ناو: هەڵۆ
ناوی باوک: ڕەحیم قادر
نازناو: هەڵۆ #خانەقین#ی
هەڵۆ خانەقینی- شاعیر
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (هەڵۆ ڕەحیم قادر) ە، لە ڕێکەوتی #1963-9-1# لەشاری خانەقین لەدایک بووە، لە ساڵی 1974 و دوای نسکۆ بەرشاڵاوی تەعریب دەکەون و ڕەوانەی شاری هەولێر دەکرێن، خۆێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەهەولێر تەواو دەکات، ساڵی 1990 شعری لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاو کرۆتەوە، تا ئێستا چوار کۆری شعری هاوبەشی کردوە لەگەڵ چەن شاعرێکی دیاری ئەم شاری هەولێر، لە ساڵی 1992 لەڕاگەیاندن کاری کردووە وەکو دەرهێنەری ڕادیۆ، لە بواری هونەریش لەشانۆ کاری کردوەو چەندین لەدەرهێنانی خۆی بوەو کاری ئەکتەریشی کردوە لەچەندین شانۆگەریدا، ئێستاش ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە و لەبواری شعریش دەنوسێ وچەندی هۆنراوەی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراوەتەوە تێکست:-
بەخت
من... هەمیشە
لە فنجانەکەی بەردەمما
قاوەیەک... بۆ بەختی
خەواڵوی... تۆ ئەگرمەوە...
دێڕ بەدێڕی... فنجانەکەت
بۆ ئەخوێنمەوە
هەندێ جاریش...
لەناوجەنجاڵی.... دێرەکانا
خۆم وون دەکەم...
جارێ هەڵدەکشێم...
جارێ نوقم دەبم نازانم... بۆ
بەرز دەفڕم...
وەک پەڕەسێلکە... تابە
بنمیچی... ژورەکەما
چاولەچاوی... ووشە
بەووشەی... ئەوقاوە
تاڵەدا...
ڕۆدەچم
دوای زەمەنێک... نیگەرانی
گارسۆنە... شین پۆشەکەش
جار... نا... جارێ
بەتیلەی
چاو سەیرێکی ناو
فنجانەکە دەکاو
دەڵێی.... لەقاوەدەزانی
قاوەیەکم بۆبگرەوە
ئەمجارەیان... بەختی خۆم
لای تۆ... تاقی دەکەمەوە
دەپێم بێژە...
چی نوسراوە...
بەرلەوەی.... لەحیکمەتی
چاوەکانم
دواڕۆژێکی تەڵخم... بۆ بخوێنیەوە
کەمێک بەنێو....
جوانیەکانی ژیانمدا
گوزەر بکە....
تێر... تێر....
لەئەوینم هەڵکێشە
بەحەسرەتم بسپێرەو
دەرم بێنە،
لەم ئازارو
خەم و
ئێشە....
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/6/19 [1]