ئەتڕێ ئەڵێ: هەژدەی مانگە.
بۆ کەسێک بەکاردێ خۆی لە کۆڕ و کۆبوونەوەی گەورە پیاوان و ماقوڵاندا هەڵقورتێنێ، بێ ئەوەی گوێ بدا بە هیچ دابوونەریتێک، لە خۆیەوە قسەی بەرز و نزم بکات، پەندەکە مەبەستی کەسانی بێپەروەردە و نەزان و گەمژەیە، لەخۆیانەوە قسە دەردەپەڕێنن، بێ ئەوەی بزان ئەو قسەیە بۆ ئەو جێگەیە دەبێت یان نا. [1]