ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی 15-07-2022 لە شاری سلێمانی کۆنگرەی سێیەمی #تەڤگەری ئازادی# کۆمەلگای کوردستان بە بەڵێنی بەهێزکردنی خەبات و تێکۆشان لە هەموو بوارەکاندا بەڕێوە چوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی کۆنگرەی سێیەمی کە بەڕێزان (تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا) هەڵبژێران، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی هەڵبژارد کە لە 16 ئەندام پێکدێت، کە هەشت ئەندامیان ژنن و، هەشتیشیان پیاون واتە نیوەی بە نیوە.
لە کۆتایدا لە لایەن بەڕێز ڕووناک مەجیدەوە بڕیار و پڕۆژەکانی داهاتووی تەڤگەری ئازادی کە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دا و بڕیارە لە ئایندەدا بخرێت بواری جێبەجێکردنەوە، خوێندرایەوە
پێشنیارەکانی کۆنگرە:
1- دامەزراندنی ئەکادیمیای پەروەردە و زیاتر کردنی پەروەردە.
2- بەهێزکردنی کۆمینی گوند و گەڕەکەکان.
3- کۆنفرانسێک لە بارەی دۆخی ئابوری و کاریگەری سیتسمی سەرمایەداری و دەسەلات، پێشخستنی ئابوری کۆمین لەسەر بنەمای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک.
هەموو هەوڵەکانمان لە پێناو سازکردنی کۆنگرەی نەتەوەییدا دەبێت.
4- بەرەو پێشبردنی پەیوەندی لە نێوان هەموو ئایین، باوەڕی و پێکهاتەکان لە ناوچەکە. بۆ ئەوەش دەستەیەکی تایبەت بۆ ئایین و بیر و باوەڕەکان پێکدەهێنرێت و لەسەر ئەوە ڕادەوەستێت.
5- سازکردنی فستیڤاڵێک لە کۆنفرانسێک لە بارەی کولتوری کورد و کولتوری گەلان.
6- زیاتر گرنگیدان بە ژینگە، له و چوارچێوەدا خەبات بکرێت.
7- هەموو چالاکیەکان لەسەر بنەمای ئەوەیە کە تەڤگەری ئازادی خۆی بگەیەنێتە هەموو کۆمەڵگا.
8- خەباتێکی تایبەت لە بواری تەندروستیدا بکرێت. هەروەها هەندێک پرۆژە بۆ گەل ئامادە بکرێت کە لە بواری تەندروستیدا هەندێک پێوداویستی ئامادە بکرێن.
هەوڵ بدرێت کە کۆنفرانس یان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ ژنان پەیوەست بە دۆخی ژنان لە هەرێم و کوشتنی ژنان ساز بکرێت.
9- هەوڵ بدرێت کە کۆنفرانسێک لەسەر قوربانیانی شەڕ و شەهیدان ببەسترێت.
10- بە سیستماتیک لەگەڵ ڕوناکبیران کۆبوونەوە بکرێت، سود لە بیرکردنەوەیان وەربگیرێت.
دوای بڕیار و پرۆژەکانیش هاوسەرۆک، ئەندامانی دەستە و هاوسەرۆکی هەرێمەکان سوێندی خەباتیان خوارد.
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی کۆتا پەیامی کۆنگرەی خوێندەوە و کۆنگرەکە کۆتاییهات.[1].