پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,852
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,550
فایلی پەیوەندیدار 97,983
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
وێڵبوون بەدوای کوانووی خەبات و جۆشی بوون بە پێشمەرگە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وێڵبوون بەدوای کوانووی خەبات و جۆشی بوون بە پێشمەرگە
کورتەباس

وێڵبوون بەدوای کوانووی خەبات و جۆشی بوون بە پێشمەرگە
کورتەباس

وێڵبوون بەدوای کوانووی خەبات و جۆشی بوون بە پێشمەرگە

لەگەڵ هاوڕێی ڕێگەی مەرگەساتم کاکە حسێندا، لەلایەن جەمالی حەمەی خواکەرەمەوە نامەمان درایە دەست و بەپەلە و پەیتا پەیتا هەنگاوەکانمان ڕێگەی لوول دەدا، تاوەکوو بەپەلە و زۆر بەخێرایی بیگەیەنینە بەکری حاجی سەفەر. جا ئێمەی گەنج بۆ ئەوەی زووتر بەرگی خاکی لەبەر بکەین و چەکی بەرگری و شەرەف لە شان بکەین و پیرۆزترین نازناوی پێشمەرگە هەڵبگرین و ببین بە بەشێک لە سروودی ئەی پێشمەرگەی قارەمان، ئەی گیانفیدای کوردستان، گوندی خانمە شێخان و هێزەکەی جەمالی حەمەی خواکەرەممان بەجێ هێشت و بە پیادە و ئۆتۆمبێل چەندین گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشمان بڕی و چووینە شاری مەریوان. شاری مەریوان؛ شارێکی شیرین و جوان و ئاووهەواکەشی پاکە، دانیشتووانەکەشی بەخزمەت و نیشتیمانپەروەرن. ئەو بڕە پارە کەمەی پێمان بوو، لەبن هاتبوو. بێ خەرجی و بە گیرفانی بەتاڵەوە گەیشتینە شاری مەریوان، تەنانەت یەک دیناری ئەو سەردەمەشمان پێ نەمابوو. لەو ئێوارە درەنگوەختەدا بێ پارە پوول و بێ کەس و غەریب و بێ داڵدە، سەری دنیامان لێ هاتبووەوە و نەماندەزانی چی تەکبیرێک لە حاڵی ناهەمواری خۆمان بکەین، پارووە نانێک چۆن پەیدا بکەین و بۆ حەوانەوە ڕوو لە کوێ بکەین و شەو بە چی کوێرەوەرییەک بگوزەرێنین.
بەکڵۆڵییەوە لەپەنا دیوارێکدا هەڵتووتاین و بەقەد تاڵە دەزوویەک ترووسکەمان لێوە بەدیار نەدەکەوت، ماندووێتیی ڕێگا برستی لێ بڕیبووین، لەناکاودا بڵمەبڵمی خەفەی نێو لێوانی زەلامێک خۆی بە گوێچکەماندا ئاشنا کرد، تاوەکوو لێمان نزیک دەبووەوە، دەنگی زیاتر دەبیسترا و کاتێک گەیشتە ئاستی ئێمە و چاوی پێمان کەوت، وتی: ئەوە شوێن نەماوە ئێرە نەبێ 'سیغ' لێ بدەن؟ من نەمدەزانی مەبەستی چییە و دوای ساڵانێکی زۆر دواتر بۆم دەرکەوت کە پێی وا بوو ئێمە سەرقاڵی بەنگکێشان (تلیاک) بین. زیاتر لە ڕووخساری هەرزەکارانەمانی دەڕوانی، پێدەچوو پەشیمانییەک بنوێنێ، لەبەر ئەوەی دوای قسەکەی؛ یەکسەر دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: بێرۆ! بێرۆ باوکم، با بچینۆ ماڵی ئێمە! ئەمەش بووە شتێکی چاوەڕواننەکراو و بووە فریادڕەسمان و لە پێشمانەوە هەنگاوی گەورەی خێرای دەنا و بەپەلە بەرەو ماڵەکەیان گلۆر بووینەوە. دوایی بۆمان دەرکەوت ئەم کەسە خاوەن ماڵی پەنا دیوارەکە بوو، کە ئێمە کردبوومانە دەرەتان و داڵدەی خۆمان و لە پەنایدا هەڵترووشکابووین. کاتێک هەرسێکمان پێکەوە چووینە ماڵەکەی و پیاوەکە بانگی لە خێزانەکەی کرد، دوای پێشوازیی گەرمی ئەوان و ساتێک پشوودانی ئێمە، ئێوارەخوانیان ئامادە کرد. چوار منداڵیان هەبوو، لەپڕ یەکێک وەک هەورەبرووسکە خێرا و وەک بڵێی کارەبا شۆرتی کردبێت، بەلاماندا فرتەی بۆ کرد و یەکێکی تر لە مناڵەکانی لەبەینی ملی من و حسێنی هاوڕێمەوە سەری دەردەهێنا و جوکەیەکی بۆ دەکرد و دوو منداڵەکەی تریشیان بە پێچەوانەی یەکتر دەجووڵانەوە، لەپڕ یەکێکیان دەگریا و ئەوی تریشیان پێدەکەنی، من سەرم سوڕ مابوو لە ڕەفتاری ئەو منداڵانە و دایک و باوکیان هیچ باکیان پێ نەبوو، بەبێ ئەوەی هیچ ناڕەحەتییەکیان پێوە دیار بێت، ساتێک باوکەکەیان ڕووی لە ئێمە دەکرد و دەیوت: هیچ نییە، لەگەڵ ئەو وەزعەدا ڕاهاتووین. بەڵام بەجیا خواردنیان بۆ ئێمە دانا و خاوەن ماڵی خانەخوێی خانەدان لەگەڵماندا نانی نەخوارد، بە تەنیشتمانەوە ئاگرێکی بچکۆلەی دەم دا و شیشێکی گۆشتبرژاندنی هێنا و داخی دەکرد و جارجارە دەینا بە شتێکی ڕەنگ خورماییەوە و بە پارچە کاغەزێکی لوولەیی پڕ بە سییەکانی؛ دووکەڵی هەڵدەمشت. هەر چەندە ئەم کردارە لەو سەردەمەدا لای ئێمە زۆر نامۆ بوو، بەڵام فەرمووی سیغلێدانی لێ دەکردین، دوای ساڵانێکی زۆر دواتر زانیم ئەوە تلیاک بووە و بەو جۆرە دەکێشرێت. هاوسەرەکەشی وردە وردە دەستی پێ کرد و لە هاوسەریەوە بووە هاوەڵی سیغلێدانی! ژنە بەڕێز و بەحورمەتەکەی ڕووی کردە ڕووخساری من و وتی: ئێوە کێن و لە کوێوە هاتوون و بۆچی ڕووتان کردۆتە ئێرە و بەتەمای چین و چی دەکەن و لێرەوە بەرەو کوێ دەڕۆن؟ منیش وەکوو پرسیارە تێکەڵ و بێ بڕانەوەکەی ئەو، بە وەڵامی تێکەڵ و بێبڕانەوە وتم: من خەڵکی شاری سلێمانیم و ئاماژەم بۆ حسێنی هاوڕێم کرد: ئەویش خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی کۆیەیە و پێکەوە هاتووین ببین بە پێشمەرگە. ژنەکە دەستی کرد بە بۆڵەبۆڵ، بە ڕووخسارێکی گرژ و تووڕەبوونەوە و تێسرەواندنی هەندێک شیرینەجنێو بە دایکم... هەر چەندە دایکە بەستەزمانەکەم لە هەموو ئەم کردەوانەی من بێئاگا بوو، وتی: دەک عەمری ئەو دایکە نەمێنێت، وا تۆی بەرەڵای ئەم ناوە کردووە! قسەی ژنی خاوەن ماڵ کسپەی لە دەروونم هەستاند و ناخی ورووژاندم و یەکسەر وێنەی دایکە کڵۆڵە خۆشینەدیوە بەشمەینەتەکەمم هاتە بەرچاو کە دەبێت ئاخۆ ئێستا لە بێچارەنووسیی مندا، چەندە بێحەوسەڵە بێت! پیاوەکە نیگەرانیی منی دەخوێندەوە، بۆیە دۆخەکەی بە لایەکی تردا برد و پرسیی: ڕۆڵە، جا ئێوە پێشمەرگایەتیتان پێ دەکرێت؟ منیش پرسیارم کرد و لە وەڵامی پرسیارەکەی ئەودا وتم: جا ئەوانەی پێشمەرگەن، چییان لە ئێمە زیاترە! ئەی بۆچی پێشمەرگایەتیمان پێ ناکرێت؟ پیاوەکە لە وەڵامدا وتی: ڕۆڵە، ئێوە زۆرتان پێیە و کەمی دەردەبڕن! لە ژوورێکی جیادا جێیان بۆ ڕاخستین و شەکەتی و ماندووێتی هێندە تەنگی پێ هەڵچنیبووین، هەرکە چووینە سەر جێگە و خەوبردنەوەی چەندین کاتژمێریمان ماڵئاوایی لە شەوگار و پێشوازیی لە ڕۆژگار کرد. دواتر لە سەرەتاوە بەسەرهاتی خۆمان بۆ خانەخوێ گێڕایەوە و پێمان ڕاگەیاند کە هیچ پارەیەکمان پێ نییە و بەنیازی چوونە شاری بانەین، بە سوێندی کابرا بۆ حاڵ و گوزەرانمان، پاڵی پێوە نا ڕادەستی برایەکی خۆیمان بکات کە ئەویش لەسەر سەفەر بوو بۆ شاری بانە لەگەڵ خۆیدا بمانبات.
ئەو دەمە ڕژێمی پەهلەویی دوژمنی کورد؛ ئەوەندە نەبوو شاربەدەر کرابوو، ڕژێمی کۆنەپەرستی ئیسلامیی ئێرانیش هێندە نەبوو هاتبوونە سەر کار و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی یەکجار پاشەگەردانیدا بوو، کەس بە کەسەوە نەبوو، لە عێراقیشدا بە پلانێکی دۆستانە سەددام حسێن، ئەحمەد حەسەن بەکری لە عەرشی حوکمڕانیدا هێنابووە خوارەوە. بەگشتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەلێکی لەباریان بۆ ڕەخسابوو، ڕژێمی خومەینی هێشتا جێ پێی لەق و ناتۆکمە بوو، ڕەزا شا شیعرەکەی مامۆستا هێمنی شاعیریشی بەزاندبوو کە دەڵێت: بڕۆ بەغداد نیوەی ڕێت بێت...، بەڵکوو وا ڕاو نرابوو، کونەمشکی لێ ببووە قەیسەری و ئەم زەمینە فراوانەی نەگرتە خۆی. ڕژێمی تازەی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی کۆنەپەرستی ئێران، بە هەمان شێوە بە هەمان پەیامی ڕژێمی پێشووتر، ئاڵای قڕکردنی گەلەکەمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرز کردبووەوە. زیندانیکردن و زەوتکردنی ئازادیی تاکی نێو کۆمەڵگە و گرتن و ڕاونان و شەڕ و پشێوی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو، نائارامی و بێئاسایشی و ترس و دڵەڕاوکێ؛ تۆقاندنی خەڵکەکە بوو. پێشمەرگە گیانبازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ورەی بەرزەوە و بێ پسانەوە بەریان لە هێرش و پەلاماری چەتە پیاوکوژەکانی ئاخوندەکان دەگرت. تۆپ و تانک و زرێپۆشی سووتاو و سوپای تێکشکاو و دووکەڵی ڕەشی بەری ئاسمان گرتوو و تەرمی پێشمەرگەی شەهید و چەکدارانی دوژمن، تابلۆی خوێناویی پڕ ئەفسووس و ئەفسووناویی نێو گوند و شار و شارۆچکە و مەیدان و ڕێگەوبانەکان بوون. لاوانی وڵات پۆل پۆل بۆ شەڕی بەرگری؛ چەکی شەرەفیان دەکردە شان، جوامێرانەترین هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانییان تێدا بەدی دەکرا. ڕژێمی داخلەدڵی ئیسلامیی کۆنەپەرست لە دژایەتیی گەلی کوردمان، هیچی تری لە ڕژێمی گۆڕنراوی شاهەنشاهی کەمتر نەبوو. بە پەلاماری دڕندانەی، سەرتاسەری کوردستانی خستە بەر هەڕەشەی سوتماککردنی خاک و جینۆسایدکردنی دانیشتووانەکەی، بێگومان بەبێ دەستپاراستن لە ژن و منداڵ و پیر و خەڵکی سڤیل. هەموو کونج و کەلەبەرێکی کردە زیندانی گەورە و مەیدانی لەسێدارەدان. ڕژێمی ئیسلامی وەکوو پیشەی دوژمنە هاوشێوەکان، تورکیا و عێراق و سووریا، سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە و پاکتاوی نەژادی بووە سیمایەکی دیار و قێزەوەنی سیستمی نوێی شیعەگەرانیی ئێران. لەو ساتە مەرگاوییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە سینەی پڕ لە حەسرەتی ئازادییەوە لەگەڵ حسێنی هاوڕێمدا خۆمان گەیاندە شاری بانە و لەوێشەوە بە داوای هاوکاریکردن لە خەڵکی و بە سکی برسییەوە و زۆرترین ڕێگا بە پێ و پێڵاوی دڕاوەوە، چووینە بلەکێ و پاشان بەرەو دیوی باشووری کوردستان و ئاوی بەخوڕی نێوان سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان بڕی و ڕوومان لە گوندی چاڵە خەزێنەی ناوچەی شارباژێڕی کوردستانی باشوور کرد کە بەدەر لە کەرتەکەی جەمالی حەمەی خواکەرەم، ئەم جارەیان بە هێزێکی تر شاد بووین کە بەکری حاجی سەفەر سەرپەرشتیی دەکردن.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,263 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,263 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
کاروان مێراوی
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,852
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,550
فایلی پەیوەندیدار 97,983
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
کاروان مێراوی
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!