەنەڕاڵ سيسی بینی، کە بووە لادانی حکومی ئيخوان موسلیمن، بۆيە هيچ کەس گومانی لەوە نەبوو، سەرکەوتنی کودەتای تورکيا ژنيگەی ناوچەيی بەشێوەيەک بۆ ئيسرائيل دەگونجان، کە پێشينەی نەبێت.
$ئەگەر کودەتاکە سەرکەوتوو بوایە، پێوەندی تورکیا و ئیسرائیل وەک پێش 2002 ئاسایی دەبۆوە$
هەروەها جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، سەرکەوتنی کودەتا لەتورکيا، واتە گەڕانەوەی پەيوەندی نێوان ئيسرائيل و تورکيا بۆ بەر لە گەيشتنی ئەردۆغان بۆ سەر دەسەڵات لە (2002)، کە زياتر هاوکاری ئەمنی و ستراتيژی و هەواڵگری خۆشەويستانەتریان لە نێوان بوو.
هەروەها ژەنەڕال ئەهارون زيئيفی سەرۆکی پێشووتری دەزگای هەواڵگری سەربازی ئيسرائيلی ڕايگەياند، ئەو کودەتايە دەبوو هەڵگری گۆڕانکاری لە ڕووداوەکان، ژينگەی ناوچەيی و ستراتيژی بۆ ئيسرائيل دروست دەکرد، کە بتوانێت بەرەی سێ هێزی لەو ناوچەيە لەگەشکردن دايە، کە ئيسرائيل و تورکيا و ميسڕە.
زيئفی ئاماژەی بەوە کرد، يەکێک لە گرنگترين دەستکەوتەکانی ئيسرائيل لەو کودەتايە ئەگەر سەرکەوتووبوايە، ئەوە بوو، لێکتێگەيشتنی تورکيا و ئيسرائيل لەسەر دۆخی سووريا دروست دەبوو، کە لە ناوەڕاست و باکوری سوورياوە مەترسی بۆ سەر ئيسرائيل هەيە.
$وڵاتانی عەرەبی$
هەريەک لە قەتەڕ و سعووديە بەروونی هەڵوێستی خۆيان دەربڕی، دژی هەوڵەکانی ئەو کودەتايە بوون، بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی دەرەوە، ئەو دوو وڵاتە هەماهەنگيان هەبووە لەگەڵ تورکيا، شێخ تەميم بن حەمەد ئال سانی و شا سەلمان عەبدولعەزيز پێوەندييان بە سەرۆکی تورکيا کردووە، پاڵپشتی خۆيان بۆی دەربڕيوە.
$ئيمارات$
دەزگا ڕاگەياندنەکانی ئيمارات زۆر بەچڕی کاريان لەسەر سەرکەوتنی کودەتاکە کرد، ساد لەدوای سات هەواڵی تازەی سەرکەوتنی کودەتایان دکرد، بەتايبەت بەردەوام بڵاویان دەکردەوە، کودەتا چييەکان بەتەواوی دەستيان بەسەر تورکيا داگرت، ئەردۆغان داوای پەنابەری لە ئەمريکا کرد، ئەو شێوە مامەڵەی کەناڵەکانی (سکای نيوز عەرەبی و ئەلعەربيە)، بووە هۆی ئەوەی مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيری دەرەوەی تورکيا ئاماژە بکات، ئێمە دەزانين وڵاتێک سێ مليار دۆلاری هاوکاری پێشکەشکردووە، بۆ پاڵپشتی ئەو کودەتايە. لە بۆنەيەکی تر داوای لە ئيمارات کرد، کە واز لەو هەڵوێستەی بهێنێت، گوتيشی، ئێمە ئەو کارەی کردوويانە تۆمارمان کردووە.
$ميسڕ$
دوای ڕاوێژی ئەمريکا لەگەڵ تورکيا لە ئەنجومەنی ئاسايشی سەر بەنەتەوە يەکگرتووەکان، واشنتن پێشنيازیکرد ئەنجومەنی ئاسایش بەياننامەيەک دەربکات و سەرکۆنەی ئه و کودەتایە بکات، ديپلۆماتکاران لە بارەگای ئەنجومەنی ئاسايش ئاماژەيان بەوە کرد، ميسڕ بەربەستی دروستکرد لە دەرکردنی ئەو بەياننامەيە، بەتايبەت لە بەياننامەکەدا هاتبوو (رێز حکومەتی هەڵبژێردراوی ديموکراسی لە تورکيا بێگرێت)، ميسڕ دژی ئەو دەستەواژەيە بوو لەو بەبەياننامە، لەکاتی گفتوکردن ڕەخنەی هەبوو، کە ئەوە کاری ئەنجومەنی ئاسايش نييە، دياری بکات، حکومەتی تورکيا هەڵبژێردراوی ديموکراسيە، ئەوە وايکرد نوێنەری ئەمريکا دەستبەرداری ئەو بەياننامە بێت، چونکە بەياننامەکان بە کۆدەنگی هەر (15) ئەندامەکە دەردەچن.
دواتر وەزارەتی درەوەی ميسڕ ڕوونکردنەوەی دا، کە سێ جۆر بڕيار لە ئەنجومەنی ئاسايش دەردەچێت، ئەوەی پەيوەست بە تورکيا، لە جۆری سێيەمە، کە پێويستی بە کۆدەنگی نييە، بە ڤيتۆ ڕێگری لێناکرێت، ميسڕ دژی دەرکردنی بەياننامە نەبوو، هەروەها هاوڕابوو، کە دژی خوێنڕشتن و توندوتيژی بوو، بەڵام تێبينی لەسەر هەندێک بڕگە هەبوو، ميسڕ لە چوارچێوەيەکی دروست، پێشنياری دەستەواژەی تری کرد، کە جەخت لەسەر ڕێزگرتنی پرەنسيپی ديموکراسی و دەستووری و حکومی دەستووری بەشێوەی گشتی دەکاتەوە.
هەروەها هەڵوێستی ڕەسمی حکومەتی ميسڕ، ئەوەيە ميسڕ دەوڵەتی پرەنسيپە، پرەنسيپی سەرەکی ئەوەيە کە دەستوەرناداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر، ياخود پەيوەندی نێوان گەلان و حکومەتەکانيان، جەختيش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، وڵاتەکەی پارێزگاری لەو پرەنسيپانە دەکات و ڕێزيان دەگرێت.
$رووسيا$
لەکاتی هەوڵی کودەتا، ڤلاديمێر پۆتين سەرۆکی ڕووسيا، پەيوەندی بە ئەردۆغانەوە دەکات، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە وڵاتەکەی ئەو هەوڵەی کودەتا ڕەتدەکاتەوە، ڕووسيا پەيوەندييە ئابووری و بازرگانييەکانی لەگەڵ تورکيا نوێ دەکاتەوە.
$شەوی کودەتاکە ڕووسیا یەکەم وڵات بوو پەیوەندی بە تورکیاوە کرد$
دواتر سەرۆکی تورکيا سوپاسی پۆتين دەکات، پێی ڕادەگەينێت، ئێمە متمانەی تەواومان بە بەرەوپێشچوونی زۆربەخێرايی پەيوەندييەکانی تورکيا ڕووسيا هەيە، پەيوەندی پۆتين لەکاتی کوودەکاتە ڕووداوێکی گرنگ بوو بۆ گەلی تورکيا.
$پێوەندییەکانی دەرەکییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتان دوای کودەتای (15)ی تەممووز$
نۆی ئابی (2016) سەرۆکی تورکيا و سەرۆکی ڕووسيا بڕياريان دا، پەيوەندييەکانيان ئاسايی بکەنەوە، ئەوەش گۆڕانکارييەکی گەورە بوو لە پەيوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە، پێشتر بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەيەکی ڕووسی لەلايەن تورکياوە، ڕووسیا تورکيا سزای ئابووری تورکيای دا، هەروەها لەبوارەکانی ئەليکترۆنی و سەربازی و هەوڵگری و پێدانی چەک بە (پەيەدە) فشاری خستە سەر تورکيا.
$هۆکارەکانی ئاسايی بوونەوەی پەيوەندييەکانيان$
ئەو کاتەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی کودەتاکە وەستانەوە و ئەردۆغان تووشی شۆکی کودەتا بوو، پۆتين وەک پارێزەرێکی تورکیا خۆی دەرخست، هەردوولاش هاوبەشی بەهێزيان هەيە، هەرچەندە ناکۆکيشيان هەيە، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوولا سووديان لە يەکتر وەرگرتووە، هێڵی (تورک ستريم) کە گازی ڕووسیا بۆ باشووری ئەوروپا دەگوازێتەوە، بەوەش تا ئەندازەيەکی زۆر پێویستی بە ئۆکرانيا نامێنێت و لە ڕێگەی تورکيا دەبێت، هەروەها تورکيا و ڕووسيا يەکەم ڕێککەوتنيان بۆ کورەی ئەتۆمی لە تورکيا واژۆکرد، کە تێچووەکەی دەگاتە نزيکەی (20) مليار دۆلار.
ئەردۆغان زۆر زيرەکانە پاڵپشتيەکانی پۆتينی قۆستەوە، بەتايبەت ئەوکاتە بەهۆی خستنەخوارەوەی فرۆکەيەکی ڕووسی لە سووريا پەيوەندييەکانيان ئاڵۆزی تێکەوتبوو، ڕووسيا پاڵپشتی هێزە کوردييەکانی دەکرد، بۆيە تورکيا هەوڵی دەدا پەيوەندييەکان لەگەڵ مۆسکۆ ئاسايی بکاتەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی پۆتین پەيوەندی نێوان کوردەکان و ڕووسيا هەڵوەشێنێتەوە، چونکە ڕێگر بوو لە شکستهێنان بە پەکەکە، هەروەها دەستکەوێتێکی تری ئاسيکردنەوەی پەيوەنديیەکانان، تێکدانی پيوەندی نێوان ڕووسيا و پەيەدە بوو، يەکينەکانی پاراستنی گەل لەو کاتە پەيوەندی لەگەڵ مۆسکۆ و واشنتن باشبوو، هەوڵی دەدا سوود لەو پەيوەندييانە وەربگرێت بۆ يەکخستنی کانتۆنەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووريا، بۆ ئەوەی بيانکات بەهەرێمێک، کە بە ڕۆژئاڤا، ياخود کوردستانی سووريا ناسرا، ئەو کۆمەڵە ئامانجيان بەدەستهێنانی خودموختاريی بوو بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا.
$هۆکارەکانی ڕووسيا$
لە دوای کۆتايی هاتنی جەنگی سارد، سياسەتی ڕووسيا بەرانبەر تورکيا، يەک سياسەتە، ئەويش دوورنەخستنەوەی تورکيايە بەتەواوی لەخۆی، لەگەڵ هاتنی پۆتينيش بۆسەر دەسەڵات ستراتيژيەتی ڕووسيا لەسەر ئەوە جێگير بوو، تورکيا بە نزيکی لە مۆسکۆ بمێنێتەوە، لە هاوپەيمانی ناتۆش دوور بێت، چونکە پۆتين دەزانێت دوورخستنەوەی تورکیا لەو قۆناغە واتە نزيکبوونەوەی زياتری لە ناتۆ، هەروەها ڕووسيا دەيزانی بەردەوامی سزاکانی سەر تورکيا تورکيا لە ڕووسيا دوور دەخاتەوە، لە ناتۆ نزيکی دەخاتەوە، زۆربەی کڕيارەکانيش خواستيان لەسەر کاڵای تورکی بوو، بەهۆی کوالێت بەرزی و نرخ هەرزانی، هەروەها ڕووسيا بەهۆی نرخی نەوت و سزاکانی ئەوروپا و ئەمريکا لەسەری، بازاڕەکانی پێويستی بەکاڵای تورکی بوو.
$پەيوەندی تورکيا و ئەمريکا بەر لە کودەتا$
لەسەردەمی باراک ئۆباما پەيوەندی نێوان تورکيا و ئەمريکا بەرزی و نزمی بەخۆييەوە دەبينی، سەرەتا پەيوەندييەکی ئەرێنی بوو، ئەو پەيوەندييە لە (2010) بە پەيوەندييەکی نمونەيی وەسف دەکرا، بەتايبەت پەيوەندی ئۆباما لەگەڵ ئەردۆغان پەيوەندييەکی زۆرباش بوو، بەڵام ئەو پەيوەندييە باشە نەبووە پەيوەندييەکی ببێتە هۆی بیاتنانی ئەجێندای هاوبەش.
دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی پەيوەندی نێوان واشنتن و ئەنقەرە گرژی تێکەوت، بەتايبەتيش لە ڕاپەڕينەکانی سووريا، ئەمريکا بێلايەن نەوەستا، چووە بەرەی ئەو لايەنانەی کە تورکيا لە ناوچەکە بەنەياری خۆی دەزانی، دواتر ناکۆکييە گەورەتر بوو، بەهۆی ئەوەی ئەمريکا پاڵپشتی پەيەدەی کرد بەسەرۆکايەتی ساڵح موسليم.
$ئەمریکا لەپشت کودەتاکانی پێش 2016 بوو لە تورکیا$
$بۆچی تورکيا گومانی لە ئەمريکا هەبوو؟$
راپۆتەکان ئاشکرايان کردووە، بەهۆی نزيکبوونەوەی عەدنان مەندەربس سەرۆکوەزيرانی لە (1960) لە ڕووسيا، ئەمريکا پاڵپشتی کودەتای کردووە لەدژی مەندەريس.
پاشان لە کودەتای (1971)هەواڵگری تورکيا بۆ لێکۆڵينەوە لە نەيارەکان، ڕاهێنەری هەواڵگری ئەمريکای بەکارهێناوە.
لە (1981) ئەمريکا پاڵپشتی کەنعان ئيڤرينی کرد، کاتێکيش سەرۆکی هەواڵگری ئەمريکا هەواڵەکەی گەياندە جيمی کارتەری سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمريکا، کارەتەر گوتی: دۆستەکەمان ئەو کودەتايەی کردووە.
لە کودەتای (1997) ڕۆژنامەی نيۆرکی ئەمريکی بڵاويکردەوە، هەواڵگری بەرپرس لە مەشقی سەبازی و مەدەنی تورک، وەک ڕێکخستنێک، ئەربەکانيان ناچار بە وازهێنان لە دەسەڵات کرد. ئەوانە وای لە تورکيا کرد گومان لە ئەمريکا بکەن کە لەپشت کودەتای (2016) بێت.
لە (27) تەمووزی (2016) ژەنەڕاڵ جۆزيف فۆتيل نيگەرانی خۆی دەبڕی لەو پرۆسەی حکومەتی تورکيا دەستی پێکردبوو، دوورخستنەوەی ئەفسەرانی پلەباڵا، کە پێوی وابوو ئەو پرۆسەيە کاريگەری لەسەر پەيوەندييەکانی سوپای ئەمريکا و کەسايەتيەکی سوپای تورکيا دەبێت، هەروەها پێشی وابوو ئەوە کاريگەری دەبێت لەسەر ڕۆڵی تورکيا لە هاوپەيمانی دژ بەنهێشتنی گروپە جيهادييەکان، سەبارەت بە هەبوونی پەيوەندی ئەمريکا لەپشت ئەو کودەتايەش، فۆتيل ڕەتی کردەوە، هيچ دەستێکی ئەمريکی لەپشت ئەو کودەتايە نەبووە.
دوای ئەوە هەر يەک لە سەرۆکی تورکيا و وەزيری دەرەوە و وەزيری ناوخۆ بەتوندی وەڵامی ئەو لێدوانانەی ئەو ژەنەڕاڵە ئەمريکيەکيان دايەوە، قسەکانيان بەقسەی بێ واتا وەسفکرد، سەرۆکی تورکيا پێی گوت: سنووری خۆت بزانە، کە دەستەواژەيەکە لەکاتی تووڕەبوون بەکاتری دەهێنێت.
دواتريش وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا ڕايگەياند، ناتوانم بزانم بۆچی تا ئێستا ئەو تۆمەتانە بەربڵاون، بەردەوام بڵاودەکرێنەوە، ياخود بۆچی خەڵکانێک گوێی بۆ دەگرن.
$ئەمريکا چۆن پەيوەندييەکانی لەگەڵ تورکيا ڕادەگرێت؟$
بەهۆی پێگەی جيۆسياسی تورکيا ئەمريکا پێويستی بە تورکيايە، بۆيە ئەمريکا هەندێک سەرکێشی تورکيا هەيە قبوڵی دەکات، نايەوێت تورکيا لەوە زياتر دوورکەوێتەوە، گيفۆرگ ميرزايان نووسەری ڕووسی باسلەوە دەکات، ئەمريکا زۆر پێويستی بە تورکيايە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، نەک چوونە نێو جەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵی، بەڵکو هەژاندنی ناوەخۆی ئێران لە ڕێگەی پاڵنەری نەتەوەيی ئازربيجانی، ئێرانيش ئەوە بە هەڕەشەيەکی ڕژد دەزانێت، بەڵام تا ئێستا ئێرانييەکان پەلەيان نييە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکەکان، لەترسی سەرکێشانی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە بۆ بانگەشەی دوژمنايەتی کردنی تورکيا و جوڵاندنی هەستی نەوەوەيی ئازربەيجانييەکانی ئێران بۆ جيابوونەوە. بەهۆی گرنگی پێگەی تورکيا ئەمريکا دەتوانێت زۆر کار هەيە بۆ زيادبوونی هەژموونی خۆی بەتورکيای بکات، ئەو نووسەر ئاماژە بەوە دەکات، ئەمريکا پێويستی بە تورکيايە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوروپا، بۆ ئەوەش بايدن ئاڕاستەی گۆڕيوە بەڕەو وڵاتانی جيهانی کۆن ئيدارەی ئێستای ئەمريکا هەرچەندە يەکێتی ئەوروپا بەتوندی کارناکات، بەڵام وەک ئەو نووسەرە ئاماژە بەوە دەکات، کارکردنی ئێستای ئيدارەی بايدن پێچەوانەی ترامپە، بە ئاشکرا کار ناکات بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی يەکێتی ئەوروپا و داڕوخانی، پێويستە ئەوە بيربخرێتەوە ئەوروپا بەبێ ئەمريکا هەميشە لاواز و گۆشەگيرە، هەرکات چيرۆکی هەڕەشەی ڕووسيا کەمبێتەوە، گرنگی ئەو هەڕەشانەی تورکيا بۆ سەر يەکێتیی ئەوروپا لە لايەن ئەمريکاوە زياد بێت، وەک: ڕێگەکردنەوە بۆ ڕۆيشتنی پەنابەران و هەراسانکردنی سەربازی دژ بە يۆنان.
نووسەر باس لەوەش دەکات ئەمريکا پێويستی بە تورکيايە وەک بەڵێندەرێکی لاوەکی بۆ ململانێ ناوچەبييەکان، چونکە کۆمەڵگەی ئەمريکا لە جەنگی دەرەوە بێزار بووە، ئەنقەرەش هەميشە ئامادەيە ئەو ئەرکە بخاتە سەرشانی خۆی، بۆ نمونە مانەوەی تورکيا لە ئەفغانستان و بەرگريکردن لە بەرژەوەندييەکانی ئەمريکا دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمريکا لە ئەفغانستان، کێشەکە لە خودی تورکيا نييە، ئەوەندەی کێشە لە تموحەکانی ئەردۆغانە، ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا لە هاوينی (2016) ويستی لە ڕێگەی ڕێکخستنێکەوە، (ياخود لای کەمی پاڵپشتی دارايی) بۆ هەوڵی کودەتا شکستخواردووە، ئەردۆغان لە دەسەڵات دووربخاتەوە، بەڵام ئەو هەوڵەی شکستی هێنا، ناکۆکی زياتر کەوتە نێوان ئەمريکا تورکيا.
بايدن نايەوێت ئەو هەڵەيە دووبارە بکاتەوە، بەڵکو هەوڵدەدات ملهوڕييەکانی بەرانبەر هاوپەيمانانی ئەوروپا کەم بکاتەوە، ئەردۆغان ڕازی بکات، خاڵی تر تۆمارنەکات لەسەر حيسابی ملکەچیکردنی تورکيا بۆ ئەوروپا، بەوجۆرە لە چوارچێوەی لووتکەی ناتۆ لە بڕۆکسلی پايتەختی بەلجيکا ئەردۆغان لەگەڵ ميتسۆتاکيس سەرۆک وەزيرانی يۆنانی کۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ فەڕەنسا دانوستانی ئەنجام دا، کە ئێستا پەيوەندييەکانيان بەرەو بوژانەوەيە.
بەشێک لە دۆسيەی وڵاتانيش ئەمريکا لە ڕێگەی تورکياوە ئيدارەی دەدا، لەوانە دۆسيەی ليبيا، جيمس جیفری نێردەی تايبەتی ئەمريکا بۆ سووريا لە ديدارێکی باسلەوە دەکات، ئەمريکا نایەوێت له و قۆناغه تازەیە پارە و پێداویستی زۆری سەربازی سەرف بکات، بۆیە کار لەگەڵ هاوبەشە هەرێمیەکانی دەکات له و ناوچەیە، ئاماژەی بەوەش کرد واشنتن بە هەماهەنگی کار لەگەڵ تورکیا کار لە دوو دۆسیەی گرنگ دەکات لە ئیدلیب و تەڕابلوس.
تورکیا لە هەموو ڕووداوەکان هەوڵدەدات بیکاتە فشار بۆ سەر ڕووسیا، یاخود ئەمریکا، دیارترین نموونەش دەستوەردانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئۆکرانیا بوو، بە دەستوەردانەکانی لە سووریا فشاری دەکردە سەر ئەمریکا، بەلایەنگری ئۆکرانیا فشاری دەخستە سەر ڕووسیا، ئەمش وایکردووە هەردوو وڵات ڕەچاوی بەرژەوەندیییەکانی ڕووسیا بکەن، زۆرجاریش ئه و دوو وڵاتە هۆشدارییان داوەتە تورکیا بۆ دەستهەڵگرتن له و کارانەی، بەڵام تورکیا به و کارانەی سەرکردەکانی ڕووسیا و ئەمریکای هێناوەتە سەرخەت، لەکاتی ناکۆکییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆشکی کرملین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، پۆتین لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا باسیان لە پرسە نێودوڵەتییەکان و دوولایەنەکان کرد.
لە یەکەم گفتوگۆی نێوان چیک سلیڤانی ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا لە سەرۆکایەتی بادین، باس لە پەرسی ڕۆژئاوای کوردستان کرا، لە پەیوەندییەکە ئەم دوو بەرپرسە باسیان لە چەندان دۆسیەی گرنگی ناوچەکە کردووە، کە یەکێکیان پەیوەندی هێزە کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە.
کاڵن جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە دەبێت پەیەدە و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان نەمێنن. بەڵام ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی تورکیا ڕوونی نەکردووەتەوە، هەڵوێستی سولیڤان لەسەر ئەم بابەتە چی بووە.[1]