پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ ڕوکنەدین یووسف شا ئەحمەد
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ نەسرەتەدین ئەحمەد یوسف شا ئەلب ئەرغوون
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ ئەفراسیاب یوسف شا
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ یوسف شا ئەلب ئەرغوون
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ شەمسەدین ئەلب ئەرغوون
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ تۆکلە هەزار ئەسپ
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,825
وێنە 106,074
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,398
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
دڵی قاسم
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵی قاسم

دڵی قاسم
دڵی قاسم
#گۆران ڕەئوف#

1
کەهاتن بەدوایدا، وتیان نەخۆشەکەمان زۆر حاڵی خراپە، پێویستە زوو بگەیتە لای... مامۆستا بەتەواوی حاڵی خۆی تێکچو!

2
لە ڕێگادا خەیاڵی بۆ زۆر شت دەڕۆیشت، لە ڕاستیدا کەمێکیش دەترسا، دو گەنج به و درەنگی شەوە هاتن بەدوایدا و ئەویش بەبێ مشتومڕ ڕۆیشت لەگەڵیان.
ئەو کە وەرزی پایز دێت ئیتر تا کۆتایی زستان بەردەوام بەیەک شێواز دەبینرێت، پاڵتۆیەکی ڕەش و کلێتەیەکی سەوزی کاڵ، دەرەوە بایەکی دەهات، هیچ دیقەتی ڕوخساری ئەوانی نەدا، لەگەڵیاندا دەڕۆیشت و کەمێکیش ڕۆیشتبووە داڵەغەوە، خۆی لەبەر خۆیەوە پێکەنینی دەهات، دەیوت: ئاخر من کارم چییە بەسەر نەخۆشەوە؟!
لەخۆی بەگومان بو، دەیوت: بڵێی لەماوەی ئه و چەند ساڵەی خۆمم خەریک کردووە بە ئەدەبیات و نوسینەوە، خەڵکی منیان بە شێخ و شت نەزانیبێت؟
یان منێک کە خوێن ببینم لەهۆش خۆمدەچم، ئێستا بڕۆم بۆلای نەخۆش چی بکەم؟

3
بە تەنها مرۆڤێک یانی تەواوی بون!

نامەی یەکەم
سڵاو
دڵی قاسم، ئێستا بیر له و ڕستە چڕوپڕانەت دەکەمەوە، کە منی بەدبەخت ئەزموونم نەکردبون و لێیان هەڵدەهاتم! مەبەستم ئه و پەیڤانەتبوو کەلەبارەی کوڕە چاو ڕەشەکەوە دەتکردن، هەنوکەی من لە بەرامبەر تۆدا هەمان ئه و ڕستە و ئاخاوتنانەیە کە ڕۆژگارێک بۆخۆت بەمنت دەگوتن!
من نامەوێت وەک ڕۆژەکانی تر بە ڕستەی فەیلەسوفان نوسەرەکان قەڵستکەم و تاقەتت نەبێت وشەکان بخوێنییە وە، نامەوێت وەڕستکەم و نەتوانی بە ئارامی لەگەڵ ئەم پەیڤانەدا تێکەڵاوبیت، سەیرکە نیگەرانییەکانی منت لەیادە لەبارەی خووە سەیر و سەمەرەکانی خۆتەوە؟
ئەوانەی ناوتلێنابوون مەرج! منیش دەکەوتمە ژێر ڕستە توێکڵئامێزەکانتەوە و ڕقم لەخۆشم دەبویەوە کە ناتوانم بەرخود بکەم لەگەڵ تاکە مرۆڤێکدا و مەرجم هەیە لەسەری! بەڵام ئەزیزی دڵ لە ئێستادا توڕەم لەخۆم لەبەرئەوەی ئه و پەیامانەی من هەمبوون بۆت مەرج نەبوون، بەڵکو ئه و بەرپرسیارێتییە مرۆییە بوو کە سەردەمانێک خۆشت هەتبووە بۆ کەسێک! مەبەستم کوڕە چاوڕەشەکەیە!
تۆ کە کاتێک لەبارەی جیابونەوەی خۆت و ئه و کوڕەوە دەدوای باست لە شتگەلێک دەکرد بۆمن زۆر جوان بوون، بۆ وێنە هەرئەوەی واتدەزانی کەسێکی نابەرپرسە و وەک گەنجە شەلاتییەکان مامەڵەدەکات! ئەمانە بۆمن له و ڕووەوە جوانبوون کە تۆ وەک مرۆڤێک لە خەمی بەها ئینسانییەکانی ئەودابوی، ئەگینا ڕەنگە من ئازیزترین هاوڕێکانم له و گەنجە چەقۆکێش و شەلاتییانەبن کە تۆ ڕقت لێیانە، بەڵام مەبەستەکە ئەوەیە تۆ لە هەندێ ئاخاوتنم هەڵدەهاتی کە مەرج نەبوون، بەڵکو تەنیا مرۆڤبوونبون لە ئاستێکی بڵنددا.
تۆ هەرگیز خاوەنی خۆت نیت بەتەنیا، یان هیچ مرۆڤێک لەم بونەدا موڵکی تایبەتی خۆی نیە و بەس، بەڵکو هەر چرکەیەک کە تۆ یان هەر کەسێکی تری پێداتێپەڕدەبێت، پێویستە واهەستبکات چرکەیەکە کە هەمو ئیسنانەکان پشکیان هەیە تێیدا! هەر له و نمونە ڕواڵتەکاریانەوە تەماشاکەیت کە مرۆڤەکان ڕۆڵیان هەیە لە پیسبونی ژینگەدا، ڕۆڵیان هەیە لە سڕینەوەی وێنە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ، تۆ دەتوتتۆ تاقە مرۆڤێکی هەستەکەم دەتوانم بۆی بمرم! بەڵام لەبارەی بەپرسیارێتییە گەورەکانەوە بێدەنگترین بونەوەربویت، دەتوت دەتوانم لەگەڵ هەمو چرکەکانی داهاتوتدا بگونجێم و بەرگەی ئازارە قوڵەکان بگرم گەر بەهۆی تۆشەوە بێت! بەڵام له و ڕستانەم توڕەدەبوی کە لە خزمەتی بارە ئینسانییەکەتدابوو، هەنوکە نامەوێت دیسانەوە خۆشم و تۆش به و هەڵچون داچونە بێتامانەوە سەرقاڵ بکەم، بەڵام پوخەتەی قسەکان ئەوەیە ئەوکاتانەی تۆ لەبارەی جیابونەوەی خۆت و کوڕەچاوڕەشەکەوە دەداویت و دەتوتئێوارانێک ئەوت بینیوە لە سەیرانگا خنجیلانەکانی نزیک شار خواردنەوەی کهولی خواردۆتەوە، بینیوتە وەخێک سیگاری کێشاوە و لەگەڵ هاوڕێکانیدا نێرگەلەیان گەرمکردوە، دەتوت من له و بێزاربووم کە مرۆڤێکی زوگۆڕبووە و هەڵبەزودابەزی زۆر بووە خانمەکەم ئەمانە بۆمن هەرچەندە هۆکارگەلێکی سادە و ساکاربوون بەڵام دەمتوانی خوێندوەی قوڵیان بۆبکەم، دەمتوانی لە پشتەوەی قسەکانت بەباشی بگەم، بۆیە بێدەنگ دەبوم تەواو، تۆ لەماوەی ئەوکاتانەی گفتوگۆیەکی بێئەندازە دورودرێژمان کرد خاوەنی هەمان ئه و خوڕەوشتانەبوی کەمن وەک مرۆڤێک پێی توڕەدەبووم و وامدەزانی بەر کرداری مرۆڤێکی ناتەواو دەکەوم، هەمیشە نەمدەتوانی لە ئاستێکی ئاسایی ئینسانێکی تەواودا حیسابت بۆبکەم، بۆیە زۆرکات تۆ بە بەێدەنگی و بە قوڵییەکی سەیرەوە گوێتدەگرت و دواجار هەروەک خۆتبووی!!

4
سەرەتا کە چووە ژوورەوە کەسێک لەسەر چرپایەک بوو، کەسێکی دیکە لە دەوری وەستابوو، ئه و ژورە بێدەنگییەکی ترسناکی لێدەچۆڕا! سڵاویکرد و ڕاستەوڕاست ویستی نەخۆشەکە ببینێت، ئه و لە خەوێکی قوڵدابوو، وێنەی لە پاڵەوانی نێو فيلمەکان دەچوو، کە وەختێک ماندوبون و بە بێخەمییەوە دەنون، ئەم لێکدانەوانە لە چەند چرکەی سەرەتاوە دروستبون، وێنەکانی دواتر کە له و ژورەدا دەیبینین، چرایەکی کز ئیشی دەکرد و زۆپایەکی کۆنیش ڕوناکییەکی کزتری هەبوو، هەموشتێک زەرد دەهاتەپێشچاو، زەرد وەک بیابان، وەک بیابان لە ڕۆژە کپ و گەرمەکاندا، ئه و بیری ئه و کاتانەی کەوتەوە لە منداڵیدا خۆی و باوکی بە بیابانەکانی خوارو و ناوەڕاستدا سەفەریاندەکرد، لە ڕاستیدا نەیدەزانی بۆ بانگکراوە بۆلای نەخۆشێک؟ ئەمە ئه و پرسیارەبوو کەهاوکات لەگەڵ ئه و دیمەنانەدا لە بیریدابوون!

5
نامەی دووەم
سڵاو
دڵی قاسم، ئەم کاتەی کە ناوی ئێستایە و تێیدا دەنوسم بۆت، هەرزانترین جۆری ویسکی دەخۆمەوە، هەنوکە لە ناوەڕاستی چوارەم چارەکدام و پێک لە دوای پێک دەخۆمەوە و ڕۆدەچمەوە ناوخۆم، سەرەتای ئەم ئێوارەیە کە دەستمکرد بەخواردنەوە، هەندێ گۆرانیم دیاریکرد، تا لەگەڵ خواردنەوەدا گوێبیستیان بم، لەکاتێکدا کە ئەم وشانە دەنوسێنم بەیەکەوە گوێ له و گۆرانییانە دەگرم، هەستەکەم توانای گریانم نامەوە، ئەگین ئێستا دەبوو بگریمایە، دەبوو بە چەقۆیەک خۆمم هەنجن هەنجن کردبا، دەبوو منی هیچ و پوچ خۆمبکوشتبا و دڵخۆشیش بومایە! زۆرکات کەبیر لەتۆ دەکەمەوە، زێدەتر هەست بە پوچی ژیان دەکەم، بەخۆم دەڵێم: ئەو پەڕی بێواتاییە من و تۆ لە ژیاندابین و هاوڕێ نەبین، ئەوپەڕی شەرمەزارییە بۆ بون کە من و تۆ هەیین و وەک ئەوە وایە نەبین.
سەیرکە من تا ئێستا نازانم خاوەن چ ڕوخسارێکم؟
نازانم کردارەکانم چۆنن؟
هەست بە باشی و خراپی خۆمناکەم؟
هەستەکەم ئەمانە سەرجەمیان پەیوەندیان بەتۆوە هەیە، یانی گەر ڕونتربڵێم من کەسێکی بێ حیکایەتم، من کوڕێکم تاقە چیرۆکێک لە ژیانمدا بونی نییە!
زۆرکات بیرلەوە دەکەمەوە گەر ببمە ئادەمکوژ، ئەوا یەکەمین کەسێک کە دەیکوژم تۆی! لەبەرئەوەی تۆ هۆکاری تەواوی ئه و شتانەی کەمن وەک ئینسانێک پێویستە لەبارەی خۆمەوە بیانزانم و کەچی نایزانم! ناتوانم دەسبەرم بۆ یەک شتی ژیان و بیرلەتۆنەکەمەوە، ناتوانم هەنگاوێک بنێم و تۆ نەیەیتە پێشچاوم، ئایا هەستناکەی پەرستن هەر ئەمەیە کەمنی تێدام؟
هەستناکەی تەنانەت عاریفەکانیش وەک من نەبوون لە ئاست خودا کەياندا؟
تۆ لەکوێی برادەر؟
تۆ لەکوێی؟
سەیر ئەوەیە من ئەم هەمو بونەم خستۆتە پاڵ تۆ و کەچی لە واقیعدا هیچ هەست بە بونت ناکەم؟ سەیر ئەوەیە ئەم هەموو پێشهات و غەمگینی و دڵخۆشی و شتە سەیرانەم داوەتە پاڵ تۆ و هاوکات گومانم لە بونت هەیە، دەمەوێت لێرەدا ناماقوڵترین پرسیاربکەم و بپرسم: ئایا تۆ بونت هەیە؟!
یان شتێک هەیە بەناوی منەوە؟! خۆدەبێت وەڵامی پرسیارێکیانم چنگ کەوێت، یاخود گەر تۆ بونت نییە ئەم هەمو شتە قۆڕە چییە دەینوسم بۆت؟
یان گەر بونت هەیە بۆ من هەست بە بونت ناکەم؟!

6
سەرەتا کەمێک توشی سەر سوڕمان بوو، بەهۆی ئەوەی لەم سەردەمەدا بۆچی ئەم ماڵە چرا ئیش پێدەکەن؟!
یاخود ئه و زۆپا کۆنە، کە وایدەزانی کاتی خۆی ماڵی ئەوانیش هەمان زۆپایان هەبوبێت، یان چەنێکە لەم شارەدایە و ماڵێکی وەها کۆنی لەم چەشنەی نەبینیوە؟!
جێگە و بان و ڕوخساری کەسەکان له و ژورەدا لە هی سەردەمێکی تر دەچوون، هەرلەخۆوە کەوتەوە بیری منداڵی و گەنجێتی، کەله و شارەدا بردبویە سەر.
پرسیاریکرد: بەڕێزان من چی بکەم لەم نەخۆشەتان؟
ئەسڵەن چییەتی؟
ئەو کەسەی کەلە پشت سەری نەخۆشەکەوە وەستابوو، پیاوێکی باڵا بەرز و کەتە بوو، ڕیشێکی تەنکی هەبوو، کەم کەم تاڵی سپی تێکەوتبوو، بەدەنگێکی زۆر ئارامەوە وتی: وەرە پێشەوە، جوان سەیری بکە.
بەدەنگی ئه و پیاوە کەمێک دڵی داخورپا، هاوکات بیری لای ئەوەبوو، کە دەنگی زۆر گونجاوە بۆ خوێندنەوەی چیرۆک، بیریدەکردەوە گەر بگونجێت پێی دەڵێم: چەند چیرۆکێکی خۆمم بۆ بخوێنێتەوە و لە ستۆدیۆ، بە ئارامی ڕۆیشتە نزیکی نەخۆشەکە، نەخۆشەکە کەمێک بۆنی دەهات، دەنگی هەناسەدانی دەبیست، لەخەوێکی زۆر قوڵدابوو، ویستی دەستی چەپی بگرێت، یەکسەر هەمان کەس کە هێشتا ناوی نەدەزانی، وتی: لێیگەڕێ با تەواو ئیسراحەت بکات، ئەم ماوەیە تەواو ماندوبووە، بەردەوام دەخواتەوە، عەشقی ئه و کچە ڕەنگە بیکوژێت، تکایە مامۆستا شتێکی لێ بکە! دکتۆر نەماوە نەیبینێت، نەخۆشخانە و شێخ و مەشایەخ نەماوە نەیبەین بۆ لای، تەنیا کەسێک کە دواین هیوامانە تۆیت! تکایە شتێک بکە.

7
مامۆستا هێشتا بەتەواوی سەرنجی نەخۆشەکەی نەدابوو، نەیدەزانی چ ڕوخسارێکی هەیە، به و قسانەی کە باوکی نەخۆشەکە کردنی، پتر حاڵی خراپبوو!

8
مامۆستا ڕویکردە باوکی و پرسی: ئێستا چی بکەم؟
من هیچ لە نەخۆش و شت نازانم! باوەڕبکەن من هەرگیز چارەسەری نەخۆشم نەکردووە، ناشزانم ئەم کوڕەی بەڕێزتان چییەتی؟
باوکی نەخۆشەکە وتی: مامۆستا گیان، ئەم کوڕەی ئێمە نەخۆشە، دڵی نەخۆشە دڵی! دڵی لای ئه و کچەیە، هەمیشە بێدەنگ و ماتە، زۆرکاتیش دەگرییەت بۆی، دەڵێی تێک چووە! بەتەواوی حاڵی نەماوە، خه و و خواردنی بووە بە مەی خواردنەوە، ئەم ماڵەی پڕکردووە لە ڕشانەوە، منیش نازانم بەتەواوی پێت بڵێم چییەتی؟!
باوەڕبکە نازانم، بەڵام دەبینم زۆرجار دەست بەسەر دڵییەوە دەگرێت و دەگرییەت، زۆر جار هاوار لە دڵی دەکات، بیستوومە کە ئێوە نەخۆشی زۆر سەختتان چارەسەرکردووە، وتیان کە ساڵی پار کوڕێکتان لە مەرگ گەڕاندۆتەوە! ژنێکتان لە خۆکوشتن ڕزگارکردووە! تکایە ئەم کوڕەی ئێمەش وەک جاران لێبکە! تکایە با نەمرێت، با وەک کوڕی خەڵکی بژی! ئه و زۆر بیر له و کچە دەکاتەوە، بەردەوام قەڵەم و کاغەزێکی پێیە نامەی بۆ دەنوسێت و دەگرێت بەسەر نامەکانیدا، ئەوەتا دایکی لە ژورەکەی پشتەوەمان کەوتوە، نەخۆشە، هێزی لەبەر بڕاوە، هەر لەبەر داخ و خەفەتی ئەم کوڕەمان.

9
مامۆستا چەند جارێک بەزللە دای لە ڕومەتەکانی خۆی! دەترسا خه و ببینێت، باوکی نەخۆشەکە دەستی گرت و وتی وامەکە مامۆستا، وامەکە، بێتاقەت مەبە.

10
مامۆستا بە تەواوی حەپەسابوو، نەیدەزانی چی بکات و چی بڵێت، زۆرتر نزیکی نەخۆشەکە بویەوە، بە قوڵی تەماشای ڕوخساری دەکرد، لەپڕ هەستیکرد ڕەنگە ئەم کوڕە بناسێت!؟
یان زۆرجار بینیبێتی، بەبێ ئەوەی هیچ بەوان بڵێت، لە ناخی خۆیدا بیری لەوەدەکردەوە کەی ئەم کوڕەی بینیوە؟
لەکام جێگا؟
چونکە ئه و تا تەماشای ڕوخساری دەکرد، پتر هەستی بە ئاشنایەتی دەکرد لەگەڵی! تادەهات نیگای نزیکتر دەکردەوە لە نەخۆشەکە، تا ئه و ڕادەیەی لوتی بەر لوتی بکەوێت، باوکی نەخۆشەکە و ئەو کەسانەی لەو ژورەدابوون سەیریان لێدەهات مامۆستا قاسم بۆ وادەکات! ژورەکە بێدەنگی لێدەچۆڕا، تەنیا دەنگێک کە هەبوو، دەنگی هەناسەی نەخۆشەکە بوو.

11
بەیەکجار مامۆستا ڕەنگی پەڕی! هەستیدەکرد لە دنیایەکی تردایە، یان گەڕاوەتەوە بۆ دنیایەکی تر! بۆ زەمەنێکی تر، ئه و بێدەنگ سەری هەڵبڕی و تەماشای کەسەکانی ناو ژورە بێدەنگەکەی دەکرد، کەم کەم تێدەگەیشت کە ڕەنگە ئەوانیش بناسێت، ڕەنگە ئەوانیشی لە جێگایەک و لە ڕوداوێکی پێشوتردا بینیبێت! حاڵی تادەهات خراپتر دەبوو، وەک ئەوەی چەندین دەنگ بانگی بکەن، دەنگی هەمو ئه و کەسانەی لەو ژورەدابوون، هەتا دەنگی نەخۆشەکەش، ئەو ئیتر نازانێت و دەزانێت لە کویادا گیریکردووە، لەنێو کاتێکی گەڕاوەی لە دەستچوودا؟
یان لە زەمەنێکی پێشوتردا؟
یان لە زەمەنێکی داهاتوودا؟
دوای تەماشاکردنی تەواوی کەسەکان، زیاتر و بە چاوێکی ترەوە لە نەخۆشکە دەڕوانێت، دەستێکی دەخاتە سەر دڵی و دەستەکەی تری دەخاتە سەر دڵی خۆی! هەستدەکات هەر دو دڵەکە پێکەوە لێدەدەن، بە یەک ڕیتم و بەیەک شێوە، خۆی دەیبنێت خەریکە وردە وردە وندەبێت، دەستی لەسەر دڵی نەخۆشەکە بۆ لاناچێت، وەک ئەوەی بڕواتە ناو جەستەی نەخۆشەکەوە، وەک ئەوەی لەنێو جەستەی نەخۆشەکەدا ڕۆبچێت، هێزێک هەیە له و نەخۆشەدا مامۆستا دەبات، دەیبات تا ونبوونی، تا ئەوەی بەتەواوی له و ژورەدا نامێنێت و دەڕواتە جەستەی نەخۆشەکەوە.

12
پاش 15 خولەک نەخۆشەکە لەسەر جێگاکەی هەڵدەسێتەوە و بەئارامی باوەش بە باوکیدا دەکات، نەخۆشەکە مامۆستایە و هاوکات کوڕە نەخۆشەکەشە، دەستی دو براکەی دەگرێت، چەند سەیرە بەلایەوە ئەوان هێشتاکە دەژین، لای ئه و ئەوان لەمێژە مردوون، کاتێک ئەم 15 ساڵان بووە، دایکی و باوکی و دوبراکەی بەڕوداوێکی پێکدادانی ماشین کۆچی دواییان کردووە، چەند سەیرە دوای خەوێکی قوڵ لە مردن ڕزگارت بێت و ببینیت خێزانەکەت زیندوبونەتەوە! خێزانەکەی هیچ قسەیەک ناکەن، تەنیا خەندەیەکی بەهەشتیانەی بۆدەکەن و بەس بەڵام وەک ئەوەی لە ڕوخساریاندا دەربکەوێت لەمێژە چاوەڕێی دەکەن کە هەستێتەوە، لەمێژە بەدیار نەخۆشییەکەيەون، چاوەڕێین و ئەویش بێت.

13
دوای حەفتەیەک لە ڕوپەڕی ڕۆژنامەکاندا، وێنەیەکی مامۆستا بڵاوکراتەوە و لە تەنیشتیدا نوسراوە:
بەداخەوە بۆ مەرگی لەناکاوی چیرۆکنوس و ڕەخنەگری بەتوانای گەلەکەمان (مامۆستا قاسم)!
دوای حەفتەیەک تەرمەکەی لە ژورەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە! بە قسەی یەکێک لەهاوڕێ نزیکەکانی مامۆستا قاسم، کەناوی (ڕەسوڵ نەورەس) بوو دەیوت: ئه و هەمو ئێوارەیەک دەڕۆیشتە چایخانەیەک کە زۆربەی هاوڕێکانی لەوێدا دادەنیشتن، بەڵام ئەوە ماوەی یەک حەفتەبوو، دیاری نەبوو، چەندە تەلەفۆنمان بۆدەکرد وەڵام نەبوو، ناچار ڕۆیشن بۆ ماڵیان، کەڕۆیشتین وامان هەستکرد لەماڵەوە نەبێت، ژنە دراوسێکەیان وتی چەند ڕۆژێکە نەمبینیوە، ئاخر ئه و زۆربەی ڕۆژەکان بەیانیان زوو ئاوی گوڵی حەوشەکەیان دەدات، بەڵام نازانم بۆ دیار نییە؟
ناچار چوینە ژورەوە، بانگمان کرد، هیچ کەس وەڵامی نەدایەوە، بۆنێکی ناخۆش دەهات، ڕاستی ئێمە زۆر جار میوانی ئه و بووین بەڵام ئه و ڕۆژە ماڵیان خامۆشییەکی ترسناکی لێ دەچۆڕا! کەچوینە ژورەکەی، بۆنێکی تەواو ناخۆش دەهات، ئه و هێشتا لەسەر چرپاکەی بوو، وەک هەمیشە ژورەکەی شپرزبوو، چاوەکانی هێشتا کرابونەوە، وێنەی دایک و باوکی و دوبراکەی لەسەر سنگی بوون، دەستی ڕاستی دو کاغەزی تێدابوو، کەمن پێشتر بینیبووم، نامەبوون، دو نامە کەکاتی خۆی بۆ خانمێکی نوسیون، خانمێک کە بەتەواوی مامۆستا قاسمی هاوڕێم عاشقی بوو، ئه و چەندین ساڵە له و ماڵە چۆڵەدا بەتەنیا دەژی، هەرگیز نەیدەویست تەنیایی بژاکێت! ئەو هەمیشە تەنیایی لە ئێمەش خۆشتردەویست، هەمیشە تەنیایی بە ڕاستەقینەترین هاوڕێی خۆی دەزانی، بەداخەوە هەر بەتەنیاش مرد! هەر بەتەنیاش جێیهێشتین!
نەخۆش بوو، نەخۆشی دڵی هەبوو! دڵی![1]

$تێبینی:$
ئەم چيرۆکە لە هەژدەيەمين فيستيڤاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی دووەمی بەدەستهێناوە
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 19-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 19-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 237 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ ڕوکنەدین یووسف شا ئەحمەد
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ نەسرەتەدین ئەحمەد یوسف شا ئەلب ئەرغوون
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ ئەفراسیاب یوسف شا
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ یوسف شا ئەلب ئەرغوون
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ شەمسەدین ئەلب ئەرغوون
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەتا بەگ تۆکلە هەزار ئەسپ
01-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,825
وێنە 106,074
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,398
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!