ناو: یوسف
ناوی باوک: عومەر یوسف
نازناو: باپیر #ڕواندز#ی
باپیر ڕواندزی-مۆسیقا ژەن
نووسینی: خالید عومەر عوسمان
ناوی تەواوی (یوسف عومەر یوسف) ە، ساڵی 1970 لە شاری ڕواندز لەدایک بووە، درچووی پەیمانگای تەکنیکییە، لە سەرەتایەکانی دامەزراندنی تیپی پاشای گەورەی ڕەواندز بەشداری کار و چالاکییەکانی کردووە و وەک ژەنیارێک ڕۆڵی خۆی بینیوە، ساڵی 1978-1979 لە تیپی پاشای گەورە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی #هەولێر# بەشداریان لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقا و گۆرانی کردووە، لە 30-9 تا 2-10-1979 لەگەڵ تیپی پاشای گەورەی ڕواندز بەشداری کردووە لە ڤیستیڤاڵی منداڵانی جیهان لە کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی، لە #06-02-1985# وەک مۆسیقا ژەن لە تۆمار کردنی (11) گۆرانی بۆ ئێزگە بەشداری کردووە بۆ هونەرمەندان (وەلی دۆسکی-ئەحمەد محەمەد شەریف-خدر بێجانی)، لە 19-9-1985 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی (9) گۆرانی لە ئێزگەی کوردی بەغدا بۆ هونەرمەندان (وەلی دۆسکی-سامان و سەلام-خدر بێجانی-ئەحمەد محمەد شەریف)، لە 10-2-1986 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی بەرهەمی تیپی پاشای گەورە کە لە ستۆدیۆی تیپ تۆمار کراون، لە 12-4-1986 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی (11) گۆرانی تیپ بۆ تەلەفزێۆنی نەینەوا گۆرانییەکان بۆ هونەرمەندان (وەلی دۆسکی-سلێمان ئەحمەد عەزیز-سامان و سەلام-سەلام مرادی-ئەحمەد محمەد شەریف)، ساڵی 1987 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە سێ خولی تۆمار کردنی بەرهەمەکانی تیپی پاشای گەورەی ڕواندز بۆ هونەرمەندان (ئەبوبەکر لەزگی-وەلی دۆسکی)، ساڵی 1988 وەکوو میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە دوو خولی تۆمار کردنی بەرهەمەکانی تیپی پاشای گەورە بۆ هونەرمەندان (سلێمان ئەحمەد عەزیز-سەلام مرادی-هاوتا ئەسعەد)، ساڵی 1988 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە تۆمار کردنی چەند سرودێکی نیشتمانی بۆ کۆمەڵەی ڕەندەرانی ئێران کە بەرهەمەکان بە دەنگی هونەرمەندان (ڕەزا-کاڵێ-فاتیمە-ئەبوبەکری لەگزی)، ساڵی 1988 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی چەند سرودێکی کوردی بەدەنگی منداڵان بۆ حزبی دیموکراتی ئێران، ساڵی 1989 وەک میوزیک ژەن بەشداری کردووە لە پێنج خولی تۆمارکردنی بەرهەمەکانی تیپی پاشای گەورە بۆ هونەرمەندان (ئەحمەد محمەد شەریف-فاتیمە-نەجمەدین غولامی-هاوتا ئەسعەد)، ساڵی 1991 لەگەڵ تیپی پاشای گەورە بەشداری ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی جەماوەری کوردستان کردووە بۆ هونەرمەندان (شوان پەروەر-ناسری ڕەزازی-هاوتا ئەسعەد-شیرن پەروەر)، لە کۆمەڵێک کۆنسێرتی جەماوەری و فیستڤاڵ لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەولێر بەشداری کردووە لە شارەکانی هەولێر و #سلێمانی#، ساڵی 1997 وەک دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی لقی ڕواندز هەلبژێردراوە و بووە بە بەرپرسی بەشی هونەری، ساڵی 2002 لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەند کە پێکهاتبوون لە (سەلام نەورۆز-ڕەگەز ڕەشید-یونس-ئەحمەد حسێن-هەژار) هەلساون بە دامەزراندنی گرووپی هونەری سوناتا لە بوارەکانی میوزیک و شانۆ وشێوەکاری وەک سەرۆکی ئەو گرووپە هەڵبژێردراوە و کۆمەڵێک چالاکیان ئەنجام داوە، بۆ ماوەی 8 ساڵ وەک وانە بێژ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕواندز وانەی پڕاکتیکی ئامێری پیانۆ بووە و لە زۆربەی چالاکییەکانی پەیمانگا بەشداری کردووە، بەشداری (2) کۆنسیرتی کردووە لەگەڵ تیپی ئۆرکسترای کوردستان، بۆ ماوەی (5) ساڵ بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاونی #سۆران# بووە، ئیستاش بەڕێوەبەری بەشی ڕۆشنبیری و هونەری سۆرانە، ساڵی 1997 کردنەوەی خولی مۆسیقا بۆ چەند فێرخوازێک و دامەزراندنی تیپی مۆسیقا لە سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری سۆران و ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی هونەری و کۆنسیرت لە دەڤەری سۆران و دەوروبەری، ساڵی 2001 کردنەوەی خولی مۆسیقا بۆ کۆمەڵێک لە کچ و کوڕی دەڤەری سۆران لەگەڵ ڕێکخراوی نەرویجی.n p a،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 15-08-2021[1]