لە سەردەمی بەهارێ، شەڕابی دەستی یارێ
کە قەترە قەترە مەستی بە سەر دڵا ئەبارێ
هەر چەندە نەختێ تاڵە شادی هێنەر ئاوێکە
خێرابە نەک شەڕابە، چ وەرگێڕاو ناوێکە
ئەوەی کە تینی گیانە دەوای خەمی دڵانە
سوێندم بە دەستی ساقی حەرامە شەربەتانە
ساقی بگرە دەستم، دەرکی مەیخانە کامە؟
پێکەوە جامی پڕ کەین، با هەر بڵین حەرامە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]