ژار
---
له داخی مەینەتی دەوران، دڵم پڕ ئاوره ساقی
له ژاری تاڵی ژین دیسان پیاڵەی دڵ پڕه ساقی
وەره ئەمشەو وەکوو هەرشەو، وەره ساقی دڵم خوێنه
هەتاکوو دێته چاوم خەو، حەرامەشەربەتان بێنه
دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ، دەسا هەسته! بکه مەستم
شەرابی کۆن له جامی نوێ، بەخوڕ تێکه، بده دەستم
کەوا کون کون بووه جەرگم، له جەوری ماتەمی دنیا
هەتاکوو سەردەمی مەرگم، وەره هەر تۆم دەوێ تەنیا
هەناسەی سەردی پڕداخم دەمێکه گرتوویه ناخم
شەڕابی تۆیه دەیشۆرێ؛ پەژارەی ژینی پڕئاخم
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]