دەزانێت شان لە کوێوە ئەخورێ.
مەبەستی لە کەسی زیرەک و بەئاگایە، لە بارودۆخێکی هەستیاردا، ئاگاداری هەموو کردەوە و جووڵەیەکی دوژمنەکەیەتی کە بەرانبەری ئەنجامی ئەدا، بەرەنگاری دەبێتەوە و زیرەکانە خۆی دەربازدەکات، واتە: کەسی هۆشیار دەزانێت لەو بارودۆخەی دەوروبەریدا چی ئەگوزەرێ. [1]