ئافریدە بۆ چاکی زاوە، نەک بۆ ئازار.
ئافریدە: درووستکراو مەبەست لە مرۆڤە، مرۆڤ بەرهەمی و دەستکاری سرووشتە، وەکوو هەموو بوونەوەرەکانی تر، بۆ ئەوە بەدیهاتووە کە چاکە بکات و بەئارامی بژی، نەک سزابدرێ و ئازار بچێژێت، مەینەتی و ئازاری جەستەیی و دەروونی، دژی یاسا سرووشتییەکانە.[1]