تابووتی سوور
هەستە ئەی لاوی سنە! هیوات ئەگەر سەرکەوتنە
کورد ئەبێ ئازادە بێ، هەستە چ باکی مردنە؟
رەنگی خوێن چاوت نەترسێنێ و خۆت نەگریتە دوور
هەستە تێکۆشین و دیسان خەینە ڕێ تابووتی سوور
دڵ بڵێسەی دێ لە شوێنی لاوەکان، وێنەی تەنوور
هەستە بخرۆشین و دیسان خەینە ڕێ تابووتی سوور
خوێنی بێ تاوانی لاوانم لە بیر ناچێتەوە
یەک گرین، بۆ گرتنی مافی ئەوان کۆ بینەوە
هەستە باکوو یەک گرین تا ئەوجی سەرکەوتن بڕۆین
دەنگی گوللە گەر بهێڵێ بەو پۆلیسانە بڵێین:
هەڵگەڕێنەو ئەو چەکە، تۆ دوژمنت ون گردووە
دوژمن ئەو خوێنخوارەیە مافی من و تۆی بردووە
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]