ناو: محەمەد
نازناو: مەلا محەمەد هەورامانی
ناوی باوک: حەمەمیرزا حەمەشەریف ئیسحاق کەماڵەیی
ساڵی لەدایکبوون: #1887#
رۆژی کۆچی دوایی: #16-09-1957#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی#کەماڵا#ی ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵات
شوێنی کۆچی دوایی: #کەڵوڕان#ی سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#
$ژیاننامە$
مەلایەکی ئاینی و کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی شارەزوو و هەڵەبجە و هەورامان بووە، سەربە هۆزی کەماڵەی جافە، لەگوندی کەماڵا خوێندوویەتی و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، ساڵی 1917 گەڕاونەتەوە باشوور و لە گوندی بانی بنۆکی بناری سورێن نیشتەجێ بووە. دواتر دەچێتە گوندی دەرەی مەڕ و سەرگەت و هانەی دن، تاکۆتایی تەمەنی کاری مەلایەتی کردووە و وانەی ئاینی وتووەتەوە. لە ڕێکەوتی 16-09-1957 لە گوندی کەڵوڕان کۆچی دوایی کردووە. [1]