ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: عزەدین
نزناو: ئەحمەد زەمانە
ئەحمەد زەمانە- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (ئەحمەد عزەددین ڕەشید نەجیم) ە، ساڵی 1969 لە گەرەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، تەمەنی یەک ساڵان بووە بەهۆی باوکی کە پۆلیس بووە ماڵیان دەچێتە شارۆچکەی مەخمور و تا ئێستاش لە مەخمور نیشتەجێن، خوێندنی سەرەتایی لە مەخمور قوتابخانەی #قەراج# تەواو کردووە و دواتر وازی لە خوێندن هێناوە، ساڵی 2001 هاوسەرگیری کردووە و باوکی سێ کوڕە بەناوەکانی (هونەر- هیوا- هۆنیار)، ساڵی 1987 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە تۆمار کردنی کاسێتێک بە هاوکاری مۆسیقا ژەنان (فەرهەنگ غەفور- دڵزار یاسین- ئاراس کۆیی- شێردڵ کۆیی)، ساڵی 1989 دووەم کاسێتی تۆمار کرد بەناوی (زەمانە) بە هاوکاری مۆسیقا ژەنان (دڵزار یاسین/ بە ئامێری کەمان- برزۆ خەتات/ بە ئامێری ساز)، ساڵی 1991 لە ڕاپەڕین ئاوارەی ئێران دەبێت، لەوێ ئاشنا دەبێت بە هونەرمەندان (محەمەدی ماملێ و محەمەد دانش و کەریم تەڵای- تاهیری خەلیلی)، لەگەڵ ئەم هونەرمەندانە کاسێتێک تۆمار دەکەن، هونەرمەند ئەحمەد زەمانە کە لە ئێران بووە جارجارە سەردانی کوردستانی کردووە، ساڵی 1992 هونەرمەند (جەمال جەمیل) کاسێتێکی بۆ تۆمار کردووە کە لە هەشت گۆرانی پێکهاتبوو کە زۆربەی شیعرەکانی شاعیر (فاروق هەژار) بووە و دابەش و دانانی مۆسیقا لەلایەن هونەرمەند (جەمال جەمیل) بوون، ماموستا جەمیل سنجاوی لە هەموو کارە هونەریەکانی لەگەڵی بوەو هاوکاری کردوە لە سەرەتای دەستپێکردنی بە گۆرانی ووتن میوزیکی بۆ داناوەو میوزکیشی بۆ ژەنیوە، ساڵی 1993 دوو گۆرانی بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کرد بەناوەکانی (زەمانە- ئەوشەو باسی بەسەرهاتی جیابونەوەت ئەدرکێنم) بە کامێرای وێنەگر یاسین کانەبی کلیپ کرا، ساڵی 1994 بەیەکجاری دەگەڕێتەوە کوردستان، لەو کاتەوە بە بەردەوامی بەشداری چەندین ئاهەنگی کردووە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 25-7-2021[1]