ناو: زوهێر
ناوی باوک: تەحسین
زوهێر تەحسین قەساب-مۆسیقا ژەن
نووسینی: خالید عومەر
هونەرمەند (زوهێر تەحسین قەساب) ساڵی 1961 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە، ساڵی 1983 پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان لە بەغدا تەواوکردووە و وەک مامۆستا لە شاری سەماوە دامەزراوە، ساڵی 1979 دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە 1-10-1979 لەگەڵ کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی هەولێر بەشداری لە یەکەم ڤیستیڤاڵی مۆسیقا کردووە لە هەولێر، ساڵی 1983 لەگەڵ تیپی مۆسیقای کاوە بە سەرپەرشتی هونەرمەند سەید ئەحمەد بەرزنجی بەشداری کردووە لە تۆمار کردنی (گۆرانی بۆ تەلەڤزیۆنی #کەرکووک#، وەهەروەها بەشداری کردووە لە چالاکی قوتابخانەکانی شاری سەماوە، بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵ و تۆماری تەلەڤزیۆنی کردووە لە بەغدا، ساڵی 1987 بووەتە ڕاهێنەری مۆسیقا لە بنکەی لاوانی هەولێر، پاشان یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای هەولێر نزیکەی (60) بەرهەمیان ئەنجامدا تا ساڵی 1998، دواتر بووەتە ئەندامی ئۆرکسترای کوردستان، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و چەند دەزگایەکی هونەری و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هونەرمەند نەجمەددین بابەکر تیپی مۆسیقای قەڵا و منارەیان دامەزراندووە و چەندین بەرهەمیان ئەنجامداوە و تا ساڵی 2015، ساڵی 1985 بووەتە ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی ئێراق، ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 01-08-2021[1]