ناو: سالار
ناوی باوک: شوکری عەلی
نازناو: سالار ئازید
سالار ئازید-مۆسیقا ژەن
نووسینی: خالید عومەر عوسمان
ناوی تەواوی (سالار شوکری عەلی ئازید)ە، لە #1967-11-14# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، ساڵی 1988 بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە، خاوەنی بڕوانامەی پرۆفیشناڵ دۆسێنت میوزیک لە زانکۆی فۆنتیاس-کۆنسەرفاتوار تیلبۆرغ-هۆلەندا، ساڵی 1978 دەستی بەکاری هونەری کردووە لەگەڵ تیپی منداڵانی هەولێر، ساڵی 1978 تا 1980 سەرۆکی تیپی منداڵانی هەولێر بووە، ساڵی 1980 تا 1982 ئەندامی تیپی هونەری هەولێر بووە، ساڵی 1984 تا 1986 ئەندامی تیپی ئێزگە و تەلەڤزیۆنی موسڵ بووە، ساڵی 1986 تا 1990 ئەندامی تیپی ئێزگە و تەلەڤزیۆنی بەغدا بووە، ساڵی 1987 تا 1990 ئەندامی تیپی سەمفۆنیای نیشتمانی بەغدا بووە، ساڵی 1992-1993 مامۆستای بەشی مۆسیقا بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا، ساڵی 1993-1994 ئەندامی تیپی ئۆرکسترای ئۆسترهاوت بووە لە هۆڵەندا، ساڵی 1994-1995 ئەندامی تیپی ئۆرکسترای بریدە بووە لە هۆڵەندا وەک ژەنیاری ئامێری سۆلۆ، ساڵی 1994 تا 2000 ئەندامی تیپی ئۆرکسترای زێویس ئۆرکێست فی زەیلاند بووە لە هۆڵەندا، ساڵی 1995 تا 2002 ئەندامی تیپی ئۆرکسترای بەخلایدن بووە لە تیلبۆرغ لە هۆڵەندا، ساڵی 1997 تا 1999 مامۆستای بەشی مۆسیقا بووە لە پەیمانگای هۆڵەندا لەسەر ئامێری ڤیۆلین، ساڵی 1998 تا 2008 مامۆستا بووە لە پەیمانگای موزیک بەشی ئامێری ڤیۆلین لە ئەمەدویوس لە ئاودەنبوش لە هۆڵەندا، ساڵی 1994 وەک ژەنیاری سۆلۆی ڤایۆلین کار دەکات و بەشداری ژمارەیەک ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، ساڵی 2003 بووەتە ئەندامی گرووپی مەقامی ئێراقیە بۆ گۆرانی ڕەسەنی ئێراقی لە هۆڵەندا، ساڵی 1998 تا 2007 سەرۆکی تیپی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی بووە لە بەلجیکا، ساڵی 2003 بووەتە ئەندامی تیپی کڤکنار بۆ مۆسیقای جیهانی لە هۆڵەندا، ساڵی 2007 بووەتە مامۆستا لە بەشی مۆسیقای کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، ساڵی 1998 دەستی بەکاری ئەرێنج و دانانی ئاواز بۆ سیدی کردووە بۆ گۆرانیبێژانی کورد و عەرەب و تورک و هۆڵەندی.[1]