جۆری وشە: ناو
واتا: بنزەرد: کوردستان گەرمیان و کوێستانی هەیە، ناوچە کوێستانییەکانی دەوڵەمەندە بە هەزاران شاخ و کێوی بەرز، بنزەر لە ناوچە چییاییەکاندا هەیە، پێکدێ لە نووایەک کە لەبن شاخێکدا هەڵکەوتووە، کەمێک قوڵە هاوشێوەی ئەشکەوت، جێگەی چوار بۆ پێنج کەسی تێدا دەبێتەوە. لە کاتی وەرزی گەرمادا سێبەر درووست دەکات و لە کاتی وەرزی زستاندا، نووایەکی باشە بۆ تەڕنەبوون، بە زۆری شوانەکای کەڵکی لێدەبینن.
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 752 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!