پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,435
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,691
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
شاری دزەکان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شاری دزەکان

شاری دزەکان
شاری دزەکان
نووسینی: ئیتالۆ کالڤینۆ
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: #سەرگوڵ بێتوشی#

هەموو شەوێ دووای نانی ئێوارە هەر کەسە و دەستە کلیل و فانۆسێکی دەست دەدایە و، لە ماڵێ دەچووە دەرێ بۆ دزی کردن لە ماڵی یەکێک لە جیرانەکانی! دوواتر دەمه و بەیانی بە دەستی پڕ دەگەڕایەوە ماڵێ، بەڵێ ماڵی خۆی کە ئەویش دزێکی هاتۆتە سەر و دزی لێکردووە!
بەمشێوەیە هەموو خەڵکەکە پێکەوە بە خۆشی دەژیان چونکە هەرکەسە و دزی لەوی دیکە دەکرد. ئەوان ئاوا بەردەوام بوون تا ئه و جێگایەی کە دوایین نەفەر بە هەمان شێوە لە یەکەم کەسەوە دەستی پێدەکردەوە و، دزی بەردەوام بوو.
دانوستان و مەعامەلە بازرگانیەکان و بەگشتی کڕین و فرۆشتن له و شارەدا هەر به و ڕەواڵە ئەنجام دەدرا و دەچووە پێشەوە. هەم لە لایەن کڕیارەکان و هەم لە لایەن فرۆشیارەکانەوە و حکومەتیش لە لای خۆیەوە و بە نۆرەی خۆی هەوڵی دەدا حیساب و کیتابێکی زۆرتر لە خەڵکەکە بکێشێتەوە و پوڵێکی زۆرتریان لێ وەرگرێت، له و لاشەوە خەڵکەکەش بە نۆرەی خۆیان ئه و پەڕی هەوڵیان دەدا کە کڵاو لە سەر حکومەت بنێن و شتێکیش لە حکومەت لە لای خۆیان گل بدەنەوە. ژیان به و شێوەیە له و شارەدا بە ئارامی تێپەڕ دەبوو، نە کەس زۆر دەوڵەمەند بوو و نە کەسیش زۆر هەژار و نەدار بوو.
رۆژێک لە ڕۆژان - چۆناوچۆنیەکەی نازانین- پیاوچاکێک ڕێی دەکەوێتە ئه و شارە و بڕیار دەدا کە له و شارەدا بمێنێتەوە و، لەوێ بژیت. شەوانە لە بری ئەوەی بە خۆی و بە دەستێک کلیل و فانۆسێکەوە بە کۆڵانەکاندا بگەڕێت بۆ دزی، هەر کە نانی ئێوارەی دەخوارد جگەرەیەکی بە با دەکرد و دەستی دەکرد بە خوێندنەوەی ڕۆمان، دزەکان سەرو کەللەیان وەدەر دەکەوت، هەر کە دەیانبینی چرای ماڵەکە داگیرساوە و ماڵەکە ڕووناکە، ڕێگاکەیان دەگۆڕی و دەڕۆیشتن.
وەزعەکە ئاوا بەردەوام بوو، تا ئیتر خەڵکەکە هەستیان بە بەرپرسیارێتی کرد و بڕیاریان دا بۆ ئه و کەسە تازەیە ڕوون بکەنەوە کە هەرچەند ئه و خەڵکی ئەم ناوچەیە نییە و له و جۆرە کەسانە نییە، بەڵام بۆی نییە ڕێ لە کاری ئەوانی دیکە بگرێ! چونکە هەر شەوێک کە ئه و لە ماڵەوە دەمێنێتەوە دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە ئه و شەوە بنەماڵەیەک بە بێ شێو دەبێ سەر بنێنەوە و ڕۆژی دواتریش هیچیان نابێ بیخۆن.
بەمجۆرە کابرای پیاوچاک لە بەرامبەر ئه و قسانەی خەڵکەکەدا هیچی پێی نەبوو بیڵێ، بۆیە ئەویش هەموو ئێوارەیەک دوای ڕۆژئاوا بوون ماڵەکەی بەجێ دەهێشت و هەر به و شێوەیە کە داوایان لێکردبوو، دەمه و بەیانی دەگەڕایەوە، بەڵام ئه و وەک ئەوانی دیکە دزی نەدەکرد ئاخر ئه و کەسێکی باش بوو و حەزی له و چەشنە کارانە نەبوو. هەر بۆیە هەمیشە کە لە ماڵێ دەچووە دەرێ، دەچووە سەر پردی شار و بۆ ماوەیەکی زۆر لە چۆمەکە ڕادەما و دوایە دەگەڕایەوە ماڵێ و دەیدیت کە ماڵەکە دز هاتۆتە سەری و دزی لێ کراوە.
لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا کابرای پیاوچاک دار و نەداری لە دەست دا و هیچی نەما، تەنانەت هیچ شتێکی بۆ خواردنی خۆشی بۆ نەمابۆوە و ماڵەکەشی ڕووتابۆوە. بەڵام کێشەکە ئەوە نەبوو، چونکە ئه و خۆی خەتابار نەبوو و کێشەکە شتێکی تر بوو. ئه و کابرایە بەم ئاکارەی کێشەی بۆ هەمووان نابۆوە!
ئەو بە بێ ئەوەی خۆی دەست بۆ ماڵی کەس بەرێت، ئیزنی دابوو خەڵکەکە هەرچی دار و نەدارێک کە هەیەتی بیدزن. بەمجۆرە هەموو شەوێک دوای دزی کردنەکە، ماڵی کەسێک دز نەدەچووە سەری و کەلوپەلەکان هەر لە سەر شوێنەکەی خۆیان دەمانەوە. ئەوەش ئه و ماڵە بوو کە دەبوایە کابرای پیاوچاک دزی لێ بکات.
بە هەر حاڵ دوای ماوەیەک وردە وردە ئه و ماڵانەی کە ماڵەکانیان شەوانە دز نەدەچۆ سەری و دزییان لێ نەدەکرا، وەزعیان لە باقی خەڵکەکەی دیکە باشتر دەبوو و خەریک بوون ماڵ و حاڵێکیان پێکەوە دەنا، بە پێچەوانەشەوە ئه و کەسانەی کە زۆرتر دەچوونە سەر ماڵی پیاو چاکەکە (ئه و ماڵەی کە ئیتر هیچ شتێکی بێکەڵکیشی تێدا نەمابوو)، دەبوایە بە دەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە و وەزعیان ڕۆژ بە ڕۆژ بەره و خرابی و نەبوونی و هەژاری دەچوو.
بەمشێوەیە ئه و کۆمەڵە خەڵکەی کە بارودۆخی ئابوورییان لەوانی دیکە باشتر ببوو، هەروەک پیاوچاکەکە فێر ببوون هەموو شەوێ دوای نانخواردن دەچوونە سەر پردە دارینەکە و لە ئاوی چۆمەکە ڕادەمان. ئەم کارە بارودۆخی ئاڵۆزی شاری ئاڵۆزتر دەکرد، چونکە ئەوە به و مانایە بوو کە دیسان خەریکە کەسانی زۆرتر دەوڵەمەندتر و خەڵکانێکی دیکەش بەره و هەژاری و نەداری زیاتر دەچوون.
بەرەبەرە ئەوانەی کە لە بواری داراییەوە وەزعیان باشتر ببوو و بۆ سەیران و سیاحەت دەچوونە سەر پردەکە، بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر هەر به و ڕەواڵە بڕۆنە پێشەوە بە زوویی سەروەت و سامانەکەیان تەواو دەبێ. بۆیە بیریان لەوە کردەوە کە پارەیەک بدەن بە هەژارەکان و ئەوان شەوانە لە بری دەوڵەمەندەکانیش دزی بکەن.
گرێبەستەکان واژۆ کران، حەقدەستەکان و بەشەکانیش دیاری کران: دیارە ئەوان هەموو هێشتا هەر دز بوون و له و گرێبەستانەشیاندا هەوڵیان دەدا کڵاو لە سەری یەکتر نێن و هەر یەکەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان فێڵ لەوی دیکە بکات.
بەڵام هەروەک له و جۆرە گرێبەستانەدا باوە، دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر بوون و هەژارەکانیش هەژارتر. ژمارەیەکیشیان ئەوەندە دەوڵەمەند بوون کە ئیتر نە پێویستییان بە دزی ڕاستەوخۆ هەبوو و نە پێویستییان بە کەسێکیش هەبوو کە دزییان بۆ بکات، بەڵام کێشەکە لێرەدا بوو کە ئەگەر وازیان لە دزیکردن هێنابا، فەقیر دەبوون، چونکە هەژارەکان هەر دزییان لەوان دەکرد.
دەوڵەمەندەکان هاتن و بیریان کردەوە کە بێنن هەژارترین کەسەکان دامەزرێنن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هەژارەکانی دیکەدا پارێزگاری لە سەروەت و سامانەکەیان بکەن. بەمجۆرە ئیدارەی پۆلیس دامەزرا و زیندانەکانیش دروست کران!
بەمچەشنە هێشتا چەند ساڵێک بە سەر هاتنی پیاوچاکەکەدا تێپەڕ نەببوو کە ئیدی خەڵک باسیان لە دزیکردن و دزی لێکران نەدەکرد، بەڵکو ئیتر هەمووان باسی دەوڵەمەندی و هەژارییان دەکرد؛ بەڵام لە ڕاستیدا هێشتا هەموو هەر دز بوون.[1]
ئەم بابەتە 273 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: فارسی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 15-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 273 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,435
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,691
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - مێژوو پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - میسر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!