ناو: تەیب
ناوی باوک: عەزیز کاڕەسوڵ
تەیب عەزیز- گۆرانی بێژ و ئەکتەر
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (تەیب عەزیز کارەسوڵ)ە، ساڵی 1962 لە گوندی (#مورتکە#ی گەورە)ی دەشتی #هەولێر# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی مورتکە و ناوەندی لە قوشتەپە تەواو کردووە و دەرچووی ناوەندییە، ساڵی 1976 هاتونەتە هەولێر، ساڵی 1986 هاوسەرگیری کردووە و 6 منداڵی هەیە 3 کوڕ (ئیبراهیم- ئەحمەد- باران) و 3 کچ (حەبیبە- خەدیجە- دلڤین)، هونەرمەند تەیب عەزیز لە بوارەکانی گۆرانی و مۆسیقا و نواندن کاری هونەری دەکات، ساڵی 1981 بە گۆرانی گوتن دێتە ناو دونیای هونەر بە بەشداری کردنی لە ئاهەنگی نەورۆز و 6ی کانوون بە گۆرانی (پەرێشانم) لەگەڵ مۆسیقا ژەنان (خەلیل تاهیر/ کەمانجە- ئەرسەلان فەرحان/ کەمانجە- جەمال جەلال/ ساز- پشتیوان قاسم/ عود- سیروان ڕەحمان/ ئیقاع)، ساڵی 1981 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای کاوە بە سەرپەرشتی مامۆستا سەید ئەحمەد بەرزنجی، ساڵی 1985 گۆرانی (کاروانە) بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمار دەکات لەگەڵ کۆمەڵەی و هونەرو وێژەی کوردی/ هەولێر، ساڵی 1985 دوو گۆرانی (لەویارە لەویارە- لە کێم دیت و لە کێم دیت) بۆ تەلەفزیۆن تۆمار دەکات لەگەڵ تیپی مۆسیقای کاوە بەسەرپەرشتی مامۆستا سەید ئەحمەد بەرزنجی، لە 1987/7/15 گۆرانی (کاروان کەوتە بن داران) تۆمار دەکات لە کۆمەڵەی و هونەر و وێژەی کوردی بە سەرپەرشتی ئامانج غازی، ساڵی 1987 گۆرانی (بەخوا خۆشمدەوێ) تۆمار کردووە لەگەڵ کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی بە سەرپەرشتی ئامانج غازی، ساڵی 1987 بەشداری ئاهەنگێکی کردووە لە هۆڵی گەل بە گۆرانی (هاتم هاتم) بە سەرپەرشتی جەمیل سنجاوی، ساڵی 1988 بەشداری ئاهەنگێکی کردووە لە هۆڵی ڕۆشنبیری بە گۆرانی (نەسرین بەهارە) بە سەرپەرشتی ئامانج غازی، ساڵی 1988 بەشداری ئاهەنگێکی کردووە لە هۆڵی گەل بە گۆرانی (کەی تۆم دیوە) بە سەرپەرشتی ئامانج غازی، ساڵی 1993 بەشداری لە ئاهەنگێک کردووە بە گۆرانی (بەتۆ دەڵێم) بە سەرپەرشتی مستەفا ڕەنجەڕۆ، ساڵی 2003 بەشداری ئاهەنگێکی کردووە و تۆمار کراوە لە هۆڵی کۆشکی هونەر بە گۆرانی (تو ببی دڵێ من) بە سەرپەرشتی جەمیل سنجاوی، ساڵی 2004 بەشداری ئاهەنگێکی کردووە لە هۆڵی کۆشکی هونەر بە گۆرانی (جارێک لەخوا بترسە) بە سەرپەرشتی موئەیەد عەبدوڵڵا، ساڵی 2005 گۆرانی (لەنجە) تۆمار دەکات لەگەڵ تیپی مۆسیقای بەهرەمەندان بە سەرپەرشتی هونەرمەندان چالاک میرانی و هەرێم محەمەد، لە 1995-10-30 بەشداری کردووە وەکو گۆرانی بێژ بۆ یادی هونەرمەند (تاهیر تۆفیق) بە سەرپەرشتی جەمیل سنجاوی، ساڵی 1996 بووەتە ئەندامی تیپی کەلەپووری کوردی هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستا سەید ئەحمەد بەرزنجی و بەشداری چەندین ئاهەنگی کردووە، ئەندامی ناوندی حەیران بێژانە، ساڵی 2004 چووەتە بواری نواندن و بەشداری چەندین دراما و شانۆگەری کردووە،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/9/22[1]