ناو: تاهیر
نازناو: مامۆستا تاهیر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا عوسمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1940#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-06-2018#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
مامۆستا تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان لە01-07-1940 لە شاری قەڵا و منارە لە هەولێر لە دایکبووە، لە خانەوادەیەک کە بە (بناء) واتا وەستای بینا ناسراون. خاوەن 3 برا و 3 خوشک بووە.
وەستا خدر بەنا و وەستا کەریم بەنا و وەستا تۆفیق بەنا. خوشکەکانی بەناوی مەلیحە و هاجەر و نەجیبە، کە هەموویان کۆچی دواییان کردووە و تاهیر عەبدوڵڵا بچووکترین منداڵی حاجی عەبدوڵڵا بووە.
لەنێو هەموو برا و خوشکەکانی تەنیا ئەو چووەتە قوتابخانە، زۆر سەرکەوتوو و زیرەکبووە تەنانەت لە پەیمانگەی مامۆستایان بە یەکەمی سەر قۆناغەکەی دەردەچێت و لەناو شاری هەولێر دادەمەزرێت.
وەک مامۆستایەکی سەرکەوتوو چەندین قوتابخانەی کردووە لەوانە #ئیبن خەلەکان# و #مەلەوی#
زۆر بە توانا بووە لە وتنەوەی گشت بابەتەکان بەتایبەتی وەرزش کە پسپۆڕی خۆی بووە لە گەل بابەتەکانی زمانی عەرەبی و بیرکاری.
لە منداڵییەوە خولیای وەرزش بووە، هەر لە 7 ساڵییەوە یاری کردووە لە قوتابخانە و دواتر دەستنیشانکراوە بۆ تیپی هەڵبژاردەی پەروەردە و پاشان لە #یانەی وەرزشی بروسک# وەرگیراوە و دواتریش وەک ئەستێرەیەکی پرشنگداری تۆپی پێ لە #یانەی وەرزشی هەولێر# یاری کردووە لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو.
یاریزانێکی هێلی پێشەوە بووە بۆ هێرش کردن لە تیپی هەولێر، خێراترین و بە جوڵەترین یاریزان ناسراوە و لە هەموو یارییەکیش گۆڵی خۆی لە تیپی بەرانبەر کردووە.
یەکەم یاری لەسەر یاریگای فرەنسۆ هەریری ئەنجام داوە و یەکەم گۆڵیش لەو یاریگایە لە بەرانبەر تیپی #یانەی وەرزشی خانەقین# تۆمار کردووە.
کەسایەتییەکی زۆر کۆمەڵایەتی بووە و زۆربەی چین و توێژەکانی شاری هەولێر خۆشیان ویستووە.
کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و زۆر هەڵوێستی کوردانە و مەردانەی هەبووە تا دوای کۆچکردنی، هەتا منداڵەکانی نەیانزانیوە و خەڵک بۆیانی باس کردووە.
هاوکاری هەژاران و منداڵانی پێشمەرگەی کردووە لە کاتی مامۆستایەتیدا.
لە ڕێکەوتی 10-06-2018 کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیان دەسپێرێت.[1]