ناو: ئەسما
ناوی باوک: یوسف ئەمین
شوێنی لەدایکبوون: #کەلار#
$ژیاننامە$
دووەم بەهێزترین خانمی عێراق و یەکەمی کوردستان
خانمێکی گەرمیانییە، ئەسما یوسف ئەمین، جگە لەوەی کارمەندە لە وەزارەتی ناوخۆ، ماوەی 13 ساڵە یاری هێزی لەش ئەنجامدەدات، بەهۆی شارەزایی لە یارییەکەدا بووەتە ڕاهێنەرێکی بەناوبانگ لە کەلار دا. تەمەنی 30 ساڵەو دانیشتووی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، لە باشوری کوردستان. خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە و ماوەی 11 ساڵە لە وەزارەتی ناوخۆ کارمەندی پۆلیسە. دووەم بەهێزترین خانمە لەسەر ئاستی عێراق و یەکەمی کوردستان، خولیایەکی زۆری بۆ یاری هێزی لەش هەیە و ماوەی 13 ساڵە لەو یاریکردنە بەردەوامە. بەهۆی شارەزایی لە بوارەکەدا 5 ساڵە بووەتە ڕاهێنەرێکی بەناوبانگ.
ئەو ڕاهێنەرە لە11-03- 2022 دا، بەشداری لە پاڵەوانێتی بەهێزترین ژنی عێراق کە لە #هەڵەبجە# بەڕێوەچوو، کردووە و توانیویەتی پلەی دووەم لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق بەدەستبهێنێت و بڕوانامەی ڕاهێنەریی بەهێزترین خانم وەربگرێت.
ئەسما یوسف دەڵێت لە سنوری گەرمیان تاکە ڕاهێنەری ژنە بۆ هێزی لەش، چەندین یاریزانی ژنی دیکەش ڕۆژانە دێنە لای و مەشق و ڕاهێنان دەکەن.
ئەو یاریزانە، باسی لەو ژنە گەنجە یاریزانانەی یاری هێزی لەش کرد، کە ئێستا ژمارەیان زیادی کردووە و بەشداری هۆڵەکانی لەشجوانی دەکەن، دەڵێت: دوو جۆر ژنی گەنج بۆ مەشق کردن دێنە لام، بەشێکیان بۆ خۆلاوازکردن و بەشێکی دیکەیان بۆ جوانی جەستەو بەهێزی لەش یاری دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە لە مانگی ڕەمەزاندا پرۆگرامی خواردن و یاریکردن جیاوازتر دەبێت لەگەڵ مانگەکانی دیکەدا، بۆیە لە ڕەمەزاندا جیاواز لە مانگەکانی دیکە ڕاهێنان بە یاریزانان دەکات.
ژنە بەهێزەکەی گەرمیان دەشڵێت زۆرجاریش پزیشکەکان، نەخۆش دەنێرنە لامان، تاکو بە وەرزش کردن چارەسەریان بۆ بکەین.[1]