ناو: جەزا
ناوی باوک: غەریب حەمامچی
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
جۆری یاری: تۆپی دەست
$ژیاننامە$
مامۆستایەکی بەڕێز و سەنگین و خۆشەویستی گەڕەکی چوارباخە، یاریزانی تۆپی دەستی یانەی دایک و هەموو هەڵبژاردەکانی تۆپی دەستی شاری سلێمانی بووە، هەموو ئەفسانەکانی تۆپی دەستی شاری سلێمانی لە گەڕەکی چوارباخ بوون، لەهەشتاکانەوە ڕۆژانە لەیاریگاکان دەرئەکەوت و یاری دەکرد، لەدوای ڕاپەڕینەوە دەستی کرد بەناوبژیوانی تاکوو ئێستا ناوبژیوانی تۆپی دەستی شار و وڵاتە، ئەو لەزۆر پاڵەوانییەتییەکان ناوبژیوانی دەکات و هەرچۆن لەیاریدا پاڵەوان و سەرکەوتوو بوو بەو جۆرەش لە ناوبژیوانیدا دیاردەیە، چەندین ساڵە وەک مامۆستای وەرزش لەناوەندی سیروانی بنەڕەتی بەردەوامە، ئەو نایەوێ لە چوارباخ دابڕێ و ڕۆژانە خزمەت بە یاریگاکان دەکات و گەنجی چوارباخیشی لەیادنەکردووە.[1]