مۆزەخانەی شارستانی هەولێر
سەرەتای دامەزراندنی ئەم مۆزەخانەیە دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کە پێکهاتبوو لە باڵەخانەیەکی سادە لە گەڕەکی منارە نزیک پەرلەمانی ئێستا، ئەمیش بە شێک بوو لە پشکنینی شوێنەواری هەولێر، ئەوکات بەم شێوەی ئێستا فراوان پڕ پارچەی شوێنەواری نەبوو..
دوای ئەمە مۆزەخانەی شارستانی هەولێر گوازرایەوە بۆ سەر قەڵاتی هەولێر (نێو خانووی ئەحمەد چەلەبی، دوای خۆماڵە کردنی خانووە کەلەپورییەکانی سەر قەڵات و نوژەنکردنەوەیان، ئەم خانوە بە فەرمی کرا بە مۆزەخانەی هەولێر چەندین پارچەی شوێنەواری لە بەغداوە نێردرا کە هەموو قۆناغەکانی لەخۆ دەگرت..
مۆزەخانەی هەولێر خاوەنی خەزانەیەکی تایبەتی هەبوو بۆ نمایش کردنی پارچەکانی گردی قالیچ ئاغا، چونکە بە پێی یاسای ئەوکات مۆزەخانە دەتوانێت یەک پارچە شوێنەوار بپارێزێت لەکاتی دۆزینەوەی پارچەی هاوشێوە، بەڵام ئه و پارچانەی کە هاوشێوەیان نەبوو لە بەغدا دەپارێزران کۆپی ئه و پارچانە بۆ مۆزەخانەکانی دیکە دەنێردرا..
دواجار لە ساڵی 1985 مۆزەخانەیەکی نوێ لە شوێنی گردی قالیچ ئاغا دروست کرا، دواتر لە لایەن لێژنەیەکی ناوەخۆیی کاری هەڵکۆڵینی بۆ کرا و کاتێک گەیشتنە دواین چینی زەوی شوێنی گونجاویان بۆ ئامادە کرد، لە ساڵی 1989 دروست کردنی باڵەخانەکە تەواو کرا مۆزەخانەی شارستانی هەولێر بە فەرمی تەواو کرا..
$دەربارەی مۆزەخانە:$
مۆزەخانەی شارستانی هەولێر پێکهاتووە لە
$سەردەمی بەردین:$
پێکدێت لە چەندین پاشماوەی بەرجەستەیی مرۆڤ، کە لە ناوچەکانی باکوری دۆڵی ڕافدەین ژیاون، ئەشکەوتەکانی ئەم ناوچانە وەکو شوێنێکی نیشتەجێ بوون بەکار هێنراون، گرنگترین ئەم پارچە شوێنەواریانەی کە نمایش کراونن بریتیە لە کۆپیەکی گەچی سەری مرۆڤی نیاندارتال کە وێنە سەرەتاییەکەی دەگەرێتەوە بۆ 60000-45000 ساڵ صێش ئێستا. سەبارەت بە ئامێرە بەردیینیەکان کە پێکهاتووە لە چەقۆ و ئامێری هاڕین و جۆنی بەردینی، مێژوەکەیان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمەکانی بەردینی نوێ کە بۆ 10000ساڵ پێش ئێستا.
$سەردەمی چەرمۆ:$
گوندی جەرمۆ دەکەوێتە ناوچەیەکی بەرزی چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای کەرکووک و بە گرنگترین و کۆنترین گوندی کشتوکاڵی دادەنرێت تاکو ئێستا مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، هەروەها ماڵاتیشی لێ بەخێو کراوە، گرنگترین نمایشکراوەکانی ئه و سەردەم پێک دێت لە چەند نمونەیەکی گۆزەی گلێنەیی کە بە شێوەیەکی سەرەتایی دروستکراوه و لە گوندی بەردحوشتر دۆزراوەتەوە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ 6200 تا 6000پێش زاین، .
$سەردەمی حەسونە:$
ئەم گوندە دەکەوێتە لای ڕاستی ڕوباری دیجلە بە دووری 65 کیلۆ مەتر و لە موسڵەوە 35کیلۆمەتر دورە، گلێنەی ئەم سەردەمە لە چوار جۆر پێکدێت ئەمانیش گلێنەی سادەی شێلدرا و هێڵدرا و ڕەنگکراو بەهێڵی ئەندازەیینەخش کراو، گرنگترین نمایش کراوی ئەم سەردەمە بریتییە لە گۆزەیەکی گلێنەیی کە لە ناوچەی سورداشی سلێمانی دۆزراوەتەوە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ 5800-5100 پێش زاین.
$سەردەمی سامەڕا:$
دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە بە دوری 120 کیلۆمەتر لە باکوری بەغدا، لە ژێر بیناکانی سەردەمی ئیسلامی عەباسی جۆرێک لە گلێنە دۆزراوەتەوە ناسراوە بە گلێنەی سامەڕا، ئەم جۆرە گلێنەیەکی بریقەدار بوو بە ڕەنگی شین و شێوەی ئەندازەیی و هێڵی یەکتربڕی لەسەرە، گرنگترین نمایشکراوەکانی ئەم سەردەم پێک دێت لە کۆمەڵێک کەل و پەلی بەردینی کە لە گردی (سوان) ه و، مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ 5000 ساڵ پێش زاین.
$سەردەمی حەلەف:$
گردی حلف (کوزانای کۆن) دەکەوێتە باکوری سوریا بە دوری 5کیلۆمەتر لە باشوری ڕەئس عەینەوە، ئەم جۆرە گلێنەییە لە سەروی ڕوباری فوڕات نزیک سنوری سوریا لەسەر ڕوباری خابور دۆزراوەتەوە، مێژوەکەی بۆ 4900-4300 پێش زاینی دەگەرێتەوە،
$سەردەمی ئەریدۆیان:$
شاری ئەریدۆ بە سەردەمێکی درێژی شارستانی دادەنرێت، بە دوری 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری ناسریە نزیکە، بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری عێراق هەڵساون بە هەڵکۆڵینی ئەم شوێنە بۆ ماوەی سێ وەرز 1946- 1947-1948، هەژدە گلێنەی لێ دۆزراوەتەوە، گلێنەی ئه و کات بە شێوەیەکی ناسک دروست کراون..
$سەردەمی جمدەت نەسر:$
بریتیە لە شوێنەوارێکی بچووک بە دوری 42 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کیشە، گلێنەی ئه و سەردەمە تایبەتە بە شێوه و نەخش و ڕەنگ، زیاتر گۆزەی گەورە دروست کراوە بە نەخشی ئەندازەیی و سروشتی نەخش کراوە..
$سەردەمی نەینەوا:$
ئه و جۆرە گلێنەیە لە نەینەوا دۆزراوەتەوە، لە چینی پێنجەم، بۆیە بە گلێنەی نەینەوا پێنج ناودەبرێت، کە هەڵکۆڵینی تێدا کراوە، بە سەرۆکایەتی کامبڵ تۆمبسون و ملوان لە ساڵانی 1929-1931، مێژووی ئەم سەردەمە دەگەرێتەوە بۆ گۆتایی سەردەمی جمدەت نەسر.[1]