ئەو پوشە لە سمێڵت بکەرەوە.
مەبەست لەوەیە کە کەسێک کارێکی خراپی کردبێت و کارەکەی ئاشکرا بووبێت پاشان بووبێت بەلەکە لەسەری و خەڵکی پێیان زانیبێت، پێویستە بە هەر جۆرێک بێت، کەسەکە خۆی لەو لەکەیە پاک بکاتەوە. واتە: ئەو لەکەیەی لەسەرتە، لایبەرە، بۆ ئەوەی وەک خۆت لێبێتەوە. [1]