ئەزانێت کەری خۆی چەن مەن بار ئەبا.
مەن: سەنگێکی تایبەتییە بۆ پێوانەکردن بەکاردێ (فەرهەنگی خاڵ) بە کەسێکی وتووریا و گورجوگۆڵی ئیشکەر ئەوترێ کە بەوردی لە ئیش و کاردا، شارەزای شتی خۆی بێت، بزانێت ئەو کەلوپەل و کەرەسانەی کە لەبەردەستیایەتی، لێزانانە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بێنێ. [1]