ناو: فوئاد
ناوی باوک: محەمەد فەقێ
نازناو: فوئاد ڕواندزی
فوئاد ڕواندزی- مۆسیقا ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (فوئاد محەمەد فەقێ حەسەن) ە، ساڵی 1954 لە شارۆچکەی #ڕواندز# لەدایک بووە، ساڵی 1971 دەستی بەکاری هونەری کردووە لەگەڵ تیپی مۆسیقای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وەک کەمانجە ژەن، بەردەوام بووە تا ساڵی 1974 دواتر پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای شۆرش تا ساڵی 1975 و گەڕاوەتەوە هەولێر، ساڵی 1975 لە شانۆی لادێ دامەزراوە، دواتر بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای هەولێر (23) گۆرانیان تۆمار کردووە، ساڵی 1979 یەکێک بووە لە دامەزرێنەری تیپە میللیەکان سەر بە دەزگای سینەما و شانۆ بەشداری سەرجەم چالاکیە هونەرییەکانی کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات وەکو (ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات- لاتیڤیا- ڕیگا- نەمسا)، ساڵی 1996 چووەتە هەندەران تا ساڵی 2005 بەشداری چەندین کاری هونەری کردووە لەگەڵ زۆربەی ئەو گۆرانی بێژانەی لە دەرەوەی ووڵات بوون وەکو (شوان پەروەر- ناسر ڕەزازی- مەرزیە- حەمە جەزا)، ساڵانێکی زۆر کاری کردووە لە کەناڵی (میدیا) تیڤی لە بەلجیکا، تاکو ئێستاش بەردەوامە لە کاری هونەری.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/7/29[1]