جۆری وشە: ناو
واتا:
1- هەڕەت؛ جەنگە
نموونە:
لە تاف جوانیما
2-ڕێژانی ئاو لە بەرزەوە
نموونە: تافگە
3- گوڕە و هاڕە. [1]
تاف: لە فەرهەنگی خاڵ
1-ئاوێکی زۆرە کە بەخوڕ بڕژێتە شوێنێکەوە
کارێزەکە تاف ێک ئاوی پێدا دێ
تافەتاف: ڕۆینی ئاوی زۆر بەگوڕ
2-ناوەڕاستی جوانی
لە تاف ی جوانیمدا کۆڵم نەدەدا
3- بە (ئەردەڵانی) تۆف
نموونەی هۆنراوە:
ژیان و ئەرکی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری، لە تافی لاوییا ڕشتم
#ئەحمەد هەردی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!