ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەبدوڵڵای خەیات
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1944
رۆژی کۆچی دوایی: #15-07-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #گوندی گەڵاڵە#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا محەمەد حسێن ناسراو بە (عەبدوڵڵای خەیات)، لە نەوەی حاجی حسێن ئاغایە لە تیرەی هەمەوەند کە هاتوون بۆ دێی گەڵاڵە.
لە ساڵی 1944 لە گوندی گەڵاڵە لەدایکبووە، دوو برا و دوو خوشک بوون.
بۆ یەکەم جار مەلا ئەحمەدی مەلا بەکر مەکینەی خەیاتی دێنێتە ناو دێی گەڵاڵە، دواتر لە سەرەتای ساڵی شەستەکان حاجی حەسەنی برای وەستا عبدوڵڵا دەست دەکات بە پیشەی خەیاتی بەشێوەیەکی سەرەتایی، وە وەستا عبدوڵڵاش هەر لەوەوە فێردەبێت بەڵام لەبەر کەمی داهات وەستا عبدوڵڵا دەچێتە دەرەوەی دێی گەڵاڵە بۆ خەیاتی و دواتر پێکەوە شەریک دەبن.
لە ژیانیدا خەیاتی وەک پیشەی سەرەکی هەڵبژاردووە و چەندین کاری تری جیاوازی کردووە، بەردەوام هاوکاری و یارمەتی خەڵکی داوە و لە دوور و نزیک خەڵکی سەردانیان کردووە، لەو شوێنانەی خەیاتی کردووە (گەڵاڵە، #سەفرە#، #ماوەت#، #کارێزە#، شاری #سلێمانی#).
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پیاوە بریتییە لە میوان دۆستی و نان بدەیی و ڕێزگرتنی خەڵکی..لەو شوێنانەی کە ژیاوە، زۆر جار هەندێک لە موشتەریەکانی وتوویانە ئەم پیاوە قاتێکمان بۆ دەدورێت بە (شەش پەنجایی) بەڵام بایی یەک دینار خواردنمان دەداتێ ئەمە جگە لە ڕێز و خۆشەویستی...
هەروەها بەردەوام پەیوەندی بە شۆڕشە جیاوازەکانەوە هەبووە و جل و بەرگی تایبەتی بۆ پێشمەرگە دووریوە، هەر بەو هۆیەوەش چەندین جار دەربەدەر و ئاوارە بووە بۆ ئێران و تەنانەت باشووری عێراقیش (ناسریە)، کوڕێکیشی ناو ناوە (ئاوارە) چونکە لە ئاوارەییدا لە دایکبوو. پیاوێکی وریا و چاوکراوە بووە، زۆر حەزی بە چاکە و پیاوەتی بووە، تێکەڵی خەڵکی جیاواز بووە بە تایبەت مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان.
وەستا عبدوڵڵا سێ ژنی هێناوە (ڕەحمە و خەدیجە و مریەم) ئێستا تەنها مریەم خان لە ژیاندا ماوە، خاوەنی حەوت کوڕ و پێنج کچە، کە کچێکیان کۆچی دوایی کردووە، زۆربەی کوڕەکانی فێری خەیاتی کردووە بەڵام کار و پیشەی تریان هەڵبژاردووە، وە چەندین کەسی تر لەسەر دەستی ئەو فێری خەیاتی بوون، وە لە شەوی 15-07-2022 دا کۆچی دوایی کردوو[1].