ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: عەبدوڵرەحمان
نازناو: ئیسماعیل ئاکۆیی
ئیسماعیل ئاکۆیی- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (ئیسماعیل عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا) ە، لە #1972-4-2# لە گەڕەکی سه یداوەی هەولێر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی کرمانجی و ناوەندی لە سه یداوه و ئامادەیی لە ڕزگاری تەواو کردووە، دەرچووی پەیمانگەیی مەڵبەندی مامۆستایان و کۆلێژی بونیادی ئێوارانە، لە 1997/11/24 هاوسەرگیری کردووه و سێ کوڕی هەیه بەناوەکانی (هانا- پۆڵا- هونه ڕ)، قوتابی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانه بەشی مۆسیقا لەسەر ئامێری (عود- ساز- پیانۆ)، سەرەتای گۆرانی ووتنی بە لاسایی کردنەوەی هونەرمەند تایەر تۆفیق بووە، وەهەروەها دەنگی ناسری ڕەزازی وفەرهاد زیرەک کاریگەری له سەری هەبووه، ساڵی 1995 یەکەم بەرهەمی تۆمار کردووە بە دوو گۆرانی (بەسه تەنیایی بەسه- حەلیمە) بە هاوکاری هونەرمەندان (عەبدولخالق ئەحمەد و مەولود ئەحمەد و ئازاد خەیلانی)، (24) گۆرانی هەیه کە زۆربەی لە ئاواز وهۆنراوەی خۆیەتی، چەندین ئاواز و هۆنراوەی بۆ هونەرمەندانی هەولێر داناوە وەکو (فەرهاد زیرەک- زاهیرعومەر- یوسف کوردستانی- فەرهەنگ عەبدولرەحمان- وەیسی حەمەد- حازم بندیان- قوباد زیرەک- تەها حاجی)، ئەندامی تیپی مۆیسقای زیرەک بووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای شادی بووە لەگەڵ ستارکۆیی، دواتر بووەتە خاوەن تیپی مۆسیقای ئاکۆیی، دوا بەرهەمی گۆرانیەکی کلیپ کراوە بەناوی (ئەی گوڵ)، سێ گۆرانی له ستۆدێۆی لاوژه یه خەریکە کاریان لەسەر دەکات،
بەرهەمەکانی: (حەلیمە- بەسه تەنیایی 1995) (کەسێک نیه دەستم بگرێ 1996) (تۆ هەر ئەڕۆی- پەری ئاسمان 1998) (بەندم به زولفت 2000) (ئەلبومی بەزەییت بێ- کە 10گۆرانی له خۆده گرێ 2006) (سەیرانێ 2005) (گۆرانی پێشمەرگه 2013) (شەکره لێو 2015) (ئەی گوڵ 2018) (مەگری- شاجوان- دونیا گەڕام 2021) (ڤەلنتاین) (نەورۆز)،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/7/14[1]